شوان كەریم كابان

خۆكوشتن و كوشتن !

  2021-06-07 10:10      63 جار بینراوە        کۆمێنت

گومانی تیادا نییە، هەرچییەك بكرێت بۆئەوەی مرۆڤەكان بەئاسوودەیی بژین و دووربن لەهەموو گرفتێك و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نەبێ، كەمەو كارێكی گەورەو لەبەرچاوە. ئێستاش بەهۆی ئەوەی لەچاو خۆیدا خۆكوشتن و كوشتن، لەهەرێم زیاد بووە، هەم حكومەتی هەرێم، هەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەم بەشێك لەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، سەرقاڵی لێكدانەوەو بەدواداچوونی دیاردەكەن و هەموو لەهەوڵی ئەوەدان، هۆكارەكان، چارەسەرو رێگرییەكان بدۆزنەوە، تاكو ژیانی مرۆڤەكان بەهەدەر نەچن. بەڵام ئەوەی لای بەندە جێی سەرنجە  ئەوەیە كە ئەم مەسەلەیە لای هەندێك لەقەوارەی راستەقینەی خۆی گەورەتر دەكرێت.
كوشتن و خۆكوشتن دیاردەیەكە لەدێرزەمانەوە هەیەو لەگەڵ سەرهەڵدانی ژیانی مرۆڤەوە هەن، كوشتن لەهابیل و قابیلەوە هەیە، خۆكوشتن سەدان ساڵ زیاترە، لەزۆربەی چیرۆك و ئەفسانەو دەقە مێژووییەكاندا هەن. پاڵەوانی بەشێكی زۆر لە رۆماننووس و چیرۆكنووسەكان، چارەنووسیان خۆ كوشتنە. ژمارەیەكی زۆر نووسەرو ئەدیب و هونەرمەند لەجیهاندا بەخۆكوشتن كۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە. تائێستاش بەهۆی ئاڵۆزیی دەروونی مرۆڤ و قورسی شیكردنەوەی ناخی مرۆڤ، زۆر قورسە هۆی سەرەكی خۆكوشتن بزانرێ، بەڵام زانینی هۆكارەكانی كوشتن، ئاسانترە. بەمەبەستی تێگەیشتن لەوەی خۆكوشتن و كوشتن دیاردەیەكی تایبەت بەوڵات و گەل و نەتەوەیەك نییە، هەندێ نموونە دەخەمەڕوو. 
سوید یەكێكە لەوڵاتانی ئەسكەندەناڤی، سیستمی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی زۆر پێشكەوتووە ئاستی ژیان تیایدا زۆر بەرزەو نموونەیەكی كەموێنەیە لەسەقامگیریدا لەدونیادا كەچی رێژەی خۆكوشتن تیایدا بەرزە، بۆ نومونە ساڵی ٢٠١١ ( ١٣٦٨) كەس خۆیان كوشتووە كە تەمەنیان لەنێوان ١٥-٧٤ ساڵدا بووەو ساڵی پاریش ژمارەیەكی زۆر خۆیان كوشتووە. 
لەئەمریكا كە وڵاتێكی دیموكراسی و ئابووری بەهێزی پێشكەوتووە، ساڵی ٢٠١٤  (٤٢٧٧٣) كەس خۆیان كوشتووەو ساڵی ٢٠١٦ (٤٤٩٦٥ ) كەس . حكومەتی ئەمریكا بڕی ٩٦ ملیار دۆلاری تەرخانكردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە.  
وڵاتی لیتوانیا لەساڵی ٢٠٠٨ دا لەهەر  سەد هەزار كەس (٣٠.٧) كەس خۆیان كوشتووە . 
لە گرینلاند كە سەر بەوڵاتی دانیماركە ، ساڵی ٢٠١٢ لە هەر سەد هەزار كەس  (٨٣) كەس خۆی كوشتووە. 
لەوڵاتی كازاخستان ساڵی ٢٠٠٨  (٤٠٠٩) كەس و ساڵی ٢٠١٥  (٢٨٧٢) كەس خۆیان كوشتووە.  ئەم وڵاتانە بەپێی ئەم ریزبەندییە ، زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی تیادا روودەدات: لیتوانیا ، بیلاروسیا ، روسیا، كازاخستان، هەنگاریا، گیانا، سلۆڤینیا، لاتڤیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، ئۆكرانیا ، چین، سریلانكا، بلژیكا، استونیا، فینلەندا، كرواتیا، سڕبیا، مۆنتینگرۆ، هۆنگ كۆنگ«چین، فەرەنسا، سویسراو لەپلەی سەدو سێ هەمینیش ئوردون دێت. 
دەربارەی دیاردەی كوشتن بەهۆكاری جیاواز، بەهەمانشێوەی دیاردەی خۆكوشتن، زۆر وڵات بەدەستییەوە گیرۆدەن، لەئەمریكا ساڵی ٢٠١٩ (٤١) كۆمەڵكوژی روویانداوە، ٣٣ دانەیان بەهۆی تەقە لێكردن بووە.  ساڵی ٢٠٢٠ بیست هەزار تاوانی كوشتن كراوە، هەژدە هەزاریان تاوانی تەقە كردن بووە، لەم تاوانانەدا ١٣٠٠ منداڵی تیادا كوژراوە. لەكاتێكدا ئەمریكا هەم پۆلیس هەم ئاسایشی زۆر بەهێزو بەتوانان و ژمارەشیان ئێجگار زۆرە .

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      99 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە



رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      106 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      166 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      123 جار بینراوە













نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو