كاروان یاروەیس

دەستپێشخەرییەکی نەتەوەیی دژ بە شەڕی براکوژی

  2021-06-08 21:14      67 جار بینراوە        کۆمێنت

تاڵترین قۆناغ لە مێژووی نزیکی کورد شەڕی براکوژی، ھەموو شەڕەکان بە ھۆکاری بێمانا و بە دەسیسەی دەرەکی ئاگرەکەی خۆشکراوەو سەرەنجامەکەیشی ھەر کوژرانی کوڕی فەقیر و ھەژار و ماڵوێرانی بووە. 
شەڕەکان ھۆکارو بیانووی ھەڵگیرساندیان چی و چۆن بێت و چەندی تیا کوژرابێ و چ لایەک براوەو دۆراو بێ، سەرەنجامەکەی ھەر پێکھاتن و ئاشتی بووە. 
کەواتە رێگای نزیک و راست و یەکەم ھەنگاو ئاشتی و دانوستاندن بێت باشترەو باز بەسەر قۆناغی شوومی شەڕ و ماڵوێرانی بدەین باشترە. 
گەلەکەمان شەکەت و ھیلاکە، چارەنوسی دۆزەکەیشی لە مەترسیدایە، بەرگەی نەک شەڕی سەربازی و خوێناوی ناگرێ بەڵکو شەڕی راگەیاندن و تەقە و پۆقی ناوبەناویش ھەر مەترسی گەورەیە. 
برۆن مێژووی سێ دەییەی رابردوو بخوێننەوە، ئەوەی سەروەری گەورە بوو بۆ مام جەلال دەستپێخەری و ھەنگاوە کردەییە مێژووییەکانی بوو بۆ ئاو کردن بەسەر ئاگری شەڕی ناوخۆدا. ئەمە خەسڵەتی سەرکردە و کارێزمای مێژووییە. 
ئێستا پارتی و پەکەکە خەریکە لە قۆناغی شەڕی دوورو درێژی راگەیاندن و ھەواڵگیری و تەقەوپۆقی ناوبەناو ئەپەرنەوە بۆ قۆناغی شەڕی نەگریسی براکوژی.  روودانی وەھا شەڕێک ئۆباڵی مێژووییەکەی لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە دەستپێشخەری دەکات بۆ شەڕەکە. 
لەم ھەڵومەرجە مەترسیدارەدا، پێویستیمان بە دەستپێخەرییەکی نەتەوەیی ھەیە، کە ببێتە ئامێژەنی ئاشتی و دوورخستنەوەی ئەگەری شەڕ. ئەوەی ئەم دەستپێخەرییە بکات و لایەنی پەکەکە و پارتی کامیان زوو ھاتنەپێشەوە بۆ ئاشتی و دانوستاندن، بەرپرسیارێتی مێژوویی و نەتەوەیی جێبەجێ دەکەن. 
با ھەموولایەکیش دڵنیابێت، یەکێتی کە بەھەوڵ و دەستپێشخەری جەنابی مام جەلال و بەلاوەنانی بەرژەوەندییە حزبیەکانی کۆتایی بەشەری براکوژی ھێنا و بوو بە ئامێژەنی ئاشتی، نابێت لایەنداری شەڕ و داکۆکیکاری سەرسەختی ئاشتی دەبێت و ھێندە ھۆشیارە کە ھیچ لایەنێک نەتوانێ بیباتە ناو شەڕەوە.

وتاری زیاتر



دەستپێشخەرییەكەی حەفیدزادە‬ كاروان یاروەیس
2021-03-12 21:34      149 جار بینراوە

شەڕی جیاوازییەکان ‬ كاروان یاروەیس
2021-03-04 21:47      140 جار بینراوە

بۆ بەم زۆنە فێرن؟‬ كاروان یاروەیس
2021-03-02 08:56      94 جار بینراوە

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      121 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      144 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      167 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      202 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      128 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      164 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      235 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      239 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      237 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      321 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      318 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      356 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      381 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو