رۆحت شاد فەرماندە جەوان و بوێرەكە
دوێنێ ئاكامی فەرماندەی هێزی كۆماندۆ دوای ململانێی سەخت لەگەڵ مەرگی نەفرەتیدا ،سەرەنجام گەشمردە بو .
من باوەڕ ناكەم بە خزمەت ئەم پیاوە مەزنە گەیشتبم، (ئاخر مەزنیی بە تەمەن و پلە پایە و پێگە نییە!، بەڵكو بە گیان فیدایی و ئامادەبونە بۆ مەرگ لە پێناو هێنانە كایەی ئارامیی بۆ گەل و نیشتمان)، بەڵام بە وەی چەندینجار لە لێوار مەرگ گەڕاوەتەوە لە شەڕەكانی جەنگی دژی تێرۆری ئیسلامیی، ئەوەم لا بەرجەستە بو كە ئەم پیاوە مەزنە ئازایەتیی و لەخۆبوردن لە ناخیدا رەگی داكوتاوە بۆیە هەرگیز لە تێرۆریستە ئیسلامییەكان لەوانە تاقمی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام نەترساوە و بڕیاری داوە تا پەیامی بۆ لەناوبردنی تێرۆری ئیسلامیی بە ئاكام نەگات دەستبەرداری شەڕ دژی تێرۆر نەبێت ئەگەر باجەكەشی گیانی خۆی بێت.
ئاكام جەوانێكی دینداریش بوە، بەڵام ئەو دیندارییەی نەبوەتە رێگر كە پەیوەندیی نێوان خۆی خواكەی خۆی كار بكاتە بڕیارەهەتاییەكەی بۆ بەگژاچونەوەی تێرۆری ئیسلامیی .چونكە ئەیزانی، ئەوانە تیجارەت بە گیانی خەڵكی تێنەگەیشتو و كاڵ فام و بێ ئاگاوە دەكەن، ئەیزانی دینەكەی ئەوان و ئەوانەش دینێكی ترە، كە مناڵی باخچەی مناڵان و سەرەتاییەكان بە جلوبەرگی ئیسلامییەوە نمایش دەكەن لە نێو بۆنە دینییەكاندا و گوێزە بانەیان پێ ئەبەخشنەوە یا فێری نوێژی جەژنیان دەكەن یا بە پارەی تریاك و سپیكراوە ئەیان بەن بۆ عەمرەی تیجارەت و ریاكاریی .ئەیزانی ئەو دینە یەو دینە نییە كە ئەو لە دایك و باوك و خزمەكانیەوە فێر بوە، بەڵكو دینێكە ئەبوبەكر بەغداییەكانی پێ دروست دەكەن، بۆیە بە هەمو توانایەوە بەگژ تێرۆری فیكر و جەستەی ئیسلامیدا دەچوەوە.
گیانت شاد بێت ئەی گەشمردەكەی رێگای سەقامگیەیی و ئاشتیی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراقیش.
ئارام بنو ئاكامی گەشمردەی گەل، رێگەكەت بەردەوام دەبێت تا هەڵكەندنی رەگ و ریشەی جەهل و تاریكیی و گەمژاندنی خەڵك كە دیوەكەی تری تێرۆریستان بە ناوی میانڕەوییەوە نوێنەرایەتیی دەكەن.