سامان سنجاوی

موچه‌یه‌كی به‌ناو زۆر و به‌هایه‌كی سووك

  2021-06-09 22:20      63 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبێ ئەوەی، لێکدانەوەی لەسەر بکەم و بیکەم بە بابەتێکی رۆژنامەوانی، تەنها وەک نمونەو دەرخستنی موچەی موچەخۆرێک چی بەسەر هاتوە. چۆن ژیان و گوزەران بەردەوامە؟! 
فەرمون نمونەیەک شیکار بکەین:-
ئه‌گه‌ر موچه‌خۆرێك بڕی موچه‌كه‌ی (800.000 دینار) بێت..
1- به‌ 21%ی لێبڕینه‌وه‌ بۆ  800.000  لێبڕین دەکاتە 168.000 دینار، واتا موچه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (632.000 دینار).
2-ئەی بە به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار، كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزی كڕین هه‌یه‌، بۆ هه‌ر سه‌د دۆلارێك نزیكه‌ی (25.000 دینار) به‌های كه‌مبۆته‌وه‌. واتا كه‌ سه‌د دۆلار به‌ (147.000 دینار) بێت، ئه‌وا (632.000 دینار) ده‌كاته‌ (429 دۆلار). گه‌ر سه‌د دۆلار به‌ (123.000 دینار) بێت ئه‌وا (632.000 دینار) ده‌كاته‌ (513 دۆلار). گه‌ر له‌ (513 دۆلار) (429 دۆلار)ی لێده‌ربكه‌ین ده‌كاته‌ (84 دۆلار) كه‌متر. ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به‌ دینار (1470) ده‌كاته‌ (123.480 دینار). ئه‌م بڕه‌ش له‌ (632.000 دینار) ده‌ربكه‌ین، واته‌ موچه‌ی یه‌ك مانگی بووه‌ به‌ (508.000 دینار) دەمێنێتەوە.
3- بڕی موچه‌كه‌ بۆ سی رۆژ (508.000 دینار) بووه‌. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م مانگه‌ ئه‌ژماری بكه‌ین كه‌ تێكڕا موچه‌خۆر به‌ (42 رۆژ) موچه‌ی وه‌رگرت، واتا (508.000 دینار) دابه‌ش (42 رۆژ)ی بكه‌ین، ئه‌وا یه‌ك رۆژ (12.107 دینار) كه‌ڕه‌تی (30 رۆژ) ده‌كاته‌ (363.000 دینار).
4- واتا موچه‌خۆر به‌بێ‌ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێت‌و وردبێته‌وه‌ ئه‌وا ئەو موچه‌یه‌لە  (800.000 دیناره‌وه‌) بۆ (363.000 دینار) کەمبۆتەوە.
5- ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هێزی كڕینی شت‌ومه‌ك، گرانبونی نرخی پێداویستیه‌كان، به‌هۆی گرانبونی نرخی به‌نزین‌و گازو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌، رۆژانه‌ به‌رده‌وام كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر موچه‌خۆرو خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌یه‌.

وتاری زیاتر





بزوتنەوەی گۆڕان شكستی هێناوە‬ سامان سنجاوی
2018-05-01 14:10      1372 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو