ستران عەبدوڵڵا

زیڕۆکردنی کێشەکان یان گەڕانەوە بۆ چوار گۆشەی یەکەم؟

  2022-06-11 16:08      82 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر چی لە کێشەکانی عیراق چارەسەر دەکات و ئەم ھەنگاوە بۆچی باشە؟ 
ئایە پەستانی خوێنی پرۆسەی سیاسی خاو دەکاتەوە و درزێک دەخاتە ناو دیواربەندی ئاسنین کە بۆتە بابەتی میدیاکان و بۆتە ھۆی توڕەیی سەدر و ھاوپەیمانەکانی و بۆتە مایەی داخرانی جموجۆڵی سیاسەت لەم وڵاتەدا.
‎دەستلەکارکێشانەوەی وا قەوما نیشانەی کۆتایی خولی یەکەمی ململانێ سیاسییەکەیە، بەڵام مەرج نییە مژدەی چارەسەرێکی سەنگینی پێ بێت.
‎مەزەندەی یەکەمین دوای کشانەوە ئەوەیە سەدر بچێتەوە سەر سیناریۆی وروژاندنی شەقام کە کەیفی بە سیاسەتی تا ئێستای رەسمی نایەت، ئەمەش وەبەرھێنانێکی کۆن و نوێیە کە رەوتەکە چەند جار کاری تیا کردووە. مەعلومە کە شەقام رای سەلبی لەسەر سیاسەتی رەسمی خراپە و جارێ نەگۆڕە، بەڵام مەرج نییە رای لەسەر ھاندەرانی شەقام و ئەندازیارانی جموجۆڵە جەماوەرییەکان تا سەر نەگۆڕ بێت کە رەوتی سەدر تێیدا مەعلانە، چ بە کۆششی زاتی خۆی و چ بە تێکەڵکردنی سەرمایەی رەمزی تشرینییەکان لەگەڵ جموجۆڵی «تاعەتی کوێرانەی رەوتەکە»ی کە ئەم تاریفە خۆی بە باڵای رەوتەکەیدا بڕیویەتی .
لەھەموو حاڵێكدا كە رەوتی سەدر ئەم بژاردەی شەقامەی ھەمیشە لەبەردەمدا بووە و ئێستا بیکاتە بژاردەی یەکەمین، خۆی لە خۆیدا نیشانەی نیگەرانی و لەقبوونە. دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر و راکێشانی کارتی تر لە دەرەوەی پەرلەمان و رێرەوەی رەسمی 
حوکمڕانی دەرخەری بێ ئومێدییە تا ئەوەی دەرخەری سەرکەوتن و فرەیی چانسەکانی بەردەمی بێت. 
لەوانەیە سەدر وای نیشان بدات دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شەقام، ھەڕەشە بکا بەپەلاماردانی دامەزراوەکان و خستنەگەڕی ناڕەزایەتی، تەنانەت وای دەربخات دەتوانێت پاڵ بەپڕۆسەی سیاسییەوە بنێت بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن.
 ئەمانە ھەمووی دەشێ و دەکرێن، بەڵام قەناعەتساز نین و ھەرگیز بەڵگەی بردنەوە و سەرکەوتن نییە.
‎رەوایی دوا ھەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق کە لە 2022/10/10 سازکرا، ھەر ئەوە بوو کە گوایە و شەرتیش نییە وابێت، ئاکام مەخرەجەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوو نەیتوانی حکومەتی باش و گوزەرانی باش بەرھەم بێنێت. نەیتوانی گەندەڵی و پشکپشکێنەی تەسک و تەنگی حزبەکان و خۆپەرستیی دەستەبژێری حوکمڕان چارەسەربکات. بەم پێوەرە دەیسا کوا بەرھەمی ھەڵبژاردنی ئەمجارە کە رەوتی سەدر یەکەمێتی و بە ھەموو پێوەرێک خۆی تێیدا بڕیاردەری سەرەکی بەرەی براوەیە، بەو شێوەیە کە خۆیان پێیان خۆشبوو رووبدات؟
‎ئەگەر رەوتی سەدر ، دوای دەستلەکارکێشانەوەی جەماعی کە کەمتر دەتوانرێت ناونیشانی جوڵەیەکی دیموکراتی لێ بنێرێت و زیاتر رەنگی فەتوای جەماعی گرتووە، بەرەو جەماوەر و ناڕەزایی شەقام بڕوات ئەوا زیاتر ھاوپەیمانەکانی ئیحراج دەکات و ئەگەر بەرەو گەڕێکیتری ھەڵبژاردن پاڵی پێوە بنێت خۆ دەبێ خەرجی ئەم ھەڵبژاردنە بکەوێتە ئەستۆی خۆی. تەبعەن خەرجی دارایی ناڵێین کە دیموکراتییە نەوتییەکان قەت لەسەر تێچووی دارایی ھەڵبژاردن پەکیان ناکەوێت، بەڵکو خەرجی سیاسی و خەرجی تریش وەك دەرکەوتنی بێ جەدوایی و بێ کەڵکی تەنانەت بژاردەی ھەڵبژاردن و ئامرازی دیموکراتی کە رێگای چارەسەر ناکاتەوە بەڵکو دیاردەی تا ئێستا کاتی بنبەستی دەکاتە دیمەنێکی رەسەنی سیاسیی و دوور مەودا. 
قەرار نەبوو وا بێ. قەرار بوو دوای دوو دەیە لە دیموکراسی بە ھەموو سەرکەوتن و پاشەکشێکانییەوە، عیراق بچێتە قۆناغی وڵاتێکی شایان کە ویستی گۆڕانکاری لەگەڵ جێگیرییە دەستوورییەکانی وەک تەوافوق و فیدرالی ئاوێتە بکات.
 کێ ئەم نرخە دەدات و کێ ئەم خەرجییە لە ئەستۆ دەگرێت؟

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      99 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      91 جار بینراوە

رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      233 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      149 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      138 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      387 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو