ستران عەبدوڵڵا

لە مەنەلۆجەوە بۆ دیالۆگ لە بازنەی داخراوەوە بۆ بازنەی پەیوەندی لە مینبەری گشتییەوە

  2022-11-10 18:56      90 جار بینراوە        کۆمێنت


مینبەری كۆڕ و كۆبوونەوەی گشتی، ئەو دەیان میتینگ و كۆڕە سیاسی و گشتی و رووناكبیرییانەی لە وڵاتەكەمان دەكرێت دەرفەتە بۆ ئاڕاستەكردنی رای گشتی كوردستان بە لای دیدی یەكێتییانەوە.
بەڕاستی هەڵسەنگاندنی وردی دەوێ داخۆ بۆچی بە لێكدانەوەی هەڵەی كرانەوە و سینگ فراوانییەوە بەدەم بیروبۆچوونی چەوت و ناڕاست و هەڵەوە پێبكەنین كە دەزانین چارەسەری پێ نییە و لە لێكدانەوەدا كورت دەهێنێ.
بۆچی تێكۆشەری یەكێتی بەناوی نەرمونیانی، شەرم و لەڕوودامان و گوایە سینگفراوانییەوە بوختان بەڕاستی و رەوانی قبووڵبكات و چاوپۆشی لە ژەهراوی سەدان بیروباوەڕی ناڕاست بكات و لێگەڕێ وڵاتەكەمان بەم دەرد و بەڵایانە ئالودە بێت و ئینجا بە نرخی گران لەسەر میللەتەكەمان، لەسەر پێشكەوتن و ئایندەكەی بكەوێت.
وا لەم چەند ساڵەی دواییدا دەیان ئەزموونی تاڵ و ترشمان بینی كە هاتن و چوون و بە ناوی جیاجیاوە كۆمەڵی كوردەواری و وڵاتی ئێمەیان كردە (مشكی تاقیكردنەوە) و سەرەنجام وتارەكانیان خاوەنانی قسە و شان راوەشانێنانیان هیچیان راستی نەكرد و هیچیان راستی نەفەرموو. ئێ خۆ دیارە رای گشتی وەك فەزای گشتی وایە كە بنەما فیزیاییەكەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت ئەگەر بوار بە هەوای پاك پڕنەكرێتەوە، هەوای پیس جێی دەگرێتەوە.
جا ئیتر بۆچی یەكێتییەكان، هەڤاڵانمان لە هەموو ئاستەكاندا ئیحمێكی یەكێتییانەی لێناكەین و هیممەتی مام جەلالانەی لێنەكەینەوە؟
كاتێتی یەكێتییە بە هیممەتەكان زیاتر لە جاران و وەكو جاران، بەڵام بە دەرفەتە تازەكانی دیموكراسی و دەرگاكانی تەكنۆلۆژیای نوێوە بێنەوە سەر هێڵی دیالۆگ و داكۆكی و دەستپێشخەرییەوە.
كاتێتی قۆناغی مەنەلۆجی ناوخۆیی تێپەڕێنین و پێشبڕكێی قەڵغانسازی و داكۆكی رەوا لە بیروباوەڕ و سیاسەتی راستی یەكێتی بكەنە كاری رۆژ و سەعاتیان. پێشبڕكێ بكەن لە گیانبازی داكۆكی لە یەكێتی.
كەس لە یەكێتی باشتری ناكات و كەس لە یەكێتییەكان باشتری لێ نازانن و (دەور دەوری ئێوەیە).
وەكو هەڤاڵانیشتان لە راگەیاندن، ئێمەش خوا بمانگرێ ئەگەر مینبەرەكان ئاواڵە نەكەین و بە كردەوە ماڵ و مزگەوتی خۆمان ئاوەدان نەكەینەوە، پێش ئەوەی مینبەری تر زەنگین بكەین كە كەس مایكرۆفۆنی خۆی ناكاتە بەردەستی كەس، مەگەر هەر گۆرانی داواكراومان پێ بڵێتەوە.

وتاری زیاتر




ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      152 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      81 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      208 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      213 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      142 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      128 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      165 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      301 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      274 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      289 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      382 جار بینراوە

ئەمڕۆ 15-5 رۆژی زمانی كوردییە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-15 13:17      346 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو