ستران عەبدوڵڵا

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا

  2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەم زەمەنە هەمووی لە کاتی عیراقییەکان دەڕوات، لە وەخت و سەعات و دوا رۆژیان دەڕوا و بە تێکڕا ناویان لێناوە بنبەستی سیاسی، خەرجییەکی زۆر و بە هەدەردانێکی زۆرتر. 
لە وڵاتان کە بیرۆکەی سیاسی تازە، یان رەوتی سیاسی تازە پەیدا دەبن، دەبنە باعیسی دەوڵەمەندی و زیندوێتی و جۆشدانەوەی کایەی ژیان. لە عیراق ئەمانە دەبنە بۆنەی چەقبەستوویی و لە جێی خۆ راوەستان و پێکۆتەیەکی بێ مانا. دەبنە سەرباری دەردەکان و ژمارەیان دوو کەڕەت دەکات، گوایە دوای نۆزدە ساڵ لە کەوتنی بتی سەدام، لە ناوجەرگەی بەغدا، ئەمەی دێ دەورانێکی تازە و لاپەڕەیەکی سپییە کە عیراقییە (تازەترەکان) پڕی دەکەنەوە لە جێی عیراقییە (تازەکانی) کە دوای پڕۆسەی ئازادی هاتنە سەر حوکم.
(ئاخرە باخن ) وەک تورکمان دەڵێ. وا لە جێی کردنەوەی گرێی دەست، گرێی دەم لێو ئازار دا و پەتی زبری تەڕ کردووە، ئەگەر جاران گوایە کێشەی بەشبەشێنە و دابەشکاری کورد و شیعە و سوننە بووە، وا دەبینین سێ کێشە بۆتە شەش : دوو شیعە و دوو سوننە و دوو کورد. 
جا ئەمانە جیا لە یەکتری لە دوو وڵاتی جیا سیاسەت ناکەن، بەڵکو هەر لە عیراقن و هەر لە راڕەوەکانی بەغدا بەر یەک دەکەون 
دەرئەنجامی ئەم قەرەباڵغییە ئەوەیە لە جیاتی گۆڕانکاری بە گوژم و بنچینەیی، دەبینین کارەکە لە نیوەی رێ پەکی کەوتووە، نرخەکەی عیراقییەکان دەیدەن، ئۆباڵ بە ئەستۆی ئەوانەیە نە بنەمای تەوافق رەچاو دەکەن و بە تەوافق بە دوای چارەدا دەگەرێن.
گشتی تەلەف و زیانە لە رۆژ و ژیانی خەڵک دەڕوا، جا سبەی لەم یارییە سیاسییەدا کەس خاوەندارێتی لە زەرەر و زیانەکان ناکات و نایانبژێرێ، مەگەر بەناوی تەلەفی خۆڕاییەوە قەید بکرێت، یان وەکو رستە بەناوبانگەکەی ئەکتەری ناسراوی میسر( یەحیا شاهین) کە لە لاپەڕەی رۆمانی (بین القصرین)-ی نەجیب مەحفوزەوە گوتی:
بنووسە، کەلوپەلی ئەوتۆ کە شنەی  شەماڵ بە فیڕۆی دا

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      99 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      233 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      149 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      138 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      387 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو