شوان كەریم كابان

ئەو پرسیارانەی رووبەڕووی ئەمریكا دەكرێنەوە!

  2021-08-30 20:04      55 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمریكا وڵاتێكی زلهێزو كاریگەرە لەدونیادا، هەر بڕیارێك بدات، پێویستی بەوە نییە پرس بەكەس بكات، ئەمە راستییەكی حاشا هەڵنەگرە، بەڵام لەزۆربەی كارەكانیدا، رووبەڕووی كۆمەڵێك پرسیارو رەخنە دەبێتەوە، نەك لەنەیارو وڵاتانەوە، بەڵكو لەلایەن سیاسەتمەدارو رۆژنامەنووس وخەڵكی ئاسایی وڵاتەكەیەوە. دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا، بەر لەتەواو بوونی وادەی سەرۆكایەتییەكەی بەماوەیەك، بڕیاری كشانەوەی بەشی هەرە زۆری سوپای وڵاتەكەی دا، بەتایبەت لەئەفغانستان وعیراق. ئەم بڕیارە بووە جێی رەخنەو سەرنجی زۆر، بەتایبەت لەنێو ئەمریكادا. كاتێكیش بڕیارەكە بەشێوەیەكی جددی لەم سەردەمەی سەرۆكایەتی جۆ بایدن لەبارەی كشانەوە لەئەفغانستان، چووە بواری جێ بەجێكردنەوە، هەڵاوپرسیارێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا: ئایا ئەمریكا پاش بیست ساڵ شەركردن لەگەڵ تاڵیبان، شكستی هێنا، یان لەگەڵ تاڵیبان ریككەوتووە بۆ پاشەكشەكە؟ كەپاشەكشە ئەكات، بۆ وا بەپەلە پروزێ؟ بۆ زوتر مشورێكی لەئەمریكاییەكانی نێو ئەفغانستان و هاوكارەكانی نەخوارد بۆ زوو بردنە دەرەوەیان لەئەفغانستان؟ بۆ ئەو هەموو چەكە پێشكەوتوو و كەلوپەلە جۆرواجۆرەی جێهێشتووە؟ بەر لەهەفتەیەك لەتەقینەوەكانی فرۆكە خانەی كابوڵ، ئەمریكاییەكان، هۆشیارییان دا لەو رووداوە، بۆ بەریان بەتەقینەوەكە نەگرت؟ پاش تەقینەوەكە بەچەند رۆژێك ئەمریكا رایگەیاند، لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە دوو سەركردەی رێكخراوی داعشی خۆراسانی كردۆتە ئامانج كە پلان داڕێژەری تەقینەوەكە بوون، بۆ بەر لەوەی بڕیار لەتەقینەوەكە بدەن، ئەمریكا هێرشی نەكردنە سەر؟ ئایە ئەمریكا بۆ هێشتی تاڵیبان وا زوو بێنە نێو كابوڵ بەر لەبردنە دەرەوەی ئەوانەی پێویستە بڕۆن؟ ئایا ئەمریكا چ گرەنتییەكی لەتاڵیبان وەرگرتووە، تاكو نەبێتەوە بەتاڵیبانەكەی ١٩٩٦؟ چ گرەنتییەك هەیە سەرلەنوێ قاعیدە ئەفغانستان نەكاتەوە بەبنكە؟ ئایا ئەمریكا هیچ ئەركێكی بەتاڵیبان سپاردووە لەناوچەكەدا؟ ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر لەنێوخۆی ئەمریكاو دەرەوەی ئەمریكا، لەحكومەتی ئەمریكا دەكرێت و بەدڵنیاییەوە رۆژانی داهاتوو، گەر وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەش دەست نەكەون، ئەوا، وەڵامی هەندێكیان هەر دەبێ!

 

وتاری زیاتر

هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      24 جار بینراوە





كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      79 جار بینراوە

ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      90 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      147 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      78 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      70 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      120 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      206 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      131 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو