ستران عەبدوڵڵا

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش

  2021-12-04 20:52      150 جار بینراوە        کۆمێنت

هەر بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە‌و سوپای عیراق نییە كە پێویستە پڕبكرێتەوە، بۆشایی ئەمنیی، هی سیاسی،  كۆمەڵایەتی ‌و فەرهەنگی تریش هەن كە پێویست پڕبكرێنەوە، بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆشاییەكی زەق ‌و بەرچاوە لەنێوان هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی عیراق كە دیوە ئەمنی ‌و سەربازییەكەی داعش ‌و تیرۆریستان درزی تێدەكەن ‌و بەكاری دێنن ‌و رۆژانە چالاكی تیرۆریستی لێوە ئەنجامدەدەن، هەڵبەتە ئەوانەی پێیان خۆشە ئەم درزە بمێنێ ‌و پڕنەكرێتەوە زۆرن كە دنەی فراوانكردنی دەدەن ‌و هانی وەك خۆی مانەوەی پەیوەندییە سیاسییە خراپەكەی نێوان دەدەن تا لەسەر زەمینی واقیعی سەربازی ‌و ئەمنی رەنگبداتەوە، پشێوی ‌و شپرزەیی دروست بكات كە خوێن ‌و فرمێسكی سەرباری لێ دەكەوێتەوە، ئەم بۆشاییە زەقە بەبەرچاومانەوە، دەنا بۆشایی تریش زۆرن كە خۆیان مەڵاس داوە‌و لەڕووداو‌و بەسەرهاتەكاندا خۆیان دەردەخەن ‌و دەبنە بەڵا، بۆشایی ئەمنی، سیاسی، فەرهەنگی ‌و كۆمەڵایەتی تر وا كە هیچیان لەوی نێوان هەولێر‌و بەغدا كەمتر نییە كەداعشی بەدناو، هەر ئەو ناوی بەدە دەنا رەفتار داعشی تریش زۆرن، بە كاری دێنێ. بگرە بۆشایی نێوان ‌و نێوان خەریكە دەبێتە لۆگۆیەكی جێگیر لەجێی ئەوەی دیاردەیەكی تێپەڕ بێت، بۆچی ئێمە پێمانوایە بۆشایی لەنێوان هەولێر‌و سلێمانی، نێوان یەكێتی ‌و پارتی، حزبەكان لەنێوان یەكتری، حوكمڕان ‌و ئۆپۆزسیۆن نییە كە هێشتاش پڕنەكراوەتەوە؟ بۆشایی وا كە نە رێكەوتنە كۆنكرێتییەكان پڕیان كردۆتەوە، نە دەرس ‌و پەندەكانی رابردوو ‌و نە چانسەكانی داهاتوو دەتوانن بەهانایەوە بێن. بۆشایی وا كە عورفی كوردانە، عورفی سیاسی ‌و جەنتڵمانیش دەرەقەتی نایەن. بۆشایی زۆرن، بۆشایی نێوان شارەكان ‌و ناوەندی پارێزگاكانی كوردستان لەڕووی گەشە‌و نەشە، لەڕووی ئاستی كۆمەڵایەتی ‌و فەرهەنگییەوە، بۆشایی چینایەتی زەق ‌و رەق ‌و تەق كە وێنەی نییە لەململانێی كۆمەڵایەتی ‌و چینایەتی شەرق ‌و غەربدا كە ئاشتی كۆمەڵایەتی خستۆتە بەردەم هەڕەشە، بۆشایی نێوان نەوەكانی كوردەواری كە دەڵێی بەزمانی ژاپۆنی لەگەڵ یەك دەدوێن ‌و وەرگێڕی خائین قسەكانیان دەگوازێتەوە. بۆشایی نێوان ژن ‌و مێرد، نێوان كوڕ‌و كچانی كوردەواری كە سەدان مۆدێل ‌و بەدحاڵی بوون ‌و بەدگۆیی تێكی داون، سەدان داعشی كۆمەڵایەتی ‌و خێڵی دوژمن ‌و خێڵی درۆ دەوری داون. بۆشایی نێوان میدیای رەسمی ‌و بەرپرس ‌و رەوتی سۆشیال میدیای سەرهەڵداو‌و گەشەكردوو كە خراپ ‌و باشیان تێدایە‌و پێمان لێك جیاناكرێتەوە، بۆشایی زۆرن، هەر بۆشایی نێوان پێشمەرگە‌و سوپا نییە. بۆشایی وا لەسەر سنووری بیلاروسیا كە نازانین كێ كۆچبەری هەژاری ‌و بێ دەرەتانییە‌و كێش ناجسن ‌و ناڕەسەنە كە لەبەردەم دیكتاتۆری بیلاروسیا مەدحی دیكتاتۆری بیلامانای بەعس دەكات. بۆشایی تر زۆرن، كە دەمگوت تۆی خوێنەریش هی تری لێ زیاد بكە. بەس بەكۆمێنتی زۆری نەشیاودا دەزانم پەیوەندی نووسەر‌و خوێنەریش وا تێكچووە سەد داعش تەراتێنی تێدا دەكات ‌و سەد كۆمێنتچن ‌و دەستچن ‌و لوغمچێنی دەمامكدار ژینگەكەی ئالودە‌و پیس كردووە.

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      101 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      233 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      138 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      387 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو