شوان كەریم كابان

كۆنگرەی ناكۆكەكان!

  2021-08-31 20:30      80 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژی (28/8/2021) كۆنگرەی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی- (مۆتمر بغداد للشراكە والتعاون) رێكخرا، كۆنگرەكە بۆ ئێستای عیراقی دۆخ ئاڵۆز گرنگ بوو لەڕووی پرۆتوكۆڵ و رێكخستنیشەوە، كارێكی بەرچاوبوو. كێ لەو كۆنگرەیەدا بەشداربوو؟ جگە لە عیراق، میسر، سعودییە، ئوردون، توركیا، ئێران، ئیمارات، قەتەر، كوەیت و بەرپرسی هەندێ رێكخراوی ناوچەیی و جیهانی، هەروەها سەرۆكی فرەنساش بەشدارێكی گرنگی كۆنگرەبوو. هەموو ئەو بەشداربووانە لەسەر بانگهێشتی رەسمی عیراق ئامادەبوون، بەئومێدی هاوكاری عیراق لەهەموو بوارەكانداو هەروەها بەدیهێنانی سەقامگیری و ئارامیی كەدەروازەی هەنگاونانە بەرەو ئایندەیەكی گەش بۆ گەلانی عیراق. 
ئەوەی جێی سەرنج و پرسیارە ئەوەیە: چۆن ئەو وڵاتە ناكۆكانە دەتوانن باری لەق و لاسەنگی عیراق هاوسەنگ و كۆك بكەنەوە؟ هەموو وڵاتە عەرەبییە بەشداربووەكان، سوننە مەزهەبن و لەگەڵ حوكمی شیعە لەعیراقدا ناكۆكن! زۆربەی بەشداربووەكان لەگەڵ ئێراندا پەیوەندییەكانیان پڕ كێشەو گرێ و گۆڵە. ئیمارات و سعودییە لەگەڵ قەتەر پەیوەندییان خراپە، گەرچی هەوڵ هەیە بۆ چارەسەر. توركیا بەهۆی هاوكاری قەتەرو هەندێ رۆڵی لەناوچەكەدا، سعودییەو ئیمارات تێبینی زۆریان لەسەری هەیە. كوەیت ئێستاش بەدەست پاشماوەی داگیركارییەكەی عیراق لەساڵی ١٩٩١ەوە دەناڵێنێ. سعودییەو ئیمارات پەیوەندییەكانیان ساردی تێكەوتووەو لەبنەڕەتدا كێشەیەكی لەمێژینەی سنووریان هەیە. كوەیت و سعودییە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو هاوڕا نین. 
میسرو توركیا بەهۆی ئیخوان موسلیمینەوە نێوانیان خراپە. فرەنساو توركیا كۆمەڵێك ئاڵۆزی لەنێوانیاندایە. ئوردون گومانی لە سعودییەو ئیمارات هەیە دەستیان لەو هەڵەدا هەبووبێ كەماوەیەك لەمەو پێش بۆ تێكدانی بارودۆخی ئوردون درا. توركیاو ئێران جگە لەجیاوازی مەزهەب كۆمەڵێك كێشە لەنێوانیاندا هەیە گەر بچووكیش بن. عیراق گرفتی ئاوی هەیە لەگەڵ هەردوو وڵاتی توركیاو ئێران. ئەوەی كێشەیەكی دیارو بەرچاوی نەبێ لەگەڵ هەموویان ، فرەنسایە، ئەویش دراوسێی عیراق نییەو چەند هەزار كیلۆمەترێك لە عیراقەوە دوورەو وەك چاودێرانیش دەڵێن؛ پێدەچێ فرەنسا كار بۆ ئەوە بكات وەك فریادڕەسێك بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكە . كۆنگرەكەی بەغدا پڕ بوو لەلایەنی ناكۆك و ناتەبا لەگەڵ یەكتر، ئایا دەتوانن دەرمانی دەردی عیراق بكەن ؟

 

وتاری زیاتر

هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      24 جار بینراوە






ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      90 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      147 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      78 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      70 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      120 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      206 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      131 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو