لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە وێڕای ئەوەی كە كورد ڕۆڵێكی كارای لەو ڕوداوە مێژوییەدا بینی، لەداڕشتنەوە و بنیاتنانەوەی وڵاتەكەشدا كارامەتر جێ دەستی هەبووە لە دامەزراندنەوەی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن تا نووسینەوەی دەستور و جێبەجێكردنی بەشێكی گرنگی ماددەكان هەمان ئەو ڕۆڵەی هەبووە، واتا كورد لەسەر بنەما دەستورییەكان هەمیشە خۆی بەشەریكی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتە زانیوە .
هەر لە ماوەی ئەو سێ خولەی پارلەماندا دەكرێت بوترێت كورد پشویەكی بەربەردا هاتبۆوەو هەرێمەكەشی ئارامیەكی تیا بەرقەرار بوبو كەچاوی ئیرەیی و دوژمنكارانەی نەیارانی نێوخۆیی و دەركیمان لەسەر بوو .
لەپاش ڕیفراندۆم و لێكەوتەكانی ئەوەی لەو چەند ساڵەدا كوردستان لە عێراقی تازەدا هەڵیچنیبوو كەوتە بەرمەترسی و بەشێكیشی لە دەستدا !.لەو نێوەندەدا ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێ جیاكرایەوە لەم میحنەتەدا شانی دایە بەر مەسئولیەت و هەرزوو دركی بە كێماسی و خەوشەكان كرد و بەمتمانەیەكی نوێوە ڕوبەڕوی گشت تەحەداكان بۆوە بۆ ڕاست كردنەوەی باری لاری سیاسی كوردستان هەموو هەوڵێكی خۆی خستە گەڕتا رێگە لە كارەساتی گەورەتر بگرێت تاو تینی دایەوە بەر تێكۆشان و بارو دۆخەكەی خستەوە سەر رێچكە دروستەكە.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسود وەرگرتن لە سەرەتاكانی دوای ڕوخانی رژێمی بەعس، جارێكی تر بە نەفەس و بەرنامەیەكی واقیع بینانە و هەلپەساردنی كێشە ناوخۆییەكان، بۆ بەشداری لە هەلبژاردنی خولی چوارەمی پارلەمانی عێراقدا بە لیستی ژمارە 162 درێژەی بە خەبات داولە گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و موسڵ و دیالە و بەغدای پایتەختیش كاندیدەكانی لە كەسانی پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامە دیاری كرد تا لە پەرلەمانی تازەی عێراقدا پێداگری بكەن لە مافە بە دەست هاتووەكان و تێكۆشان بۆ ئەو مافانەی تریش كە لە دەستوردا هاتون و تاكو ئێستا نەسەلمێنراون.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم وێستگەیەی تری تێكۆشاندا جگە لە پێداگیری لەسەر پرۆژە یاساكانی ژیانی كۆمەڵانی خەڵكی عێراق، سوور دەبێت لەسەر تێكۆشان بۆ بە زیندوو هێشتنەوەی شكۆی هەرێمی كوردستان و گەلەكەی ئینجا بۆ پێگەی حزبەكەی لە بریاردان و ڕێككەوتنە سیاسیەكاندا. بۆیە دەنگدان بە لیستی 162 و كاندیداكانی، دەنگدانە بە ئەزمونی لێپرسراوێتی گرتنە ئەستۆ لە گشت قۆناغەكان و دەنگدانە بە ئەزمونی دیفاع لە خاك و نەتەوە ، دەنگدانە بە پارێزگاری لە مافەكانی گەلی كوردستان بە گشت پێكهاتەو ئایینزا و نەتەوەكانیەوە ، دەنگدان بە لیستی 162 دەنگدانە بە زامنی گەڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكانی كەركوك و شەنگال و خانەقی و چەسپاندنی ئارامی و ئۆقرەیی لە ناوچەكە و چارەسەركردنی گشت كێشەیەك بە زمانی دیالۆگ و پشت بەستن بە دەستورو بڕگە و ماددە كانی.