كاروان یاروەیس

هه‌وای‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن!

  2018-04-02 13:17      298 جار بینراوە        کۆمێنت

(1)
بانگه‌شه‌ی‌ ناو خێمه‌ !
به‌هۆی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌وه‌، سێ‌ ساڵه‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌ بایكۆتی‌ ده‌وام‌و خۆپیشاندان گوزارشت له‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌وسا ته‌نیا‌و بێ‌ دۆست بوون، كه‌چی‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ دۆست‌و پشتیوانیان زۆر بووه‌، مایك به‌رناكه‌وێ‌.
مامۆستایانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ كوردستان، پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن، تێكه‌ڵبوونی‌ به‌رنامه‌‌و گوتاری‌ حزبی‌‌و سیاسی‌، به‌و شێوازه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانیان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ئاراسته‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌باته‌كه‌یان به‌لارێدا ده‌بات، واشده‌كات ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی‌ له‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌، چین‌و توێژه‌كان سه‌ربه‌خۆییانه‌ په‌یره‌وی‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ ئه‌زمونی‌ دیموكراسیه‌وه‌، له‌بارببات.

(2)
میدیای‌ حزبی‌ به‌ HD
تا دوێنێ‌ هه‌ندێك هه‌بوون، بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان ده‌كرد، باوی‌ میدیای‌ حزبی‌ نه‌ماوه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو وایشی‌ وێنایان كردبوو، میدیای‌ حزبی‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كات‌و به‌جۆرێك له‌ عه‌یبه‌یشیان ناوده‌برد.
ئێستا هه‌ر خودی‌ ئه‌وانه‌، به‌ یه‌ك كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ حزبی‌ ڕازی‌ نابن، به‌ڵكو زیاتر له‌كه‌ناڵێكیان هه‌یه‌، كوالێتی‌ SD–یان به‌ دڵ نیه‌‌و ئه‌یانه‌وێ‌ HD ‌و 4K بێت. له‌ژێریشه‌وه‌ به‌ناوی‌ سه‌ربه‌خۆو ئه‌هلیه‌وه‌ كه‌ناڵ‌و ماڵپه‌رو ڕادیۆیان هه‌یه‌. په‌یچه‌كانیان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش له‌ژماردن نایه‌.
مووچه‌ی‌ كارمه‌ندان‌و بودجه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانیان، له‌هی‌ كه‌ناڵه‌ حزبیه‌كان زیاتره‌و زووتریش دابه‌شی‌ ده‌كه‌ن، به‌پاره‌ی‌ عێراقیش نیه‌‌و هه‌ندێكیان به‌دۆلاره‌!
هه‌نووكه‌ كاتێتی‌ وه‌ڵامی‌ خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌، بۆ تا دوێنێ‌ میدیا بۆ حزبه‌كان عه‌یبه‌ بوو، ئێستا حزبه‌كان پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌دایك بن، میدیاكانیان له‌دایك ده‌بن!

(3)
خۆتان به‌رنامه‌تان چیه‌؟
حزبی‌ سیاسی‌، كه‌سایه‌تی سیاسی‌، به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، رێوشوێنی‌ جێبه‌جێكردنیشی‌ ده‌خاته‌روو، داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كات متمانه‌ی‌ بده‌نێ‌ تا به‌دیانبهێنێ‌.
له‌كوردستان، وه‌ك زۆر پرۆسه‌ی‌ تر، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیش به‌ رێره‌وه‌ دروسته‌كه‌ی‌ خۆیدا ناڕوات، نه‌ك خزمه‌تی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ ناكات، به‌ڵكو ململانێكان تا ئاستێكن، زۆرجار ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌خه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
كه‌واته‌ له‌ دۆخێكدا، كه‌ خه‌ڵك به‌هۆی‌ خراپیی‌ گوزه‌رانه‌وه‌ ماندووه‌، كوردستان به‌هۆی‌ په‌رته‌وازه‌یی‌و ناته‌باییه‌وه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌، ئه‌زموونه‌ دیموكراسیه‌كه‌شی‌ هه‌نگاوێك ده‌چێته‌ پێش‌و دووان دێته‌ دواوه‌وه‌، بانگه‌شه‌یه‌كی‌ توندی‌ پڕ له‌ ململانێ چ سوودێكی‌ بۆ كوردستان ده‌بێ‌؟
با لایه‌ن‌و قه‌واره‌كان، له‌بری‌ قسه‌ ووتن‌و په‌لاماردانی‌ ركه‌به‌ره‌كانیان‌و كاركردن له‌سه‌ر ڕابوردویان، قسه‌ی‌ خۆیان بكه‌ن‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.

(4)
غه‌در له‌ یه‌كێتی‌ مه‌كه‌ن!
له‌ رووبه‌رێكی‌ جوگرافی‌ دیاریكراودا، كه‌ پێیده‌وترێ‌ (زۆنی‌ سه‌وز)، ژماره‌ی‌ حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، كه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن، تا كورسی‌ زیاتری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، زۆرترو جیاوازتره‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌ولێرو بادینان.
سه‌یر له‌وه‌دایه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ قورسایی‌ خۆیان بخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سلێمانی‌، ده‌یانه‌وێ‌ وه‌ك لیستی‌ براوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌شیانه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌گۆڕن.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاست ده‌تانه‌وێ‌ حوكمڕانی‌ بگۆڕن، فه‌رموون وه‌كو سلێمانی‌، قورسایی‌ خۆتان بخه‌نه‌ هه‌ولێرو بادینانیش، چونكه‌ ناوه‌ندی‌ حوكمڕانین‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانیشیان زیاتره‌ له‌ سلێمانی‌.
مادام دژی‌ په‌رتبوونی‌ كوردستان‌و مانه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واره‌كانی‌ دوو ئیداره‌یین، ئه‌وا پێویسته‌ كوردستان وه‌ك یه‌ك زۆن، بۆ چالاكیه‌كانتان ببینن.
ئیتر غه‌در له‌ یه‌كێتی‌ مه‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كێك له‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌به‌ر ده‌رگا كراسی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ئۆباڵی‌ كه‌موكوڕییه‌كان به‌جێده‌هێڵێت‌و كراسی‌ سپی‌ فریشته‌ئاسا ده‌پۆشێ.
یه‌كێتی‌ خۆ بریتی‌ نیه‌ له‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ حزبی‌‌و حكومی‌ گه‌نده‌ڵ‌و خراپه‌كار، یه‌كێتی‌ بریتیه‌ له‌ مێژووه‌كه‌ی‌، له‌ رێبازه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال‌و شه‌هیده‌كانی‌، خاوه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌یشی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌‌و تێكۆشه‌ره‌كان‌و جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌یه‌تی‌.

وتاری زیاتر

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      59 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      105 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      112 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      304 جار بینراوە



بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      290 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      361 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      519 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو