كاروان شێخ عوسمان

سەرۆكی چارەنووسساز

  2022-08-29 12:23      98 جار بینراوە        کۆمێنت

لە دوای چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەگفتوگۆیەكی چری هەڤاڵانەوە، كۆبوونەوەیەكی یەك لاییكەرەوەی زۆر پرسی نێوخۆیی ئەم حزبە بوو بۆ ئاییندەی كاری رێكخراوەیی دیموكراتیانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
كۆبوونەوەكە ئاماژەی پتەوبوونەوەی ریزەكانی یەكێتی بۆ هەموو لایەك دوو پاتكردەوەو وەڵامێكی جدییانەی بۆ هەوڵ و كۆششەكانی دیداری یەكێتی پێبوو كە لەبەهاری ئەمساڵدا لەكوردستان بەڕێوەچوو، بۆیە بڕیاردرا راسپاردەكانی لەپاڵ پەیڕەودا بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو ببنە رێنوێنی بۆ گشت ئۆرگانەكان.
هەڵبژاردنی هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكۆبوونەوەكەدا واتای پشتگیریكردنی سەركردایەتی و گشت هەڤاڵانی یەكێتی بۆ سەرۆك كە هەموان لەگەڵ هەنگاوەكانیداین بۆ  برەودان  بەسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال لەخەباتی دبلۆماسی و سیاسی و جەماوەریدا لەئاستی عیراق و ناوچەكەو كوردستاندا كە لەماوەی ساڵی رابردوودا ئەم رۆڵە لەسەرۆك بافڵدا بەرجەستەبوو.
كۆبوونەوەكەی دوێنێ دووپاتكردنەوەی یەكهەڵوێستی و یەك بڕیاریی هەموان بوو كە لەئەرك و كاری خەباتی یەكێتیانەدا لەسەر یەك هێلڵی ڕاست و دروست بەردەوام بین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا ئەویش بە بەردەوامی لەڕێكخستنەوەو چاكسازیی گشت دامەزراوە ئیداری و حزبیەكاندا كە ماوەیەكە هەنگاوەكانی دەستی پێكردووەو دەنگدانەوەی باشی هەبووە لەنێو زۆرینەی خەڵكی كوردستاندا، هەموو ئەوانەش  بەیەكدەنگی و یەك بڕیاریی و یەك هەڵوێستی سەركەوتنی زیاتر مسۆگەر دەكات.
دەكرێت بڵێین بریارەكانی كۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممەی ئەنجومەنی سەركردایەتی زامنی هەنگاونانە بەرەو زاڵ بوون بەسەر گشت ئاڵنگاریەكانی پێشودا، بۆیە كۆبوونەوەكەی دوێنێ و بڕیارەكانی شایانی پیرۆزباییە لەسەرۆك بافڵ کە لەقۆناغێکی چارەنوسسازدا ئەرکی  زیاتر لە ئەستۆ دەگرێت و  ئەنجومەنی سەركردایەتی وگشت هەڤاڵانی یەكێتییش  هەوڵەكان زیاتر چڕ دەکەنەوە بۆ سەرخستنی ئەو ئەركانەی کە لەپێشمان ماوون.

وتاری زیاتر



بۆ ڕۆژی شەهیدی یەكێتيی ‬ كاروان شێخ عوسمان
2022-11-20 18:08      137 جار بینراوە



یەکخستنەوەو ڕێکخستنەوە‬ كاروان شێخ عوسمان
2021-12-21 22:01      204 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو