شوان كەریم كابان

لەیادی سی ساڵەی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستاندا

  2021-09-10 22:36      46 جار بینراوە        کۆمێنت

قسەو باس زۆرە لەیادی تەلەفزیۆنێكدا بكرێ، كەتەلەفزیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو یەكەم تەلەفزیۆنی كوردی پاش ئازادی و تەلەفزیۆنێك لەژێر هەڕەشەی رژێمی بەعسدا بوو، تەلەفزیۆنێكی ژێر ئابڵوقە، تەلەفزیۆنێك بێ بوونی ئامێرو پارچەی یەدەگ،  بێ كادیرو كەسانی پسپۆڕ لەبوارەكەدا، بێ لەژمارەیەك تەكنیككار كە ژمارەیان لەپەنجەی دەست تێنەدەپەڕی، تەلەفزیۆنێك بێ ستۆدیۆ دەستیپێكردو پێیان دەوت ستۆدیۆی "دۆشەكەڵەكە"، تەلەفزیۆنێك لە ٣١ی ئابدا بەشێكی زۆری ئامێرو ئەرشیفی فەوتا، تەلەفزیۆنێك دەساڵ لەتەمەنی لەسەر شاخی ئەزمڕ بردەسەرو كادیرو كارمەندەكانی زستانان زەحمەتێكی زۆریان دەكێشا لەبەر بەفرو سەختیی رێگاكە تا دەگەیشتنە سەرەوە، تەلەفزیۆنێك كەسەدان بەرنامەی هەبووەو ئێستاش چەندین بەرنامەی هەیە، تەلەفزیۆنێك دەیان كادیری شارەزای لەهەموو بوارەكاندا پێگەیاندووە. 
قسە زۆرە لەسەر ئەوانە بكرێ، بەڵام ئەمجارە قسەیەك لەسەر ئەوانە دەكەین كە لەو تەلەفزیۆنەدا هەر كەسەو لەبوارەكەی خۆیدا خزمەتی كردووە، بەڵام ئێستا لەژیاندا نین و بەداخەوە جێیان هێشتووین. ئەو بەڕێزانە لەقۆناغی جیاجیای تەلەفزیۆندا لەوێ بوون، خزمەتی زۆریان كردووە، كەسانێكی لەخۆبردوو دڵسۆز بوون، بەشێكیان لەسەرەتای دامەزراندنی تیڤیدا خۆبەخشانە كاریان كردووە، بەشێكیان لەبەشی هونەری، بەشێكیشیان لەكارگێڕی. ئەو كۆچكردووە ئازیزانە ئەم بەڕێزانەن كەهەندێكیان سیفەتی كارەكەیان بەسەریاندا زاڵبوو: هونەرمەند مامۆستا عوسمان چێوار، هونەرمەند مامۆستا كەمال سابیر، هونەرمەند مامۆستا سەروەت ئەنوەر سەوز، كاك ئازادی ئیدارە، كاك عەبدوڵای ئیدارە، كاك چالاكی رەفیق چالاك ، كاك هەڤاڵ مایاوایی، كاك ستار كەریمی جواننووس، هونەرمەند ئازاد خانەقینی، شێخ ئیسماعیلی مۆنتێر، ئازاد چاوشین، كاك هاوڕێ مەحمود، كاك هەردی دیكۆر، كاك بژار حەمیدی مۆنتێر، كاك عوسمان مەردان، كاك ئاسۆ حاجی محەمەد، كاك كاروان ئیبراهیم.
هیوادارم ناوی هیچ ئازیزێكی كۆچكردووم بیر نەچووبێ، گەر كەسێكیشم لەیاد چووبێ، لەئێستاوە داوای لێبووردن دەكەم ، ئەوە خەتای تەمەنە. 
هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی ئەو خۆشەویستانە، كەیارانی كاروانی تەمەنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بوون. پیرۆزیش بێ یادی سی ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان.

 

وتاری زیاتر

هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      24 جار بینراوە




كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      79 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      90 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      147 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      78 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      70 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      120 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      206 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      131 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو