شوان كەریم كابان

هاوپەیمانی كوردستان، سەقامگیری و ئارامی، دۆخێکی سیاسی نوێ

  2021-06-21 20:43      99 جار بینراوە        کۆمێنت

دروست بونی بزوتنەوەی گۆران لەساڵی ٢٠٠٨ ، بارودۆخێکی سیاسی نوێی لە کوردستاندا ھێنایە ئاراوەو ململانێ سیاسییەکانی لەھەرێمدا توندتر کرد وچەقی سەختی ململانییەکەش بوە پارێزگای سلێمانی وزۆنی سەوز کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تائەو ساتە تیایدا باڵا دەستبوو.

گۆڕان کە بەشی ھەرەزۆری سەرکردەو کادیر وئەندامی لەبنەرەتدا پێشتر یەکێتی بون وتەنانەت لایەنگرەکانیشیان وزۆربەشیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی وئیدارەی راپەرین وگەرمیان وھەڵەبجە بوون، لەھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ دا نیوەی دەنگی یەکێتیان برد وئەمەش لەبنەرەتدا بوە ھۆی تێکدانی ھاوسەنگی ھێز لەکوردستاندا گەر چی لەوھەڵبژاردنەدا یەکێتی وپارتی لیستی ھاوبەشیان ھەبوو. گۆڕان کە بوە ئۆپۆزسیون وبەحوکمی ئەوەی قورساییەکەی لەسنوری زۆنی سەوزبوو، بۆ دەربڕینی ئۆپۆزسیۆنی خۆی ، قورسایی خەباتی سیاسی وجەماوەری خۆی لەم سنورە نمایش کرد وبوە ھۆی دروست بونی ناسەقامگیرییەکی سیاسی وتەنانەت کۆمەڵایەتیش. ئەم بارودۆخە شلۆقەی سنورەکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر باری دەرونی خەڵک وکاروکاسبی وبازار وکەشی سیاسی دروست کردبوو لەمەشدا لایەنی رکابەرو نەیاری سیاسی یەکێتی سودی گەورەی لێبینی وئەمەش لەھەلبژاردنەکانی دواتریشدا رەنگی دایەوە. زەرەرو زیانی زۆری ئەم بارودۆخە ، ھەر زوو سەرۆک مامجەلال ھەستی پێکرد ودواتریش کاک نەوشیروان ، بۆیە پاش ھەوڵ وکۆششێکی زۆر، یەکێتی وگۆران ، لێکتێگەیشتنی دەباشانیان ئیمزا کرد بەمەبەستی یەک خستنی دیدوبۆچونی تواناسیاسی وپەرلەمانی وئیداری ھەردوو لا لەھەرێم وبەغدا بەئاراستەی راست کردنەوەی لاسەنگییەکان وخزمەت کردنی خەڵکی کوردستان.

بەداخەوە بارودۆخی ئەوسا وئەمجا سەرەتا کۆچی کاک نەوشیروان ودواتر سەرۆک مامجەلال و نەبونی دیدێکی قوڵی سیاسیش لای ھەندێک، بوە ھۆی جێبەجێ نەکردنی لێک تێگەیشتنەکەو نەبونی بەرێکەوتن. پاش کۆنگرەی چواری یەکێتی وتێپەڕاندنی رۆژە سەختەکانی کۆرۆناو کەوتنە کاری ھاوسەرۆکان وسەرکردایەتی یەکێتی وپاش سەرلەنوێ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ھەرێم وعێراق، یەکێتی ھاتە سەر ئەو بڕوایەی نەخشەی سیاسی ھەرێم پێویستی بە پێداچونەوەو ھەڵسەنگاندن ھەیەو بۆ ئەمەش ھاوپەیمانی نوێ ولێک تێگەیشتن پێویستەو لەمەشدا زیندوکردنەوەی لێکتێگەیشتنی گۆران ویەکێتی وگەیاندنی بە رێکەوتنێکی سیاسی ودروستکردنی ھاودەنگییەکیش لەگەڵ ھەندێ لەیەنی تر ، بەقازانجی ھەرێم وگەلەکەمان وسەقامگیری سیاسی دەبێت ، بەتایبەت کە سلێمانی وھەڵەبجە وھەردوو ئیدارەی گەرمیان وراپەرین، سودمەندی گەورە دەبن بەوەی کەشێکی ئارام ولەباریان بۆ فەراھەم دەبێ دور لە ئاژاوەو توندو تیژی ولەوانەش گرنگتر کۆدەنگییەک لەبەغدا دروست دەبێ بۆ چارەسەر کردنی کێشە ھەڵواسراوەکان وپراوەیەکیش دەبێ بۆ ھەلبژاردنی ئایندەی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتی ھەوڵەکانی خستەگەرو زنجیرەیەک کۆبونەوەی دولایەنەەگەڵ گۆڕان ئەنجامدا وھەردو لا رێکەوتن لەسەر پێک ھێنانی ھاوپەیمانییەک بۆ بەشداری ھەلبژاردنەکانی عیراق، بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتی وگۆڕان ، رۆژی٢٠٢١/٦/٢١، رێکەوتنی سیاسی نێوانیان ئیمزا کرد وبەرەسمی ھاوپەیمانی کوردستانیان راگەیاند بۆ بەشداری کردن بەیەک لیست لە ھەڵبژاردنە پێش وەختە چاورەوانکراوەکەی عێراق. بەمەش ئەو ئاواتەی سەرۆک مامجەلال وکاک نەوشیروانیان ھێنایەدی ودڵی ھەموو ئەوسەرکردەو کادیر و ئەندام ولایەنگرو خەڵکەیان خۆش کرد کەبروایان وایە، یەکێتی وگۆڕان پێکەوە دەتوانن کاری گەورە بکەن بۆ خزمەتی گەلی کوردستان چ لە ھەرێم ولەبەغداش ودەتوان  پێکەوە ھاوکێشە سیسییەکان بە قازانجی خەڵک بگۆرن.

وتاری زیاتر

سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      74 جار بینراوە




چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      50 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      49 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      71 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      137 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      111 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      105 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      112 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو