شوان كەریم كابان

چەترەكەی یەكێتی

  2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموومان وا راهاتووین، چەتر بۆ ئەوە بەكاردەهێنین تاكو باران تەڕمان نەكات، ئەمە راستە، بەڵام بۆ خۆپاراستن لەتیشكی خۆریش بەكاردێت و هەروەها بۆئەوەش سوودی هەیە كە چەند كەسێكیش لەژێریدا كۆببنەوە یا بحەونەوە. 
چەترەكەی یەكێتی ئەمەی دواییە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ساڵی ١٩٧٥ دروستبوو، وەك نیمچە بەرەیەك بوو، چەند گروپێكی سیاسی و كەسایەتی لەدەوری بەرنامەیەك كۆكردەوە، بەو مانایەی كەسەكان و گروپەكان ئەشێ خاوەن چەند دیدێكی جیاواز بن لەچەند بوارێكدا، بەڵام هەموویان بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەیان كۆیدەكردنەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە خەبات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی، مافی مرۆڤ، دیموكراسی، مافی چارەی خۆنووسین دەكات، بەدڵنییاییەوە لەگەڵ زۆر لایەن و بزوتنەوەی تر لەهەندێ لەو ئامانجانە بەشدارە، یان لەتێكۆشان بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان لەم سەردەمەدا، هاوڕێگان، جگەلەوە لەگەڵ بەشی هەرە زۆری لایەنەكان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی گەلەكەمان لەچوارچێوەی عییراق و بەپێی دەستوور هاوڕایەو یەكێتی داكۆكیكارێكی سەر سەختە لەم بوارەدا. راگەیاندنی هاوپەیمانی لەگەڵ گۆڕان و هێنانەكایەی كەشێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەشێك لەحیزب و لایەنەكانی تر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عیراق دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە. یەكێتی بڕوای تەواوی بەوەیە كە كاری پێكەوەیی و یەكدەنگی لە بەغدا پێگەی كورد بەهێزترو كاریگەرتر دەكات، هەوڵكانی یەكێتی بۆ یەكخستنی لایەنەكانی كوردستان لەململانییە سیاسی و یاساییەكان لە بەغدا، تەنیا هەر بۆ بەدەستهێنانی مووچەو مافە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و بودجەی هەرێم نییە بەتەنها، كە مەسەلەیەكی گرنگەو ژیان و بژێوی خەڵكی پێوە بەندە، بەڵكو چەسپاندنی تەواوەتی پێگەی گەلی كوردستانە لە عیراقێكی دیموكراسی فیدرالدا، جێبەجێكردنی مافەكانی هەرێمە بەپێی دەستوور، پاراستنی قەوارەی هەرێمە، هێشتنەوەی ماددەی ١٤٠ ی دەستوورە بەزیندویی، چەسپاندنی شەریكایەتییەكی راستەقینەو شەرەفمەندانەی كوردو پێكهاتەكانی كوردستانە لەعیراقی  فیدراڵدا، دڵنیا كردنەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دۆستەكانی كوردە كە گەلی كوردستان پابەندی ئەو دەستوورەیە كە خۆی بەشدارییەكی كاریگەری هەبووە لەنووسینەوەیدا. بۆیە ئەو كۆدەنگییەی یەكێتی مەبەستێتی لەبەغدا  دروستی بكات، كۆدەنگی بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستانە لە عیراقی فیدراڵداو بوونی كوردە بەسەنگەوە لە بەغدا ، ئەم سەنگ و كۆدەنگییەی كوردیش لەبەغدا، چەترە كۆكەرەوەكەی یەكێتی فەراهەمی دەكات، چەترێك كە تایبەتمەندێتی و كەسایەتی و دیدو بۆچوونی هەموو لایەنەكانی تێدا پارێزراو دەبێ و مافی هەموو لایەكیش پارێزراو دەبێ و ئامانجی سەرەكیش، بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمانە.

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      98 جار بینراوە






خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      62 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      105 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      165 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      122 جار بینراوە













نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو