فەیسەڵ عەلی

سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری

  2021-07-31 14:33      79 جار بینراوە        کۆمێنت

لە زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بەتایبەتیش پێشكەوتووەكان، سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە Think Tanks رۆڵێكی گرنگ لە داڕشتنی سیاسەتەكان و ئاراستەكردنی بڕیاری حكومەتەكان بە ئاقاری پرسە گرنگەكان دەگێڕێت، بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی چ بۆ مەودای نزیك یان دوور دیاریكراون.

لێكۆڵینەوە و پێشبینی تێدا دەكرێت
چەندین سەنتەری لێكۆڵینەوەی تایبەت دەركەوتن كە پرسەكانیان ئاراستەكردن و بە بازاڕكردنی لێكۆڵینەوەكانیان و كردنەوەی بازاڕ بۆ خستنەڕووی ئەو هزر و بەرهەمانەی سەرپەرشتی دەكەن، لەوانە سەنتەرەكانی لیكۆڵینەوەی ئابووری كە بە سروشتی بایەخ بە كاریگەرییە ئابووری و كۆمەڵایەتی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەسەند كراون و پەیڕەویان لێدەكرێت، هەروەها بۆ دڵنیابوون لە دروستی جێبەجێكردنیان و ئاراستەیان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی بۆیان دیاریكراون.

زۆرێك لە دەوڵەتانی پێشكەوتوو لە كاروباری گشتییاندا پشت بە سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە و توێژینەوە دەبەستن. ئابووری بە یەك لە گرنگترین ئەو زانستانە دادەنرێت كە لێكۆڵینەوە و پێشبینی تێدا دەكرێت، پێویستی بە پسپۆڕانە لە پرسەكانی ئایندەناسی و بەراوردكاری لەپێناوی ئامادەكردنی لێكۆڵینەوە. زۆربەی جار سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە بە دامەزراوەكانی خوێندن و زانكۆكانەوە پەیوەستە، كە بەهۆیانەوە بەشێكی پێداویستی ئەو سەنتەرانە دابین دەكرێت. سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە تەنیا لێكۆڵینەوەی تیۆری ئامادە ناكەن، بەڵكو ئەوەیان تێپەڕاندووە بۆ پێوانەكردنی بۆچوون و ئاراستەكردنی، بونیاتنانی پەیوەندیی میدیایی و مەعریفی لەمیانی كۆنفرانس و كۆڕ و سیمینار و گۆڕینەوەی شارەزایی لەگەڵ سەنتەرە هاوشێوەكانیان چ لە ناوخۆی وڵات چ هاوشێوەكانیان لە دەوڵەتانی تر.

هەنگاونان و خۆگونجان
سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە دایەنگای داڕشتنی سیاسەتەكانن، هەروەها هەڵسەنگێنەری سیاسەتە پەیڕەوكراوەكانیشن، ئەندیكەیتەرێكی كاران بۆ دەستنیشانكردنی ئاستی سەركەوتنی دامودەزگاكان لە بەجێهێنانی كارەكانیان، سەنتەرەكان ئەو ئامرازەن كە لە رێگەیانەوە مەترسییەكان دیاری دەكەن و پێشبینیان دەكەن و داوای گۆڕانكاری دەكەن كە دەبنە یارمەتیدەری پڕكردنەوەی گاپی نێوان سیاسەت و پلان و واقیعی پراكتیزەكردنیان.

ئەوەی ئەو سەنتەرانە جیادەكاتەوە، ئاستی شەفافیەت و ئازادی خستنەڕوو و شرۆڤەكردنی پرسەكان و بە ئازادی دەستڕاگەیشتنە بە زانیاری و داتاكان، لێهاتوویی و توانای كادرە مرۆییەكانێتی، توانا داراییەكەیەتی كە یارمەتیدەری ئەو سەنتەرانەن لە ئامادەكردنی توێژینەوەی زانستی ئابووری و پێوانەكردنی كاریگەرییەكانێتی لەسەر ئەرزی واقیعدا.

هەنگاونان و خۆگونجان لەگەڵ گۆڕانكارییە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی جیهان بوونی سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی بە توانا و لێهاتوو دەخوازێت، تا لە بونیاتنانی سیاسەتە گشتییەكان و هەڵسەنگاندنی و دووبارە داڕشتنەوەیاندا بەشداری كارایان هەبێت بەو جۆرەی لەگەڵ تێڕوانینە گشتییەكانی سیاسەتی گشتیی دەوڵەت و هەلومەرجی دەوروبەردا گونجاو بێت.

كەسیش باسی لێوە ناكات
لە واقیعیدا سەنتەری كاریگەریی توێژینەوەی ئابووری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا نەك هەر بوونی نییە، بەڵكو كەسیش باسی لێوە ناكات. ئەم واقیعە نەخوازراوە، لە دەوڵەتان دەخوازێ كە لەم بوارەدا هەنگاوی باش بۆ دامەزراندنی سەنتەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند بە توێژینەوەی ئابووری بنێن و بەوەی دەرئەنجامی توێژینەوەكانیان كاریگەریی گەورەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەمنیشی دەبێت، تا بە تێڕوانینێكی گشتگیر بگەن و ببێتە یارمەتیدەری داڕێژەرانی بڕیار بۆ بڕیاردان بەپێی تێڕوانینی دامەزراوەیی نەرم و بەپێی گۆڕانكاریی و پێداویستییەكانیش بێت.

هەرێمی كوردستان زیاد لە پێویست، ئەم سەنتەرە پسپۆڕییانەی پێویستە تا لێوەی دەستەبەری تێڕوانین و ئامانجە گشتییەكانی بكات، هاوكاتیش هاوكارێكی كارای سەركردایەتی بێت لە بونیاتنانی ستراتیجییەتەكان، هەموو بڕیار و ئاراستەكان بە مۆركێكی ئابوورییەوە گرێ بدات كە هەموو بەشەكانی زانستی ئابووری بگرێتەوە كە كاریگەرییان لەسەر ئابووری گشتی هەیە، بەتایبەتیش لەسەر هەردوو ئاستی ماكرۆئابووری و مایكرۆئابووریی.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر







مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      59 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      59 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      44 جار بینراوە


خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      96 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      92 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      76 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      65 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      69 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      115 جار بینراوە

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 13:50      67 جار بینراوە

خەون و پەرەسەندنی مرۆڤ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-14 15:54      100 جار بینراوە


دووپشکیش سوودی خۆی هەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-03 21:14      195 جار بینراوە

گەنجی بکوژ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-26 23:18      83 جار بینراوە

قەیرانی كەشوهەواو خوێندن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-25 18:13      88 جار بینراوە

تەڵەی درکاندن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-24 15:29      132 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو