له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، كێشمه‌كێشمه سیاسییه‌كان، ململانێ كه‌سی و حزبییه‌كان، قه‌یرانه دارایی و ئابورییه‌كان، زیانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌رخان و ژێرخانی سلێمانی و دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌یاند، به‌جۆرێك جگه له‌په‌كخستنی زیاتر له‌هه‌زار پرۆژه‌و بێكاركردنی هه‌زاران كه‌س، هاوكات سلێمانی له‌شارێكی پڕجموجۆڵی بازرگانی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پرۆژه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و به‌خششی كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كردبووه شارێكی سست له‌روی ئابووری و جموجۆڵی بازرگانی و بردنه ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ شار‌و ناوچه‌كانی تر، ئه‌وه‌شی ئه‌م كێشانه‌ی گه‌وره‌ترو زیاتر ده‌كرد، نه‌بوونی خاوه‌ندارێتیكردنێكی ته‌واوه‌تی و كرداره‌كی بوو بۆ شاری سلێمانی و خۆبواردن بۆ چاره‌سه‌ركردن و بنبڕكردنیان.
به‌ڵام بڕیاره‌كانی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ رێگریكردن له‌داگیركردنی زه‌وی و زاری سلێمانی، ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كاری نایاساییان كردووه‌و زه‌وی و موڵكی ئه‌م شاره‌یان داگیركردووه، تا ده‌گاته بڕیاره تونده‌كانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، رێگری له‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، خستنه‌وه‌گه‌ڕی پرۆژه‌ئابوری و بازرگانییه‌كان و سنوردانان بۆ ئه‌و فه‌وزایه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست له‌مشاره دروستكرابوون، هیوایه‌كی زۆریان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان گه‌ڕانده‌وه، به‌وه‌ی چیتر هیچ كه‌سێك و به‌هیچ بیانویه‌ك ناتوانن نه سه‌رانه‌یان لێ وه‌ربگرن، نه ئاسته‌نگیش بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جموجۆڵی ئابوری و بازرگانی دروست بكرێت.
ئه‌م خاوه‌ندارێتییه‌ی (كوڕانی مام) له‌شاره حه‌یاته‌كه‌و چوونه ژێرباری به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنی كۆی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان، چاندنه‌وه‌ی ئومێده بۆ هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م شاره به‌وه‌ی چاویان له‌سه‌ر به‌ده‌ستخستنی كار‌و بژێوییانه له‌شاره‌كه‌ی خۆیان، دروستكردنه‌وه‌ی هیوایه بۆ خاوه‌نی ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت پرۆژه‌كانیان پێ راده‌گیراو ئاسته‌نگ و كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ دروست ده‌كرا، خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌یه كه نوقمی گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراسییه‌تێكی زۆربووبوون، بووژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارێكه كه هێورهێور خه‌ریك بوو ده‌بووه گوندێكی گه‌وره.
ئه‌وه‌ی كوڕانی مام ده‌یكه‌ن، كاره‌راست و بڕیاره دروسته‌كه‌یه تا سلێمانی، بارته‌قای قوربانی و به‌خششه جۆراو جۆره‌كانی، خزمه‌ت بكرێت و ئاوه‌دان بكرێته‌وه. ئێستا كوڕانی مام عه‌رابی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی ونه‌هێشتنی رۆتین و گه‌نده‌ڵین