شوان كەریم كابان

لەوپەڕی چەپەوە بۆ ئەوپەڕی راست

  2021-06-07 20:46      127 جار بینراوە        کۆمێنت

پاش چوار هەڵبژاردن لە ماوەی دوو ساڵدا، سەرنجام هاوپەیمانییەك پێكهات بۆ گرتنەدەستی حكومەتداری لەئیسرائیل بێئەوەی بنیامین ناتانیاهۆی تیا بێت. 
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكی حیزبی لیكود كە لەماوەی چەند ساڵی رابوردوودا چەند كەسێكی نزیكی حیزبەكەی لێبووەوە، دوانزە ساڵە سەرۆك وەزیری ئیسرائیلەو لەسەردەمی ئەمدا ئیسرائیل تووشی كێشەی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەوە. حكومەتی نوێی ئیسرائیل گەر متمانەی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەست بێنێ لەهەشت حیزب و لایەن پێكهاتووە بەلیستی عەرەبیشەوە كە چوارییان حیزبی ئیسلامین! ئەوا یەكەم حكومەت دەبێ بەو فراوانییەو چاودێرانیش پێێانوایە لەبەر ئەو بەر فراوانییە، حكومەتێكی سەقامگیر نابێ.
حكومەتە نوێكە، تێكەڵەیەكی سەیر دەبێ، لەئەوپەڕی راستەوە، كە حیزبی - یمینا- یە تا ئەوپەڕی چەپ، كە حیزبی -مێریتس- ە لەخۆدەگرێ بەنوێنەری لیستی عەرەبیشەوە، كە چوار كەسیان ئیسلامیی ئیخوانین وەك دەڵێن.  لەم حكومەتەدا سەرۆك وەزیران دوو ساڵی یەكەم بۆ حیزبی یەمینا دەبێ و نەفتالی بێنیت دەبێتە سەرەك وەزیرو دوو ساڵی دووەمیش یائیر لابید ، كە سەرەتا دەبێتە وەزیری دەرەوە، دەبێتە سەرۆك وەزیر. بەپێی سەرچاوەكانیش لەم حكومەتە نوێیەدا، زۆرترین ژن دەبنە وەزیر. چاوەڕوانیش دەكرێ پەیوەندییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریكاو بەتایبەتیش حیزبی دیموكرات، باشتر بێ، دوای ئەوە ناتانیاهۆ لەگەڵ دیموكراتەكاندا تێكی دابوو. چاودێران دەڵێن ئەم حكومەتە لەگەڵ تازەكرنەوەی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران نابێ، بەڵام دژیشی ناوەستێتەوە. بەپێی ئاماژەكانیش چاوەڕوان دەكرێت لەدەنگدانی كنێستدا كابینەكەی بینێت  ٦١ دەنگ بێنێ. بەپێی هەندێ سەرچاوەش مەترسی ئەوە دەكرێ ناتانیاهۆ هەر وائاسان دەسەڵات جێنەهێڵێ و بەزمێكی وەك ئەوەی ترامپ دروست بكات!

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      99 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە

خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      62 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      105 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      166 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      123 جار بینراوە













نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو