شوان كەریم كابان

ناوچەی سەوزی بەغدا، نائارامترین شوێن!

  2021-11-07 20:17      138 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپاش پرۆسەی ئازادی عیراق ٢٠٠٣ ،  ناوچەی سەوز لە بەغدا - المنطقة الخضرا‌ء - پەیدا بوو، بووە شوێنی حاكمی مەدەنی ئەوسای عیراق و بارەگای مەجلیسی حوكم و دواتر بارەگای پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و ماڵی بەشێك لەبەرپرسان و هەندێ دامودەزگای تر، بەمەبەستی ئەوەی ئەو ناوچایە پارێزراوبێ لەهەر مەترسی و پەلامارێك. گرنگە بگوترێ كە ماڵ و بارەگای سەرۆك مام جەلال، هەم لەكاتی ئەندامێتی مەجلیسی حوكم و هەم لەكاتی سەرۆك كۆماریدا لەناوچەی سەوز  نەبوو، بەڵكو ماوەیەك لەناوچەی ئەمیراتی گەڕەكی مەنسوری بەری كەرخی بەغدا بوو، دواتر هاتە گەڕەكی چادرییە لەبەری رەسافەی بەغدا. ناوچەی سەوز كە بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكاشی لێیە، بەحیساب پارێزراوترین شوێنێ بەغدایە، بەڵام بەپێی رووداوەكانی ماوەی رابوردوو ، دەركەوت مەترسیدارترین شوێنی بەغدایە ! چەندینجار كەوتۆتە بەر مووشەك و هاوەن باران، پەلاماری باڵوێزخانەی ئەمریكای تێدا دراوە، بەبڕیاری سەید موقتدا ئەلسەدر، لایەنگرانی تەیاری سەدر، چوونە ناوچەی سەوزو تەلاری پەرلەمانیان گرت و بەشێكی زۆری كەلوپەلی هۆڵی كۆبوونەوەو ئوفیسی پەرلەمانتارانیان شكان . لەهەموو خۆپیشاندانەكاندا، قەرەباڵغی زۆر لەبەردەم دەرگاگانی ناوچەی سەوز دروست بووەو هەوڵی چوونە ناوەوە دراوە، بەم خۆپیشاندانانەی ئێستاشەوە . زۆربەی كات ئەو دوو پردەی بەغدا كە دەچنەوە سەر ناوچەی سەوز لە كەرخ، لەبەری رەسافەوە دەگیرێن، تاكو كەس لەوێوە خۆی نەگەیێنێتە ئەوێ. 
سەعات دووی بەرەبەیانی (7/11/2021)یش بە سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق، دوو لەدرۆنەكان بەچەكی پاسەوانەكانی كازمی خرانە خوارێ و یەكێكیان لەبەردەم ماڵەكەدا تەقییەوە چەند پاسەوانێك برینداربوون و كازمی سەلامەت بوو! چونكە كازمی لەوێ نەبوو!
بەم پێیە ناوچەی سەوز شوێنێكی ئارام و سەلامەت نییە لە بەغدا، بەڵكو لەبەر ناسەقامگیری عیراق، مەترسیدارترین شوێنی بەغدایە، لەم رووداوەی حەوتی مانگیشدا، چاودێران دوو سەرنجی گرنگیان لادروست بووە، یەكێكیان ئەوەیە كە ئەو شوێنە ماڵی كازمییەو بەڵام بەماوەیەك بەر لەهێرشەكە كازمی ئەوێی جێهێشتووە! دووەم ئەوەیە، بۆ دژە ئاسمانییەكانی لای باڵوێزخانەی ئەمریكا بەیەك فیشەكیش بەرەنگاری درۆنەكان نەبوونەتەوە ، لەكاتێكدا جارەكانی تر كە ناوچەی سەوز  دەكەوتە بەر هێرشی مووشەك، بەهەزاران فیشەكیان دەتەقاند؟

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      85 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      73 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      53 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      112 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      102 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      93 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      110 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      146 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      131 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      113 جار بینراوە



هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      96 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو