دوای چه‌ندین ساڵی دورو درێژ و به تایبه‌ت دوای نه‌خوشكه‌وتن و كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ره‌وشێكی ئارام و هیوابه‌خش تێنه‌په‌ڕیوه وه‌ك ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دیداری یه‌كێتی له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵ قوباد تاڵەبانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی دیداری یه‌كێتی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و كادیر و ئه‌ندامانی حزب له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان، له هه‌مووی گرنگتر و هیوابه‌خشتر بۆ هه‌مووان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دیداره به‌رگێكی نوێیه له رێگای پێدانی به‌رپرسیارێتی و رۆڵ و ئه‌ركی نوێ به كادیر و ئه‌ندامانی حزب و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیج بۆ حزب له هه‌موو پێگه و كه‌رت و به‌شه‌كان، یه‌كێكی دیكه له ره‌سه‌نایه‌تیی نوێ كه له‌م دیداره دیار بوو ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌مووانی سەلماند هه‌میشه رای جیاواز و هه‌مه‌جۆر و بیر‌و بۆچوونی نوێگه‌ری و هزری نوێی لەلا په‌سه‌نده له رابردوو و له ئێستا و له داهاتووشدا، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه یه‌كێتی هه‌میشه كاری حزبایەتی و رێكخراوه‌یی به جدی و به‌رده‌وامی ئه‌نجام بدات و هه‌ڵگری ئاڵای نوێگه‌ری و چاكسازییه.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته قۆناغی جێگیری و هێمنیی ناوخویی و ده‌ره‌كی به دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كاروبار و سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی چ له ناوخۆ چ له‌گه‌ڵ حزبه عیراقییه‌كان و چ له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، به رای من یه‌كێتی دوای ئه‌م دیداره ده‌چێته قۆناغێكی نوێ و زیاتر كراوه له رووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها قوناغێكی نوێ له چۆنێتیی به‌ڕێوەبردن و ده‌سه‌ڵاتداری و به‌شداربوونی سیاسی له‌گەڵ حزبه‌كانی دیكه، كه ئه‌مه به‌جێگه‌یاندنی داواكاریی كادیر‌و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌مانه داهاتوویەكی گه‌ش چاوەڕێی حزبه‌كه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته سه‌ر سكه‌ی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی و ریشه‌یی له‌هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی به‌رفراوانی گه‌نجان بۆ وه‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان، كه ئه‌مه دید و روئیای یه‌كێتییه له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مرۆ.