مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د

کەرکوک و هەڵبژاردنەکەی عیراق

  2021-09-26 10:10      70 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی گشتیی بۆپه‌رله‌مانی عیراق ده‌كرێت، بۆ كۆتایی هێنان به‌ حكومه‌ته‌ كاتییه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی و دروستكردنی هه‌یكه‌لێكی نوێی حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر مه‌فهوم و تێگه‌یشتنی گشتیی بۆ مه‌رام و فه‌حوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌لای  پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق ململانێ بێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسیی په‌رله‌مانیی  له‌پێناو گه‌یشتن به‌كورسی ده‌سه‌ڵات، ئەوا بۆ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ ده‌لاله‌تێكی جیاوازی هه‌یه‌و زۆر له‌وه‌ جوداتره‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ململانێی له‌پێناو ده‌كه‌ن،  چونكه‌ ململانێكه‌ بۆ كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هێنده‌ی ته‌وه‌جوهێكی  شوناسییه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی  خاك  به‌تایبه‌تی  له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه‌ به‌ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر ناوزه‌د كراوه‌، هێنده‌ ته‌وه‌جوهێك نییه‌ بۆ وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی پۆستی زیاتر له‌ هه‌گبه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عیراق، چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كاندا، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم جێگیركراوه‌ و ململانێكانیش له‌و شارانه‌دا  له‌نێوان حزبه‌ خۆماڵییه‌كاندا ده‌كرێت كه‌ له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌یباته‌وه‌ هه‌ركورده‌ وه‌ك نوێنه‌ری كورد ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی عیراق، له‌ولاشه‌وه‌ له‌دوای 2003ه‌وه‌ سستمێكی نیمچه‌ نه‌گۆڕ بۆ پۆسته‌ سیادییه‌كانی عیراق له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بی شیعه‌ و عه‌ره‌بی سونه‌ دیاریكراوه‌ كه‌  پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران  بۆ عه‌ره‌بی شیعه‌ و پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ  عه‌ره‌بی سوننه‌ بێت.
 كه‌واته‌ دۆڕان و بردنه‌وه‌ی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقدا  له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ له‌ كه‌ركوكدا جگه‌ له‌ كورد دوو لایه‌نی دیكه‌ له‌ توركمان و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ ململانێ و ركابه‌ری سه‌رسه‌خت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی جڵه‌وه‌ی حكومڕانیی له‌و شاره‌دا له‌ده‌ستی كورد ده‌ربهێنن كه‌ ده‌ریایه‌ك خوێنی بۆ رشتووه‌ له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شی بكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو تواناكان بخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی  رێگریی له‌و نه‌هامه‌تیی و زیندووكردنه‌وه‌ی ته‌عریب و زه‌وتكردنی زه‌وی جوتیارانی كورد بكرێ كه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌مكات و ساته‌وه‌ختانه‌دا كه‌ قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ركابه‌ره‌كان له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا  له‌ كورد باڵاده‌ستترن، ئه‌گه‌ر به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ تاڵه‌دا نه‌كرێت كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بێ دوچاری كورد بۆته‌وه‌ له‌كه‌ركوك، ئه‌وا ئه‌و پیلانه‌ی كه‌ به‌ قه‌ومه‌چییه‌ شۆڤنییه‌كانی  پێش 2003 ته‌واونه‌كرا، له‌مه‌ودوا ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ته‌واوی ده‌كه‌ن.

 

وتاری زیاتر






خائین و خیانەت‬ مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
2020-10-17 15:25      156 جار بینراوە


سەدساڵەی سیڤەر‬ مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
2020-08-08 15:28      200 جار بینراوە











نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو