شوان كەریم كابان

كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان و رۆیشتنی میسی لەیانەی بەرشەلۆنە

  2021-08-14 15:47      63 جار بینراوە        کۆمێنت

دوو رووداو ، میدیای دونیایان سەر قاڵ كردووە، بەجێهێشتنی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریكاوە بەشێوەیەك كە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بێ ئاگابوو لەچۆڵكردنی كتوپڕی بنكەی سەربازی باگرام گەورەترین بنكەی هێزەكانی ئەمریكا بوو لەو وڵاتە، ئەوی تریان رۆیشتنی مێسی لەبەرشەلۆنە ، گەر چی كشانەوەكە زووترە. 
دیارە ئەم دوو روداوە لەبنچینەدا جیاوازن، بەڵام لەیەك مەسەلەدا هاوبەشن ئەویش پێدەچێت كە رێكەوتنی نھێنی پێشوەخت كرابێ! ئەمریكا ساڵی ٢٠٠١ و پاش رووداوی یانزەی سێپتەمبەر، بڕیاریدا بەھێز تاڵیبان بڕوخێنێت لەبەرئەوەی داڵدەی رێكخراوی قاعیدەو ئوسامە بن لادنی سەرۆكی رێكخراوەكەشی دەدا، ھەرواش بوو، ئەمریكا بەزەبری ھێز ، حكومەتەكەی تاڵیبانی رووخان و بۆ یەكەمجار ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمان كرا كە لەوێ ناوی لیۆ جەرگایەو حامد كارزای بووە سەرۆكی ئەفغانستان و ھێزەكانی ئەمریكا لەچەند بنكەیەكی سەربازی لەو وڵاتە مانەوە ، بەڵام تاڵیبان دەستبەرداری ویستی خۆی لەسەرھەڵدانەوەو داواكردنی بەشداری لەدەسەڵات نەبوو، كەم كەم كەوتە جموجۆل تا وای لێھات ئەمریكا ناچاربێ گفتوگۆیان لەگەڵ بكات و وەفدی ئەمریكا بەر لەساڵێك زیاتر  بەسەرۆكایەتی زالمای خەلیل زاد زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ وەفدی تاڵیبان كرد بەمەبەستی قایلكردنی تاڵیبان بەگفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان و دووركەوتنەوە لەشەڕو پەلاماردان، ئەمە لایەنی ئاشكرای گفتوگۆكان بوو، ئەی لایەنی شاراوەی پەیوەندی ئەمریكاو تاڵیبان چی بوو؟ ھەندێ چاودێر بڕوایان وایە بڕیاری كشانەوەی كتوپڕی ئەمریكا بەمەبەست بوو بەشێوەیەك لەشێوەكان تاڵیبان لێی ئاگادار بووەو زوو دەستپێكردنی ھێرش و پەلامارەكانی تاڵیبان بۆ سەر ناوچەو ویلایەتەكان لە ئەفغانستان باشترین بەڵگەیە. لەلایەكی تریشەوە، كشانەوەی ھێزەكانی لەئەفغانستان و دەستكردنەوەی تاڵیبان ، ئەمریكا مەبەستییەتی گرفت بۆ ئێران، چین و ئەو وڵاتە ھاوسنوورانەی ئەفغانستان كە دۆستی روسیان و خودی روسیاش دروستبكات، ئەگەرچی ھەم روسیا ھەم ئێران پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ تاڵیبان ھەیەو  لەھەوڵدان   بارودۆخەكە ھێور بكەنەوە.
لیۆنێل میسی زیاتر لەشانزە ساڵ بوو لەیانەی بەرشەلۆنە بوو ، لەگەڵ ئەو یانەیەدا چەندین نازناوی بردەوە، شەش جار بالۆندۆری بەدەستھێناوە وەك باشترین یاریزانی جیھان ، بەھەوڵ و كۆششی خۆی و ھاوكاری ھاوڕێكانی لەیانەكەی، ناوبانگێكی گەورەو فراوانی پەیدا كردبوو لەپڕ بریاری رۆیشتنی دا لەبەرشەلۆنە، بەبیانووی تازەنەكردنەوەی گرێبەستەكەی. بەیەك رۆژ دوای ئەو بڕیارە ، بڕیاریدا بچێتە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و پاش بیست و چوار سەعاتیش لەم بڕیارە نوێیە، گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزا كرد. بڕیاكەی میسی و ئیمزاكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە، ٤٨ سەعاتی پێچوو! بەبڕوای زۆر لەچاودێرانی بواری وەرزش ، ئەم بریارەی میسی ھەروا سەرپێیی و بەپەلە پروسكێ نەوبوە، بەڵكو  پێیانوایە، ماوەیەكی درێژە گفتوگۆی نھێنی ھەیە لەنێوان ھەردوو لاداو دووریش نییە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەش ئاگادار بووبێ، ئەم دوو رووداوە گەرچی یەكێكیان سیاسی و سەربازی و ئەوی تریش وەرزشییە، بەڵام لەوەی كە ھەردووكیان گفتوگۆی نھێنیان تیابووە بەشدارن!

 

وتاری زیاتر

هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      24 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      79 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      89 جار بینراوە


سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      147 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      78 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      70 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      120 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      206 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      131 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو