شوان كەریم كابان

ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان!

  2021-08-22 14:16      90 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی هەفتەی رابردوودا ، هەم قسەكەری رەسمی و هەم هەندێ بەرپرسی تاڵیبان، جیاواز لەساڵانی رابردوو لێدوانیان داوە: لێبوردنمان بۆ هەموو ئەوانە دەركردووە كە دوژمنایەتییان كردووین، رێگانادەین  خاكی ئەفغانستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ، شەڕ تەواو، رێگا بەمیدیای سەربەخۆ دەدەین كاری خۆیان بكەن و رەخنەش لەدەسەڵات بگرن بەمەرجێ رێز لەئیسلام و دابونەریتی وڵات بگرن، رێز لەژنان دەگرین و مافەكانیان بەپێی شەریعەتی ئیسلام پارێزراو دەبێ، مافی هەموو پێكهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییەكانی وڵات پارێزراو دەبێ، كار بۆ دانانی دەستوورێكی نوێ دەكەین بەپێی شەریعەت، دیموكراسییەت بۆ ئێمە نابێ و بەكەڵكی وڵاتی ئێمە نایەت، پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی هاووڵاتیان، پابەندبوونی نیشتیمانیانە، حكومەتێك دادەمەزرێنین بەبەشداری هەموولایەنەكان . هەموو ئەم لێدوانانە، زۆر جیاوازن لەگوفتارو لێدوانەكانی تری تاڵیبان لەچەند ساڵی رابوردودا، بەڵام ئایە تاڵیبان وادەكات، یان هەر تاڵیبانەكەی جاران دەبێ؟ هەندێ وڵات نەبێ، دەنا زۆربەی وڵاتان و چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە تاڵیبان ناگۆڕێ و زەحمەتە لەسایەی حوكمی تاڵیبان، ئازادی بیروڕاو میدیای ئازادو مافی ژنان و پێكهاتە مەزهەبی و نەتەوەییەكان پارێزراوبن. هەر بۆ نموونە: لە ئەفغانستان سەد تەلەڤزیۆن و سەدو پەنجا رادیۆو دەیان رۆژنامەو هەشت ئاژانسی هەواڵ و سەدان سایتی ئینتەرنێت هەن و دە هەزار كەس كاری تێدا دەكەن كە زۆربەیان كچ و ژنن، ئایە ئەمانە هەروا بەئاسان لەسایەی تاڵیباندا دەتوانن كاربكەن؟ لەلایەكی ترەوە چەندین رێكخراوی داكۆكی لەمافی ژنان لە بیست ساڵی رابوردوودا دروست بوون، ئایە ئەوانە چارەنووسیان چی دەبێ؟ لەماوەی رابوردودا دەیان هونەرمەندی پیاوو ژن لەهەموو بوارەكاندا پەیدا بوون و كاریان كردووە، ئەوانە دەبێ چی بكەن؟  ئەمانە چەند نموونەیەكن كە وەك كێشەن بۆ تاڵیبان و مامەڵەكردنی لەگەڵیان وەك پێوانەیەك دەبێ بۆ راستی و ناڕاستی گوتەو گوفتارەكانی، ئەمە جگە لەوەی تاڵیبان رووبەڕووی چەندین بەربڕكێی تر ئەبێتەوە، هەر لەبارودۆخی داڕماوی ئابووری ، تا مەسەلەی نووسینی دەستورور ێكخستنەوەی پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانی و ئاشتبوونەوەی گشتی و دابینكردنی ئارامی و ئاسایش و چەندین ئەركی قورسی تر.
هەموو ئەو ئەركانە لەكاتێكدایە كە بزووتنەوەی تاڵیبان لای زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا لەلیستی تیرۆردایەو بەهۆی مێژووی ئەو بزووتنەوەیە تا ئێستا كەس بڕوا ناكات ئەم تاڵیبانەی ئەمجارە ڤێرژنێكی نوێ بێ!

 

وتاری زیاتر

هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      24 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      79 جار بینراوە




سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      147 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      78 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      70 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      120 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      206 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      131 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو