رێبین عومەر

سەردەمێکی نوێ لەخەباتی حزبایەتی دەستیپێکرد

  2022-05-28 21:57      121 جار بینراوە        کۆمێنت

دیداری نوێبوونەوەو چاکسازی، لوتکەی هاوبەشی خەڵک و ئەندام و دەنگدەرانی یەکێتییە لەهاوبەشی داڕشتنەوەی ستراتیژییەتی ئەم حزبە، یەکێتی بەمجۆرە دیدارانە دەستبەرداری خەباتی کلاسیکی حزبایەتی و تەکەتول دەبێت، کرۆکی حزبایەتی بردەوە ناوخەڵک ئیتر چینەکانی ناو کۆمەڵ رێبەرایەتی قۆناغەکە دەکەن. لەکۆنگرەی چوار دا؛ زۆر هەڵە روویدا لیستی تەکەتول، هەڵە باوەکە بوو کە کرا..! بەڵام دیداری یەکێتی نەلیستی تیابوو نە گڵۆپی سوور، نە گڵۆپی سەوزو نە دەمانچە بەخشینەوەو ئیمتیازو بەکارهێنانی گوشار هیچ لەمانەی تێدانەبوو بۆیە سەرکەوتوبوو وەک هیوایەک لێی دەڕوانرێت. کۆمێیونیتییە گەورەو بچووکەکان کاریانکرد بۆ چاکسازی ریشەیی لەم حزبەدا.
 ئەمڕۆش بەتەواوەتی چەسپێنراو کە سیستمی هاوسەرۆکی کۆتایی هات و سەردەمی سەرۆک و رێبەری نوێ بەرەو رووناکی و چاکسازی و باشتکردنی ژیانی خەڵک دەبێت دەستپێبکات. ئیتر هیچ شتێک وەک پاساو نامێنێتەوە بۆ گۆڕانی ریشەی لەحزب و حکومەت و چاکسازی و بووژانەوە باری ئابووری وڵات و خەڵک و پێشنگایەتی خزمەتکردنی زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵک. لەمڕۆوە زەمەنێکی تری حزبایەتی دەستیپێکردووەو خەبات بەرەو ئامانجە راستەقینەکانی حزب و کۆمەڵ، درێژەی دەبێت.

 
 

وتاری زیاتر

قۆناغى نويێ حزبایەتی ‬ رێبین عومەر
2023-09-17 18:30      73 جار بینراوە


وەفادارییەك بۆ هێرۆ خان‬ رێبین عومەر
2022-06-14 15:25      253 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو