شوان كەریم كابان

پیلانەکان دژی هاوپەیمانیی کوردستان

  2021-10-09 17:15      137 جار بینراوە        کۆمێنت

راگەیاندنی هاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، هەروا بریارێکی لە خۆڕاو سەرپێی نەبوو، بەڵکو بەرهەمی گفتوگۆیەکی درێژخایەن و هەڵسەنگاندنێکی وردی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق بوو، بنەماکەشی لێکتێگەیشتنی دەباشانە کە بە ئامادەبوونی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان بەدیهات.

پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە، بەرلە هەموو شتێک لە قازانجی گەلی کوردستانە، تاکو ئەو تیمەی لە بەغدا داکۆکی لە سەرجەم مافە دەستورییەکانی دەکات، هەرلە پاراستنی قەوارەی هەرێم، تا دەگاتە سەر بودجە کە تێیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مسۆگەر دەبێ، تا پێداگریی لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور، تایبەت بە ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان و داکۆکیکردن لە هەموو ئەو مافانەی دەستوور مسۆگەریان دەکات، تیمێکی بەهێز و فراوان بێت، هەروەها ئەم هاوپەیمانییە تاقیکردنەوە و سەرەتایەکی باش دەبێ بۆ بیرکردنەوەی جدی لە مەسەلەی یەکڕیزیی لە نێوان هێزە کوردستانییەکاندا لە هەرێم بۆ روبەڕوبوونەوەی هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی رووبەڕووی هەرێم دەبنەوە.

ئەمە جگە لەوەی جۆرێک لە سەقامگیریی و ئارامی بەرقەرار دەکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین. ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە، نەیارانی هاوپەیمانی لە هەرێمی کوردستان، لێی کەوتوونەتە تەقە و پیلانگێڕان، چونکە دەزانن هاوپەیمانی قەوارەیەکی بەهێزە لەم هەڵبژاردنەدا، ئەمە جگە لە ترساندنی خەڵک بە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و رێکەوتنی ژێربەژێری چەند لایەنێک لە چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن دژبە کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان، چەند لایەنێک پەنایان بردۆتە بەر بڵاوکردنەوەی هەندێ راپرسی دروستکراو و هەڵبەستراو بەناوی هەندێ ناوەندی سەربەخۆیان و چۆنیان بوێ ئاوا راپرسییەکە بە قازانجی خۆیان و لە دژی هاوپەیـمانی پیشاندەدەن، بە مەبەستی زیانگەیاندن و گوشار خستنە سەر هاوپەیمانیی کوردستان.

بێگومان وەک چۆن پیلان و مەبەستی هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و رێکەوتنی ژێربەژێر لە دژی هاوپەیمانی لای خەڵکی کوردستان ئاشکرا بوو، ئاواش ئەم پیلانە ئاشکرایە و هەوڵێکی قێزەونی تری نەیارانی هاوپەیمانییە.

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      75 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      72 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      52 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      109 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      100 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      90 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      108 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      142 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      129 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      111 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      94 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو