شوان كەریم كابان

لەڤێتنامەوە بۆ ئەفغانستان، بەعیراقدا بۆ بەھاری عەرەبی

  2021-06-20 22:19      109 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند جارێكی تر بەندە وتوومە، ئەمریكا وڵاتێكی گرنگی بەھێزە، ھێزەكە تەنھا ھەر لەبوونی سوپایەكی بەھێزی دەست رۆیشتووی بڵاو بۆوە نییە بەتەنھا، بەڵكو لەڕووی سیاسی ، ئابوری، زانستی روناكبیریشەوە تا ئێستا پێشەنگە وخەڵكەكەشی خەڵكێكی داھێنەر ولەدروست كردنی وڵاتەكەشیاندا، قوربانی زۆریان داوە ، بەڵام سیاسەت كردن وھەڵوێستەكانی  بەھۆی ركابەری ھەردوو حیزبی دیموكرات وكۆمارییەكان، كێشەی زۆری لەدونیادا دروست كردووە. ئەمریكا بەھۆی رۆڵی بەرچاوی لەجەنگی دووەمی جیھانیدا، پاش ئەوە وبەھۆی دەست پێكردنی شەڕی سارد، زۆر ئەركی گرتە ئەستۆ ودواتریش لەدرێژەی رووداوەكاندا زۆربەی ئەو ئەركانەی بە نیوە ناچڵی جێھێشت، یان ھەر ھیچ نەبێ وەك بەندە دەیبینێ. لەشەری كۆریادا كە بەسەرپەرشتی ئەمریكا وبەپاڵپشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و لەچوارچێوەی دژایەتی كۆمۆنیستی ، كارەكەی تەواو نەكرد وتائێستاش كۆریای باكور نەیارێكی سەرسەختی ئەمریكایە. ھەر لەو چوارچێوەیەدا، زیاتر لەشەست ساڵ وبەھەمان ھۆكار دژایەتی كۆبای كرد وسەرەنجام پاشگەز بووەوەو لەسەردەمی سەرۆك ئۆبامادا پەیوەندییەكانی ئاسایی كردەوە پاش شەست ساڵ گەمارۆی ئابووری ودژایەتی سیاسی ودیپلۆماسی. بەھەمان بیانوو، بۆ دژایەتی ڤێتنامی باكوری كۆمۆنیست، پاش ئەوەی فەرەنسا لەو ئەركەدا شكستی ھێنا وكشایەوەوبەبیانووی پشتگیری ڤێتنامی باشور ، لەشەری ڤێتنامەوە گلاو نزیكەی پەنجا ھەزار سەربازی كوژران جگە لە دەیان ھەزار بریندار وسەرەنجام ، ڤێتنامییەكانی باكور، باشوریشیان گرت و ڤێتنام بووە یەك وئەمریكا كشایەوە. لەگەرمەی شەڕی سارددا وپاش دەستێوەردانی یەكێتی سۆڤێتی جاران لە ئەفغانستان، ئەمریكا ھەموو توانای خۆی خستە گەر بۆ ھاوكاری دوژمنەكانی سۆڤییەت لەڕێی عەرەبستانی سعودی ودروست كردنی چەندین گروپی چەكداری عەرەب بۆ شەری سۆڤێت ولەھەموشیان بەھێزتر وبەناوبانگ تر ، قاعیدە بوو، كەدواتر وەك دوژمنێكی سەر سەختی ئەمریكاو ھەموو رۆژئاوا دەركەوت. بارودۆخی ئەفغانستان بەو شێوەیە نەكەوتەوە كە ئەمریكا دەیویست ودەرەنجام ئەو وڵاتە كەوتە دەست تالیبان و ئەمریكا پاش رووداوی یانزەی سێپتەمبەر وبەھۆی بوونی ئوسامە بن لادن وبنكەو بارەگای قاعیدە لەوێ، ئەمریكا پەلاماری داو حكومەتەكەی تالیبانی روخان. ئێستاش پاش بیستوو دوو ساڵ ، ئەمریكا خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ تالیبان وخەریكی كێشانەوەی ھئزەكانێتی وتالیبان سەرقاڵی گرتنی ناوچە بەناوچەی ئەفغانستانە. پاش ئەفغانستان وبە پشت بەستن بە یاسای رزگار كردنی عیراق كە كۆنگرێس دەری كردبوو ، سوپای ئەمریكا ، رژێمی سەدام حسێنی روخاند كە یەكێكە لەكارە باشە مێژوییەكانی . ئەو دەمە سەرۆك مام جەلال چەند پێشنیارێكی بۆ ئەمریكا كرد ، بەڵام پشت گوێ خران، ئێستا ئەمریكا لەعیراقدا كێشەی ھەیە ولە ھەوڵی خۆدەرباز كردنە لە گێژاوی ئەو كێشانە. بەر لە دەیەیەكیش ، زنجیرەیەك نارەزایی رویانداو لەتونسەوە دەستی پێكرد ومیسر ولیبیاو دواتریش سوریاشی گرتەوە وناونرا بەھاری عەرەبی كە بەبڕوای من ، ھەموو شتێك بوو بەھارنەبوو! لەتونس حكومەتەكەی زەینەل عابدین بن عەلی روخاو لەگەڵ ئەوەی تائێستا چەند ھەڵبژاردنێكی سەرۆكایەتی وپەرلەمانی كراوە ، بەڵام تونس ، ھەر ھیچ نەبێ لەڕووی سەقامگیری وسیاسی وئابوری وكۆمەڵایەتییەوە ، نەگەیشتۆتەوە سەردەمی بن عەلی. لەمیسریش دەسەڵاتەكەی حوسنی موبارەك روخێنرا  وگوایە ھەڵبژاردن كراو سەرۆكێكی ئیسلامی ھەڵبژێردا و دواتر بەچەند بیانویەك لەسەر حوكم لادرا وخرایە زیندان و كەسێكی تر بووە سەرۆك كە لە قوتابخانەكەی موبارەك بوو سەرۆكی ھەڵبژێردراویش لە زینداندا مرد وئێستا میسر ھیچ جیاوازییەكی لەگەڵ سەردەمەكەی پێشوو نییە. لەلیبیاش بەھارەكەیان موعەمەر قەزافی روخاند ودواتر كوژراو لیبیا بووە چەند بەشێك ودەیان گروپی چەكداری توندرەوی تیدا دروست بوو بەھەزاران كەس لەماوەی چەند ساڵێكدا كوژران وچەندین وڵات دەست وەردانیان تیدا كرد، بەئێستاشەوە لەگەڵ ھەوڵی نێودەوڵەتیدا، ھێشتا ئەو لیبیایە نییە. لەسوریاش  بەناوی شورشەوە لەدەیان وڵاتی عەرەبی ورۆژئاواوە، ھەزاران چەكداری توندرەوی ئیسلامی  روویان لەو وڵاتە كرد بوونە ھۆی كوشتار وكاولكارییەكی بەرفراوان لەشەڕكردنیان لەگەڵ سوپای سوریاو ھاوكارەكانی وچەندین وڵاتی عەرەبی ورۆژئاوایی دەستیان وەردایە نێو سوریا. ھەموو ئەو روداوانەی كە ناونران بەھاری عەرەبی بە پێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ، رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریكا رۆڵی تیادا ھەبووە لەچوارچێوەی سەرلەنوێ رێكخستنەوەی رۆژھەڵاتی ناوەراست ومەبەستی بووە سیستمی حوكمڕانی نوێیان تیدا دامەزرێنێ و وا دەرنەچوو، تەنانەت لەدروست بوونی داعش بەپێی لێدوانی ھێلاری كلنتۆنی وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریكا، ئەمریكا رۆڵی ھەبووە.چاودێران بڕوایان وایە، ئەمریكا ھەمیشە سیاسەتێكی ناسەقامگیری ھەبووە بەھۆی ململانێی ھەردوو حیزبی كۆماری ودیموكراتەوە ، ئەمەش ھۆكاری ئەوەیە كە زۆربەی ئەركەكانی بە ناتەواوی جێدێڵێ .

وتاری زیاتر

سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      74 جار بینراوە




چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      50 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      49 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      71 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      137 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      111 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      105 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      112 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو