د.لوئەی جاف

هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت بەڕۆژئاوای كوردستان

  2018-04-05 19:56      254 جار بینراوە        کۆمێنت

له‌ ڕۆژی ١٨ مارسی ٢٠١٨، دوای په‌نجاو هه‌شت ڕۆژ لەشه‌ڕی سه‌ربازی قورس، شاری عه‌فرین كه‌وته‌ ده‌ستی سوپای توركیاو میلیشیا‌ توندڕه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی‌. لەسه‌ره‌تای ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین لەڕۆژئاوای كوردستان، زلهێزه‌كانی جیهان، لەڕێگه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌، داوایانكرد شه‌ڕ بوه‌ستێت لەسوریا، به‌ڵام توركیا گوێینه‌دا به‌و داواكارییه‌. لەسه‌ر ئه‌رزی واقیع، روسیاو توركیا ڕێكه‌وتن له‌ سه‌ر عه‌فرین و غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، به‌و‌ پێیه‌ی عه‌فرین بۆ توركیا و غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕوسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌د. ئیتر زلهێزه‌كانی تر، به‌ تایبه‌تی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ستیانكرد كه‌ چیتر له‌ سه‌ر بارودۆخی سوریا، ئه‌گه‌ر وا بڕوات نه‌ك هه‌ر هیچیان پێناكرێت بگره‌ ئیتر به‌ ته‌واوه‌تی په‌راوێزیش ده‌خرێن.
 هۆكارەکانی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا چییه؟
لەڕووی حیساباتی سیاسی په‌تی و پراكتیكه‌وه‌، دوای كه‌وتنی عه‌فرین، دوو ڕووداو، گۆڕانكاری خسته‌ حیساباتی فه‌ره‌نساوه سه‌باره‌ت بەبارودۆخی سوریا به‌ گشتی و ڕۆژئاوای كوردستان بەتایبه‌تی‌، یه‌كه‌م، پێنچ ڕۆژ دوای كه‌وتنی عه‌فرین، لەڕۆژی ٢٣ مارسی ٢٠١٨، لەهێریشێكی تیرۆریستیدا، ئه‌ندامێكی داعش چوار هاووڵاتی فه‌ره‌نسی كوشت و بەده‌یان هاوڵاتی تری برینداركرد. دووه‌م، په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی ژه‌هراویكردنی كۆنه‌ جاسوسه‌ روسه‌كەو كچه‌ی لەبه‌ریتانیا كه‌ په‌یوه‌ندی سیاسی و دبلۆماتی‌ نێوان ڕوسیا لەلایه‌ك، ئه‌مریكاو ئەوروپا لەلایه‌كی تر بەته‌واوه‌تی ئاڵۆزكرد.
له‌ ڕووی حیساباتی شۆڕشگێڕی و به‌رگری لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا تێكه‌ڵه‌ لەجۆرێك لەدبلۆماتیه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی فه‌ره‌نساو دبلۆماتیه‌تی پاراستنی وێنه‌ی فه‌ره‌نسا وه‌كو لانكه‌ و میراتهه‌ڵگری شۆڕشی فه‌ره‌نسی و جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ.
ئایه‌ هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا نه‌گۆڕ ده‌بێت؟
سیاسه‌ت سیسته‌مێكی دینامیكیه‌، به‌ڵام بەپێی ئه‌و داتانه‌ی لەبه‌رده‌ستدایه‌، فه‌ره‌نسییه‌كان دوای كه‌وتنی عه‌فرین، هه‌ست ده‌كه‌ن كەداعش خه‌ریكه‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌و ده‌ستیكردۆته‌وه‌ به‌ جموجوڵ و چالاكی. لەپه‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، لەلایه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، لەدوای كه‌وتنی شاری عه‌فرین، فشارێكی زۆریان خستۆته‌ سه‌ر حكومه‌ت كه‌ بێ هه‌ڵوێست نه‌بێت لەبه‌رانبه‌ر كورد. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن، كورد تاكه‌ هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ی فه‌ره‌نسایه‌ دژی تیرۆریزمی داعش و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان. بۆ نموونه‌، په‌رله‌مانتار جان كریستۆف لاگارد كەسه‌رۆكی حزبی UDI، بەتوندی هێرشی كرده‌ سه‌ر حكومه‌ت و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ داوا ده‌كات كه‌ فه‌ره‌نساو ئەوروپا شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه‌ پڕ چه‌ك بكه‌ن تا بتوانن به‌رگری بكه‌ن لەخۆیان. ئه‌و ده‌ڵێت، ناكرێت كورده‌كان هاوپه‌یمانمان بن ته‌نها كاتێك ئیشمان پێیانه‌. لەدرێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: فه‌ره‌نسا ده‌بێت بەوه‌فا بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ لەشوێنی فه‌ره‌نسا شه‌ڕی داعشیان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ ترسی ته‌قینه‌وه‌ لەپاریس كه‌مبۆته‌وه‌. ڕای گشتی فه‌ره‌نسا، چ لەسه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری یان حزب و ڕێكخراوه‌كان، پشتیوانی لەشه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگەو كورد ده‌كه‌ن لەڕۆژئاواو باشووری كوردستان. لەڕووی پراكتیكیه‌وه‌، لەماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، پێشوازی لەكورد كرد لەكۆشكی ئیلیزێ. بەئاشكرا كۆنفرانس پرێسی یه‌په‌گه‌ سازكرا لەپاریس. ئیعلانكردنی دروستكردنی گروپی هاورێیه‌تی فرانس كوردستان لەئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نساو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆنفرانس و سیمینار لەسه‌ر ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان وه‌كو هێزێكی هاورێی فه‌ره‌نسا.
له‌ ڕووی مێژوییه‌وه‌‌، به پێی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ١٩١٦، سوریاو لوبنان كه‌وتنه‌ ژێر ڕكێفی فه‌ره‌نسا. عیراق و ئوردن و وڵاتانی كه‌نداو كه‌وتنه‌ ژێر ڕكێفی به‌ریتانیا. لەدوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه‌ریكا بووه‌ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی زه‌به‌لاح و تاڕاده‌یه‌كی زۆر، شوێنی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیای گرته‌وه لەڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام بەته‌نها ناتوانێت كۆنترۆڵی ناوچه‌كە بكات‌. بۆیه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا هەماهەنگی ده‌كات سه‌باره‌ت بەكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌. ئێستا ئه‌مه‌ریكاو فه‌ره‌نسا له‌وه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ بەبێ یه‌كتری ناتوانن هیچ بكه‌ن ەسوریا. ‌ وته‌كانی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر بۆ ئیستهلاكی ناوخۆیی بوو‌، به‌ڵام گریمان ئه‌مه‌ریكا هێزی خۆی بكشێته‌وه لەڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌وا فه‌ره‌نسا كوردانی ڕۆژئاوا بەته‌نها جێناهێڵێت. ئه‌مه‌یه‌ كەماكرۆن بەتوركه‌كانی ووتوه‌ لەڕێگه‌ی باڵوێزی فه‌ره‌نسا لەئه‌نقه‌ره پێش پێشوازیكردنی لەنوێنه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان‌. پێش ناردنی هێز، مه‌به‌ست لەكۆبوونه‌وه‌ی كۆشكی ئیلیزێ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ لەڕووی سایكۆلۆجی و سیاسییه‌وه‌ وره‌ی كوردانی ڕۆژئاوا به‌رزبێته‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ شكاندنی وره‌ی توركیاو میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی كەفه‌ره‌نسا بەچاوی نه‌یار سه‌یریان ده‌كات.

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      139 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      215 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      249 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      198 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      237 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      219 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      356 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      272 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      300 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      301 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      284 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      247 جار بینراوە

جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      296 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      243 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      305 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      352 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      341 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      358 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      443 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      418 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      481 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو