شوان كەریم كابان

هەڵگیرسانی ئاگری شەڕی ناوخۆ

  2021-11-14 18:23      135 جار بینراوە        کۆمێنت

رووداوەکەی ماڵی کازمی
بۆمباران کردنی شوێنی نیشتەجێی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە خۆیی لێ نەبوو لە رێگەی درۆنی بومبڕێژکراوەوە، قسە و باسی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە و جۆرەها لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

چاودێرانی سیاسی و رۆژنامەنووسان و میدیاکان بە چوار لادا شیکردنەوە و بۆچوون و لێدوانی جۆراوجۆریان هەیە و هەریەکە و بە بۆچونی خۆی و پابەندیی سیاسی و لایەنگری حزبی بۆ مەسەلەکە دەچێت و چۆنیان بوێت وای لێکدەدەنەوە، ئەمەش ئاساییە، چونکە ستانداردێکی دیاریکراو نییە بۆ لێکدانەوەی رووداوێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەوانەوە کە ئاماژەمان پێدان و کەسێکیش ناتوانێت پابەندییان بکات بە جۆرێک شیکردنەوە و لێکدانەوەوە.

بۆمبارانەکە هەریەکە و بە جۆرێک باسی دەکات ، چۆنێتی هاتنی درۆنەکان، چەند دانە بوون، چەندیان بە تەقەی چەکی پاسەوانەکانی سەرۆک وەزیران خرانە خوارەوە، لەکوێوە هاتوون، کێ بەرپرسە لە رووداوەکە، بۆ سیرامەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەقەیان نەکردووە، حکومەت چی بکات باشە؟ هەموو ئەمانە هێڵی سەرەکیی قسە و باسی میدیاکان و میوانی بەرنامە تایبەتەکانیان و چاودێرە سیاسییەکانیانن.

بەڵام ئەوەی سەیر و جێی سەرنجە قسە و لێدوانی لیوای هێزی تایبەت- یەحیا سەریع- وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانە کە مستەفا کازمییە.

لیوا یەحیا سەریع تەئکید لەوە دەکاتەوە کە رادارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەیانتوانیووە ئەو درۆنانە ئاشکرا بکەن، چونکە بەلای ئەواندا نەهاتبوون، لەبەر ئەوەشە دژە ئاسمانییەکانی باڵیۆزخانەکە – سیرام – تەقەیان نەکردووە، هیچ رادارێک نەیتوانیووە ئەو درۆنانە ببینێت و زۆر کتوپر هاتوونەتە سەر ناوچەی سەوز و دووانیان بۆمب هەڵگر بوون و یەکێکیان بۆ ئاشکراکردن بووە.

ئەمە قسەی پیاوێکی سەربازیی شارەزایە کە پلە سەربازییەکەی لیوایە! هەر لیوا یەحیا کە دەڵێت رادارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەیتوانیووە ئەو درۆنانە ببینێت، وتی: ئێمە دەزانین ئەو درۆنانە لەکوێوە هاتوون و رێڕەوەکەشیانمان زانیووە و لە دووریی 12 کیلۆمەتر لە ناوچەی سەوزەوە بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵاتی بەغدا و دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە و زانیاری گرنگمان هەیە لەو بارەیەوە و ناتوانین بیدرکێنین.

باشە گەر ئەو زانیارییانە راستن، چۆن رادارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەستیان بە درۆنەکان نەکردووە و راداری تر بینیونی؟ چونکە ئاراستەی درۆنەکان و رێڕەوەکەیان ئەگەر رادار تۆماری نەکردبێت، کەس ناتوانێت دیارییان بکات! ئەی ئەگەر زانیبوویان بۆ هێزە عیراقییەکان زوو دەست بەکارنەبوون بۆ رێگەگرتن لە گەیشتنی درۆنەکان بۆ ناوچەی سەوز؟

دەکرێت رادارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەوەندە سەرەتایی و دواکەوتووبن نەتوانن یەک دوو کیلۆمەتری دەوری خۆیان ببینن، لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا چاودێریی هەموو ئاسمانی عیراق دەکەن؟ پرسیار و سەرنجەکان زۆرن، هەرکەس و لایەنێک ئەو کارەی کردبێت، بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و تاوانبارکردنی هێزێکی سیاسییە و سەرەنجام زەرەرمەندی یەکەم گەلانی عیراق دەبن و بارودخی عیراق هێندەی تر ئاڵۆزتر و مەترسیدارتر دەبێت.

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      85 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      73 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      53 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      111 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      102 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      93 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      110 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      145 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      131 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      113 جار بینراوە



هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      96 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو