عەتا كەریم

"زۆرینە" لە سەرپشتی ساختە

  2022-04-06 19:42      90 جار بینراوە        کۆمێنت

"زۆرینە" لە سەرپشتی ساختە

عەتا كەریم
پەرلەمانی كوردستان، كە جیگەی ئومێدی خەڵكی باشووری كوردستان بوو، بەو پێیەی یەكەمین دامەزراوەی هەڵبژێردراوی كورد (19/5/1992) و راوەرگرتنی گەل بوو لە دوای راپەرینی ئاداری 1991، بەڵام شكۆی ئەم دامەزراوە دیموكراسیە لە31ی ئابی 1996 لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هێنانی بەعس شكێنرا.
لەم روداوەوە دەتوانرێت، ویستی ئەم هێزە سیاسییە بزانرێت بۆ شكۆی پەرلەمانی و خودی دیموكراسی و یاسا و رای گەل، بۆیە لە هیچ هەنگاوێكی نایاسایی نەسڵەمیوەتەوە و دەستی بۆبردووە، تاوەكو تاكڕەوی و خۆسەپێنی لەوێشدا هەبێ، بەو مانایەی تاكڕەوی لە شكاندنی شكۆی و داخستنی پەرلەمان لەسەردەمی د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان 12/10/2015 ، خۆسەپێنیش روونە لەساختەكاریی بێشومار و بەكارهێنانی تۆماری پۆخڵ و ناوی مردوان و ئاوارەو پەنابەران بۆ زیادكردنی كورسیی پەرلەمانی خۆی!.
ئەو زۆرینە پەرلەمانیەی پارتی، لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا بە (45) كورسییەوە شانازی پێوەدەكات، لەسەر پایەكانی ساختەكاریی، تۆماری پاكنەكراوە لەناوی دووبارەو مردووان، بەكارهێنانی ئاوارە و پەنابەران، راگیرە و خاوەنی 45 كورسیە، بۆیە بەرلە هەمووان ئەم هێزە خۆی هەقیقەتی قەبارە فەیكەكەی ئەزانێ!.
حزبێك بەكورسی تەزویر زۆر، بەڵام لە ناو هەقیقەتی ناو دەنگەر و گەل، ئەو شانازییە دادەبەزێنێت، چونكە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی 2018 بە (45) كورسییەوە خاوەنی (688070) هەزار دەنگە لە بەشی (1ملیۆن و 845 هەزار و 979 دەنگدەر)!، لە كاتێكدا ژمارەی دانیشتوانی هەرێمیش لە شەش ملیۆن كەس نزیكبۆتەوە!ئەم قەبارە دەنگەش بە تۆماری پاكنەكراوە و دووبارە و ئاوارە و مردوانەوە، ئەوەندەیە، خۆئەگەر لەپرۆسەیەكی بێگەردا بێت، دەنگەكانب بۆ نیوە زیاتر دێتەخوار، بۆیە هەر هێزێكی سیاسیی دەست بۆ ئەم پرسە دەبات ، پارتی تەنگەتاو دەبێت و رێگریش لە لە پاككردنەوەی تۆمار دەكات! حاڵی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمیش دیارە چۆنە!.

سەرباری هەموو ئەوانەش كات بەرەو هەڵبژاردنی خولی شەشەم دەڕوات، بەڵام تۆماری ڕەش و گوماناوی دەنگدەران، نەڕەوێنراوەتەوە، بەو پێیەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی كوردستان چەندجارێك ئەم پرسەی ڕووبەڕوو كراوەتەوە كە ژمارەی جیا جیا باس دەكرێت كە (500-600- 900) هەزار دەنگی گوماناوی لە جۆری (مردوو، ئاوارە، دووبارە و لێكچوو، بەتەمەن و تەمەنی نایاسایی) هەن و پاك نەكراونەتەوە، بۆیە ئەم ژمارەیە پانتاییەكی گەورەیە بۆ گۆرینی باڵانس و گۆرەپانی گەمەیەكی نایاساییە و پێشتر ئەم گۆرەپانە قەوارەی بچووكی گەورەكردووە و پارسەنگی كورسییەكانی گۆڕیوە، كە هێزی 35-45 كورسییە! و چاوی گومانیش لەسەر زۆنی زەردە وەك گەمەكاری تۆمارە پۆخڵەكە.
نوێترین داتا لەسەر ژمارەی دانیشتوانی هەرێم كە بەرێوەبەرایەتی ئامار ئاشكرای كردووە 5 ملیۆن و 614 هەزار و 70 كەسە، بەڵام بەگوێرەی دوایین ئامار، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم ساڵی2017 سێ ملیۆن و 250 هەزار دەنگدەرە بووە، كە زۆرێك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و ڕێكخراوەكان و حزبەكان و خودی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، باوەڕ و متمانە بەو ژمارەیە ناكەن!.
پارتی دیموكراتی كوردستان، شەڕی مانەوەی خۆی لەناو تۆماری پڕخەوش و گەمەی یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن دەكات، لەدەرەوەی ئەمە، كارتی تێكدان دەجوڵێنێ، بۆیە مل بۆ هەڵبژاردنی بێگەرد نادات، گونجاوە بۆ راستكردنەوە و پارستنی ژینگەی دیموكراسی و سیاسیی هەرێم، یەكێتیی و هێزەكانی دیكە خاڵی كۆتایی بۆ ئەم خۆسەپێنێە دانبێن و باری لاری خەباتی پەرلەمانی راست بكەنەوە و بەرەیەكی سیاسیی بۆ ئەم ئەركە زەروورە.

وتاری زیاتر

دیدی سیاسەتكردن ‬ عەتا كەریم
2021-05-17 15:23      137 جار بینراوە

تاكحزبیی، ئاگری راپه‌ڕین‬ عەتا كەریم
2021-03-05 13:24      245 جار بینراوە

خاوەنی گەمە دۆڕاوەكە!‬ عەتا كەریم
2020-10-16 21:54      243 جار بینراوە

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      196 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      305 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      317 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      398 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      568 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      568 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      475 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      461 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      550 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      704 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      485 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      507 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      829 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      456 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      592 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      603 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      840 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      578 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      713 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      683 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      720 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو