ئه‌و شۆڕشه‌ی ی.ن.ك پاش هه‌ره‌س هه‌ڵیگیرساند و ناوی لێ‌نرا شۆڕشی نوێ، هه‌ر به‌هه‌ق نوێ بوو، نوێ له ئامانج له تاكتیك له ستراتیژ له به‌رنامه له دیدگا‌و هزر و پێكهاته‌و ته‌نانه‌ت له‌روی سه‌ربازیشه‌وه.
سه‌ركرده‌و كادیر وپێشمه‌رگه‌كانی له‌نێو خه‌ڵكدابوون وله سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بڵاوببوونه‌وه، له شه‌ڕ و له كاری جه‌ماوه‌ری و له قوربانیداندا داهێنانیان ده‌كرد.
له‌نێو سه‌ركرده‌و كادیر و پێشمه‌رگه‌كاندا ، ده‌یان نوسه‌ر وئه‌دیب وهونه‌رمه‌ند هه‌بوون، هه‌موو ئه‌وانه جگه له‌كار وئه‌ركی پێشمه‌رگانه، یه‌كێتیی كه‌ش هه‌وای كاركردنی له بواره‌كه‌ی خۆیاندا بۆ ره‌خساندبوون .
ئاراس ئیبراهیم محه‌مه‌د كه سه‌ره‌تا به دكتۆر شازاد ناسرابوو، له‌هه‌رێمی سێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، ناوه‌ڕاستی ساڵی 1981 دێته ئیزگه، كه ئه‌وسا ده‌نگی شۆڕشی عیراق بوو، له‌وێ ده‌بێته بێژه‌ری كوردی سۆرانی، ئیزگه له توژه‌ڵه‌ی نزیك شێنێ بوو، باره‌گاكانی سه‌رۆك مامجه‌لال، كاك نه‌وشیروان، راگه‌یاندن، ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان، مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ری و زیندان و ئیداره‌و چه‌ند باره‌گایه‌كی تر له نێوزه‌نگ و توژه‌ڵه و شێنێ هه‌بوون، له‌نێو ئه‌و باره‌گایانه‌دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی موزیسیانیان تیا‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاراس ئیبراهیم خۆی مۆزیسیان بوو پێشتر ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو ژه‌نیاری ئامێری ڤایۆلین بووكه به‌كه‌مان ده‌گوترێ، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی تیپێكی موزیكی لای درووست ده‌بێ وئه‌م بیرۆكه‌یه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لای سه‌رۆك مامجه‌لال باس ده‌كات و مام زۆر زۆری پێخۆش ده‌بێ و فه‌رمان ده‌كات كه هه‌موو هاوكارییه‌ك بكرێ بۆ دامه‌زراندنی تیپه‌كه، له‌سه‌ر پێشنیاری ئاراس تیپه‌كه ناونرا تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان، وه‌ك رێزێك بۆ كارزان و هاوڕێكانی كه له‌ڕێی هه‌وڵێر و له‌كاتی چونیان بۆ فێستیڤاڵی ساڵانه به‌هۆی روداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
تیپه‌كه سه‌ر به مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن بوو، ئاراس له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ په‌یدا كردنی ئامێری موزیك وكڕینیان له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتی كه ئه‌وسا زۆر بێحاڵ بوو له روی داراییه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌ی باره‌گاكان ده‌كات كه ده‌یزانی هونه‌رمه‌ندن، یاخود ئاماده‌ن كاری موزیك وگۆرانی بكه‌ن، له‌وانه: هیوا كه‌ركوكی، به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د، حه‌مه‌جه‌زا حاجی عه‌لی، شوان كه‌ریم كابان، وشیار ئه‌حمه‌د، رزگار ئیسماعیل، ئازاد خانه‌قینی، سه‌لام ئه‌حمه‌د فارس، عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن، مامۆستا مه‌جید خۆشناو، ئه‌مانه هه‌ندێكیان ژه‌نیار بون و ئه‌وانی تریش گۆرانیبێژ و هه‌ندێكیان ئه‌زمونی پێشتریان هه‌بوو، وه‌ك: حه‌مه‌جه‌زا، وشیارئه‌حمه‌د، سه‌لام ئه‌حمه‌د، مامۆستا مه‌جید، عه‌بدولقادر، تیپه‌كه دامه‌زرا وپاش ماوه‌یه‌ك و هونه‌رمه‌ندێكی ئۆكۆردیۆن ژه‌ن كه خه‌ڵكی كه‌ركوك بوو ناوی محه‌مه‌د بوو په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌وه كرد. یه‌كه‌م كاری تیپه‌كه رێكخستنی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بوو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه‌ی هاتبونه سه‌ركردایه‌تی بۆ كارێكی سه‌ربازی، له ساڵی 1982 ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر په‌یوه‌ندییان به‌تیپه‌كه‌وه كرد، له‌وانه: مامۆستا دلێر ئیبراهیم كه كادری كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی مۆسیقای منداڵان بوو، ئاواز دانه‌ر و ژه‌نیاری كه‌مان بوو، سالار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و ژه‌نیاری گیتار بوو، ئه‌حمه‌د كه خه‌ڵكی كه‌ركوك بوو ژه‌نیاری گیتاربوو، هه‌روه‌ها مامۆستا مسته‌فا كه ژه‌نیاری كه‌مانچه بوو له‌گه‌ڵ كامه‌ران مه‌جید ژه‌نیاری كلارنێت.
ئه‌ندامانی تیپ بڕیاریاندا مامۆستا دلێر ئیبراهیم بكرێ به سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری تیپ له‌به‌ر توانا‌و ئه‌زمونی دورودرێژی له‌و بواره‌دا.
ساڵی 1982 تیپه‌كه ئه‌م كارانه‌ی ئه‌نجامدا: ئاهنگێك بۆ زیندانیانی زیندانی مه‌ركه‌زی، ئاهنگی یه‌كی ئایار، تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك سرود له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی حیزبی دیموكراتی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران- ئیقبال حاجبی، فه‌رهاد شوكروڵڵا بابان، كاڵێ. كۆتایی ساڵی 1982 به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌ك و جیاوازی له دید و بۆچون له‌سه‌ر ئه‌ركی هونه‌ر و وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌ند و جێبه‌جێنه‌كردنی داوایه‌كی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن، كێشه له‌نێوان راگه‌یاندن و تیپه‌كه درووستبوو، به‌و هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی كارا سزادران، ئه‌مه‌ش وایكرد تیپه‌كه له‌كار بوه‌ستێ، زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی تیپ چونه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، ژماره‌یه‌كیان نه‌بێ كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت ئیزگه مانه‌وه.
به‌هاری 1983 باره‌گای راگه‌یاندن له توژه‌ڵه‌وه گواسترایه‌وه بۆ سه‌رشیوی باوزێ له سنووری پشده‌ر ودواتر بۆ هه‌ڵه‌دن و به‌رگه‌ڵو، ئه‌وانه‌ی له تیپ مابون له كۆتایی به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا له رێكخراوی دوی كۆمه‌ڵه‌و كۆمیته‌ی رێكخستنی دوكان بوون، سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان دامه‌زرا و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تیپه‌كه بونه ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه و هه‌روه‌ها تیپه‌كه‌ش بوو به به‌شێك له كۆمیته‌ی شاخی ئه‌و یه‌كێتییه.
له هاوینی ئه‌و ساڵه‌دا بڕیاردرا تیپه‌كه ده‌ست به‌كاربكاته‌وه پاش ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌كیان له‌سه‌ر بودجه‌ی راگه‌یاندن له‌به‌رگه‌ڵو له‌گه‌ڵ باره‌گای ئیزگه بۆ دروست كرا، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كارمه‌ندی ئیزگه‌و چاپخانه بوون.
له ساڵی 1983 تا 1986 ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی تری بۆ هات، له‌وانه: ئاسۆ كاكه‌یی، توانا سلێمان، دلۆڤان، سیار بامه‌ڕنی، نه‌به‌ز نوری عه‌به‌كه، به‌رزان كه‌ریم كابان، جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئازاد چالاك، حاكم فه‌راد مه‌لا ره‌سوڵ، قوباد مه‌لا ره‌سوڵ، كاوه محه‌مه‌د، به‌ختیار عومه‌ر، وه‌ك كۆرس هاوكاری تیپه‌كه بوون.
چه‌ند كه‌سێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌و چه‌ند ساڵه‌دا په‌یوه‌ندییان به‌تیپه‌كه‌وه‌كرد به‌داخه‌وه فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتن به‌شداری كار‌و چالاكییه‌كانی تیپ بكه‌ن چونه شوێنی تر، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر له‌و به‌ڕێزانه هه‌ر وه‌ك هاوكاربوون.
تیپه‌كه ساڵی 1986 كاره‌كانی خۆی راگرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامه‌كانی ئه‌ركی تریان پێ سپێردا.
له‌و ماوه‌یه‌دا تیپی مۆسیقای شه‌هیدكارزان سێ كاسێت به‌رهه‌می سرودو گۆرانی و مۆسیقای تۆماركرد، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی دوو ژماره له گۆڤاری هۆره، هه‌روه‌ها به‌شداریی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 1984ی سورداش كرد.
ساڵی 1990 به‌شێك له ئه‌ندامانی تیپ له شاری سه‌قز یه‌كیان گرته‌وه و به‌شدارییه‌كی كارا‌و به‌رچاویان له فێستیڤاڵی نه‌ورۆزو هه‌ڵه‌بجه‌دا كرد و دووژماره‌ی تری هۆره‌یان ده‌كرد.
تیپی مۆسیقای شه‌هیدكارزان روویه‌كی گه‌شی تری شۆڕی نوێ بوو له پاڵ ئه‌و هه‌موو نوێگه‌ریانه‌ی تری شۆڕش.
كاره‌كانی تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان و تیپی شانۆی شۆڕش وكاری ئه‌دیبان و نووسه‌ران له شاخ و له‌نێو شۆڕشدا، پشت ئه‌ستوور به گوته‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال (یه‌كێتی نان و ئازادی بۆ ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان فه‌راهه‌م ده‌كات)، به‌ڕێوه‌ده‌چوون.