بۆ ڕۆژی شەهیدی یەكێتيی
گیانبەخت كردن، ڕوبەڕوبونەوەی مەرگ، بێباك بون لەژیان لە پێناوی بیروباوەڕی بەرگریكردن لەنیشتمان و نەتەوە كلتوری تێكۆشەرانی بیری نوێ و ڕێكخراوێكی نوێی وەك (ی.ن.ك) وشۆڕشە نوێكەی بوو كەهەر لەسەرەتای دامەزراندن و دەستپێكی خەباتی سیاسی پێش خەباتی چەكداریی لەلایەن ڕژێمی داگیركەرەوە تێكۆشەرەكانی خرانەبەر پەتی سێدارەو خاڵەشیهاب و وهاوڕێكانی سەرقافڵەی ئەو كاروانە نەپساوەیە بوون كە بەدرێژایی چەند ساڵی خەباتی یەكێتی لەشاخ و لەشاردا ،لەزیندانەكانی داگیركەراندا، له سەنگەری بەرگری و دواتر پاراستنی هەرێم و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستاندا دەیان هەزارجوامێری گەلەكەمان گیانیان بەختكردوەو ڕوبارێك خوێنیان بەخشیوە، له پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایستەو پارێزراو بۆ هەموان، لەو پێناوەشدا ڕۆژەكانی ساڵ نەماوەكە چەندان شەهیدی بەر پەتی سێدارەو سەنگەرو چالاكی پێشمەرگانەی تێدا نەدرابێت، بۆیە 21 ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك كەكراوەتە ساڵڕۆژی یادی شەهیدانی یەكێتی، بۆ ئەوەیە یادو یادگاریەكانی ئەو كاروانەی نەمران لەم ڕۆژەدا پێكەوە بكرێنەوەو لەم ڕۆژەدا هەوڵەكان زیاتر یەك وڕێكبخرێن تاكو ناو و ناوبانگی ئەو جوامێرانەهەر بەنەمری بمێننەوە.