ستران عەبدوڵڵا

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی

  2021-10-23 22:08      139 جار بینراوە        کۆمێنت

«زۆر بڵێی لەسەر روباری نیل» رۆمانە ناسراوەکەی نەجیب مەحفوزە لەسەر توێژی خوردە بۆرژوای میسر کە عیدەیەکی زۆر بڵێیان لە عەوامەیەکی لێواری نیل لەبەزم و رەزمی خۆیان ناکەون، تەمبەڵ و تەوەزەل ھەر خەریکی تانەوتەشەرن، بێ ئەوەی کارێکیان لەدەست بێت. لاوانی میسر لە کۆری نەبەزیندا گیانبازی دەکەن بۆ پەڕینەوە لە نائومێدی و بنکۆڵکردنی سەختی بەردەم سەرکەوتن و سەرەنجام لە قاودانی نەیاران، کەچی زۆر بڵێکان ھەر ئەیڵێن و ئەیڵێنەوە و قسەش، وەك شاعیری نەجیبی قەومی نەجیبی کورد دەیڵێت، ناچێتە گیرفانەوە.
نەجیب مەحفوز لەم رۆمانە گەورەیەدا وێنای چارەنووسی توێژێکی مشەخۆری کۆمەڵی میسری دەکات کە فایق بێکەسی شاعیر، بە رۆمان نا بەڵکو بە دێرە شیعر، وەسفی حاڵی کردون:
«کوردیەت خورمایە بۆچی یان قسەی شێتانەیە».
نە مەحفوز و نە بێکەسی باوك کەوتنی ئەم بتی زۆر بڵێیەیان نەدی لە میسر و لە کوردەواری، بۆیە لەھەشتاکانی سەدەی رابردوو لەگەرمەی نەبەردییەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی نوێدا شێرکۆ بێکەسی کوڕ ھاتەوە کایەو لە ئەدەبی موقاوەمەدا توانجی لەم زۆر بڵێیانە گرتەوە.
جا ھێمن گوتەنی «نەما خانی» و نەما مەحفوز و بێکەس تا نەشتەرگەری بۆ زۆر بڵێکانی ئەم رۆژگارەشمان بکەن. زۆر بڵێکانی ئەم رۆژگارە ھەم زۆر بڵێ و ھەمیش چاوقایم و رووقایمن و لەھیچ عەیبەیەك سڵ ناکەنەوە. ئەمانە وەك کارەکتەرەکانی رۆمانەکەی مەحفوز خێر و شەڕیان لە عەوامەیەکدا گەمارۆ نەدراوە، ئەمانە وەك کۆرۆنای سیاسی تەشەنەیان کردووە خەریکە ئیقلیمگیر دەبن.
جا ئێستا پێش ئەوەی بکەونە بەر بیراز و کوتانەوە ھێشتا خەڵك قەرزاربار دەکەنەوە.

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      101 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      184 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      234 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      150 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      173 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      305 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      388 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو