شوان كەریم كابان

دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی بەدەستهێنانی زانیاری

  2022-06-26 12:07      59 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگەرچی ناونیشانی ئەم بابەتە درێژە، بەڵام بەندە ناچاربووم ئەم ناوەی لێبنێم، تاكو مەبەستەكەم بپێكم.
ئەم وشە و دەستەواژانە، یەكەم و دووەمیان، چەندین ساڵە بیستومانن و زۆریش ناومان هێناون تەنانەت لە ئەدەبیاتی شۆڕشدا، بەتایبەت شۆڕشی نوێ، ناویان زۆر هاتووە، سێیەمیان زیاتر پاش راپەڕین ناوی هاتووە لەگەڵ دووانەكەی تر.
ئەمانە هەموویان بەرلەوەی ئێمە بیانبیستین و تامەزرۆیان بین و كار بۆ بەرقەراركردن وكارپێكردنیان پكەین، لە رۆژئاواوە پەیدابوون و چەسپێنراون و پیادەكراون و زۆر درەنگ گەیشتوونەتە لای ئێمە، بۆیە گەر ئێمە نەزانین چۆن بیانخەینە بواری جێبەجێكردنەوە، یاخود هەڵە لە بەدیهێنانیاندا بكەین، لەوانەیە تاڕادەیەك ئاسایی بێت و دەكرێت هەڵەكان چاك بكرێنەوە، بەڵام خاوەن و داهێنەری ئەو ناو و دەستەواژانە هەڵە بكەن و پێچەوانەی ئەو پرەنسیپانە بجوڵێنەوە، ئەمەیان مەسەلەیەكە دەبێت مرۆڤ لەسەری بوەستێت و مەترسیدارە، چونكە رۆژئاوا بەپێی ستانداردی ئەو ناو و دەستەواژانە مامەڵە لەگەڵ ئێمەمانان دەكەن، مەبەستم هەرێم و عیراق و وڵاتانی تری ناوچەكەیە.
لە دیموكراسیدا؛ ساڵی 2014 پاش گرژیی و ئاڵۆزییەكی زۆر و درێژخایەن لە ئۆكرانیا و خۆپیشاندانێكی توندوتیژ و پەلاماردانی پەرلەمان و دواییش ماڵی سەرۆكی ئەوسای ئەو وڵاتە، نەتەوەپەرستەكان و لایەنگرەكانیان توانییان حكومەت بڕوخێنن بە پشتگیرییەكی راستەوخۆی ئەمریكا و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا بەبیانووی ئەوەی حكومەتەكەی ڤیكتۆر یانكۆڤیتچ سەر بە روسیایە. ئەمە لەكاتێكدایە ئۆكرانیا ئەوروپایە و لە شوێنێكی تر نییە، یانی لە ئەوروپادا لەباتی ئەوەی دیموكراسییانە و بەئاشتی حوكم دەستاودەست بكرێت، بەزۆری زۆرداری دەسەڵات بگرێتە دەست. ئێستاش كە قسە لەسەر ئەوە دەكرێت ئۆكرانیا ببێتە ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا، یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكان بۆ بوون بە ئەندام، دیموكرات بوونە! ئایە ئۆكرانیا وڵاتێكی دیموكراسییە گروپێك بە زۆر حوكم بگرێتەدەست، بەتایبەتی ئەو گروپە لایەنگر و درێژەپێدەری بەرنامە و سیاسەتی نازییەكان بێت؟ ئا لەم كاتەدا، سەنتەرێكی لێكۆڵێنەوە لە دانیمارك بڕوای وایە ئۆكرانیا وڵاتێكی دیموكرات نییە! لەبارەی مافی مرۆڤ؛ ئایا روسیاییەكانی ئۆكرانیا مرۆڤ نین لە ساڵی 2014ەوە حكومەتی كیێڤ شەڕیان دەكات و بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵ زیاتر لە شەش هەزار هاووڵاتی كوژراون و دەیان هەزاریش برینداربوون.
لەلایەكی ترەوە، سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی روسیا و ناتۆ، چەند پەیامنێرێكی رۆژئاوا قسەی راست و رەوانی دڵی رۆژئاوایان كرد كاتێك وتیان: ئەم ئاوارانەی ئۆكرانیا كە لە دەست شەڕ رایانكردووە، عیراقی یا ئەفغانی نین، ئەمانە ئەوروپایین و قژ و چاویان رەش نییە و دەبێت بەجۆرێكی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت!، هەروەها هەر لە سەرەتاوە زۆربەی زۆری وڵاتانی ناتۆ بە جۆرەها چەك هاوكاریی ئۆكرانیا دەكەن بەمەبەستی درێژەپێدانی جەنگ و كوژرانی زیاتری ئۆكرانی و روسەكان، ئەمەش پێشێلكردنێكی بەرچاوی مافی دەیان ملیۆن خەڵكی ئەو دوو وڵاتەن.
مافی بەدەستهێنانی زانیاری؛ لە رۆژئاوا بەگشتی، وەك خۆیان دەڵێن، مافێكی سەلمێنراوە بۆ هەموو كەسێك و نابێت رێگریی بكرێت لە دەستگەیشتن بە زانیاری و هەواڵ و بنەمایەكی هەرە سەرەكیی كاری میدیاییە لە ئەمریكا و ئەوروپا، بەڵام ئایا پەیوەست بە شەڕی روسیا و ناتۆ وایە؟ بیگومان نەخێر، هەم وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و هەم ئەمریكاش هەموو میدیاكانی روسیایان لە بینەر و بیسەر و خوێنەری وڵاتەكانیان قەدەغە كرد، تا هەواڵەكانی ئەو جەنگە لە دیدی روسیاوە نەبیستن، یوتیوب هەموو میدیاكانی روسیای راگرت، پەیج و ئەكاونتەكانی میدیاكانی روسیا لە فەیسبووك داخران، تویتەر هەمووی راگرت، هەموو كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی روسیای فیدراڵ قەدەغەكران. بەم شێوەیە رۆژئاواییەكان ئەم مافەشیان پێشێل كرد و پێشدەچێت لە ئایندەدا پێشێلكاریی تریش بكەن!.

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      85 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      73 جار بینراوە

بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      53 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      111 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      102 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      93 جار بینراوە


ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      110 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      146 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      131 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      113 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      96 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو