كاروان شێخ عوسمان

لەدەیەمین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا

  2018-04-25 20:51      324 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەوەی لیستی 162ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم دە رۆژەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراقدا لەڕێگەی ئۆرگان و کاندیداکانیەوە کردوویانە، دەکرێت بڵێین وێنەیەکی جیاوازتریان لەزۆر ڕووەوە پێشکەشکردووەو پابەندی بەشێکی زۆری ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن و شارەوانی و لیژنەی ئەمنی شارەکان بووە، هەر لە خۆ بەدورگرتن لەجەنجاڵکردنی ژینگەوهەراسانکردنی ڕێبوارانی سەر ڕێگاوبان و دانیشتووانی گەرەک و کۆڵانەکان تا هەڵواسین و ڕایەڵکردنی کەمترین لافیتەو تەناف، ئەوەی لەم دە رۆژەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردوویەتی زیاتر لەڕێگەی کەناڵەکانی بینراوو بیستراوو نوسراوو پێگە ئەلیکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەزمانێکی نەرم پەیام و بەرنامەی خۆی راگەیاندووەو پرۆگرامی تایبەتی پێشکەشکردووە ڕوماڵی کۆڕو کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی کردووەو خۆی لەقەرەی نەک هێرش بۆ سەر لیست و لایەنەکانی تر نەداوە، بەڵکو وەڵام و وەڵامدانەوە پەلامارو پڕوپاگەندە چەواشەکارییە ( هوانەتەکانیشی) نەداوەتەوە، لەم دە رۆژەدا یەکێتیەکان بەیەک دەنگ و بەتین و خرۆشەوە وەک چۆن لەڕابردوودا هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکیان بۆ سەرخستنی ئیرادەی گەلەکەمان بوو، هەموو هەڤاڵ و ئەندام و لایەنگرەکانیان گیانی نوێبوونەیان تیا جۆش دەدات و بەپەرۆشەوەن بۆ رۆژی 12ی مایس .
لەم دە رۆژەدا یەکێتیەکان زەرورەت و رۆڵ و پێگەی یەکێتی بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە سەلماندۆتەوە کەئەوە یەکێتیەکەی مام جەلالە کەچۆن لەڕابردوودا بالانسی ناوخۆیی و ناوچەیی ڕاگرتبوو بۆ ئێستاو ئایندەش هەر ئەو یەکێتیەیە کەهەمان سەنگ و پێگەی دەبێت و بەسەرکەوتنی ئەو دەتوانرێت هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد لەعێراقدا مسۆگەر بکات.
لەم دە رۆژەدا دەنگدەرانی یەکێتی بەگشت چین و توێژەکانەوە ئەوەیان دوپاتکردۆتەوە کە لەسەردەمی خەباتی رزگاریدا وەک چۆن بە گیان و ماڵ لەڕیزەکانی خەباتدا لەڕیزەکانی پێشەوە بوون بۆ گیانبەخشین، لەم کاروانەی تری خەباتیشدا، لەم قۆناغە نوێیەی خەباتدا بەدەنگ و متمانەبەخشینیان بەلیستی 162 و لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵینی وەفاداری دەدەن بەحزبی گشت سەردەمەکان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
لەم دە رۆژەدا ئاپۆرای جەماوەری یەکیتی لەشارو ناوچەکانی کوردستان وەڵامی ئەوەیان بەنەیارەکانی دایەوە کەئەوەش دەستکەوتێکی تری یەکێتیە لەسنووری نفوزی ئەودا دەنگ و ڕەنگی جیاواز بواری بۆ دەرەخسێ و دێنە گۆرێ . کە ئەوەش لەسایەی سیاسەتە حەکیمەکەی مامدایە کەهەمیشە بڕوای بەکاری پێکەوەیی بووەو ناوی نابو سیاسەتی چەپکە گوڵ . 
بۆیە لەم دە رۆژەدا کە یەکێتی تیشکی لەسەر گرنگی بەشداری لەهەڵبژاردن و وەلا نان، یاخود هەڵپەساردنی کێشە ناوخۆییەکانە مانای ئەوە نییە کە لەخەمی چارەکردنیاندا نییە، بەڵکو بەدەستهێنانی رێژەیەکی باش لەدەنگی هاووڵاتیان بۆ لیستەکەی بەهەنگاوێک دادەنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە پەیوەندیان بەپەسەندکردنیانە لەپەرلەمانی عیراق و جێبەجێکردنیان لەحکومەتی فیدرالییەوە .
بۆیە یەکێتی دەیەوێت دەستورییانە لەخولێکی تری پارلەماندا کار بۆ جێیەجێکردنی ئەو برگەو خاڵانە بکات کەجێبەجێنەکراون و زامنی ئەوانەش بێت کە لەواری جێبەجێکردندان، هەموو ئەوانەش بەخەباتی پارلەمانی و دیپلۆماسی دەکرێت نەک بەشەڕو تەخوین و ناشرینکردنی یەکتری .

وتاری زیاتر

بۆ ڕۆژی شەهیدی یەكێتيی ‬ كاروان شێخ عوسمان
2022-11-20 18:08      80 جار بینراوە



سەرۆكی چارەنووسساز‬ كاروان شێخ عوسمان
2022-08-29 12:23      71 جار بینراوە

یەکخستنەوەو ڕێکخستنەوە‬ كاروان شێخ عوسمان
2021-12-21 22:01      178 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو