محەمەد ئەمین پێنجوێنی

پێڤاژۆیەکی نوێ ..! ئایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێتەوە باوەشی مام.!؟

  2022-12-22 14:14      194 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاڵۆزیی ناوخۆیی و ناوەوەی قووڵایی هێزە سیاسییەکانی کورد، ململانێ و ناتەبایی ئەم هێزانە گەلێ کێشەو کارەساتی بەسەر دۆزی کورد بەگشتی و خودی  هێزەکانیشداهێناوە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا چارەنووسی کوردی بەرەو ئاسۆیەکی نادیارو ترسناك بردووە، هۆکارەکانیش دیارن، پووڵ و سەرکێشی و هەوڵی دەسەڵات و پاوانخوازییە .! راستە داگیرکەران و زلهێزەکان ڕۆڵیان هەیە، بەڵام خۆمان کەرەستەی جێبە جێکردنی ئەم کارە ناهەموارەین .
کرۆکی باسەکەمان ئایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی تاڵەبانی باوك .!
لەقۆناغێکی مێژوویی ناهەموارو ناجۆرو نائومێدیدا کەمۆراڵی رووخاو، هەستی نەتەوایەتی بێهودە بوو، شۆڕشگێڕی و باوەڕبەخۆبوون بووبوون بەچیرۆکی ماتەمی مەرگ و هەرەس و ئاشوێران و کوردستان وەك ئاشی ئاو لێبڕاوی  لێ هاتبوو .!
لەباشوور کۆمەڵەو یەکێتی وەکو گڕکانێك کڵپەی کردو ئاوی کرد بەئاشە وێرانەکەدا .!
سەرەڕای هەموو باڵباڵێن و بازبازێن و شەڕو هەڵاو خۆخواردنێك ئەم ئاگرە باوەڕی گەنجانی هێنایەوە هۆش خۆی و وای لێکردن کە بڵێن خەباتی نەتەوەیی بۆ مافی چارەنووس  نامرێ و ناڕوخێ. .
لەو لاشەوە لەباکوور هاتنی پەکەکەو ئاپۆییزم کە هاتە سەرشانۆی تێکۆشانی نەتەوەیی و شۆڕشی تێکەڵکردنی خەباتی نەتەوەیی و چینایەتی و شەڕی پارتیزانی بەئایدۆلۆجیایەکی چەپگەرایی بەباوەڕ بەخۆکردن و بە گەل هێنایە مەیدانی تێکۆشانەوە. جەستەی کوردی لەگۆڕی کەمالیزم هێنایە دەرەوەو گیانی کرد بەبەرداو مێژووی شۆڕشێکیان بەخوێن و ئاگر نووسییەوە، کە هەتا ئێستاش کڵپەی دێ، ئەو ئاگرە دوژمنی داگیرکەری وریا کردەوەو کەوتە پیلانگێڕان و گورز وەشاندن بەگرتنی (ئۆچ ئالان) و ئاژاوە نانەوەی لەناو هێزە کوردیەکانداو فەلسەفەی پەرت کە و زاڵ بە لەسەر دۆزی کورد بەکار هێنا، شەڕی ناو خۆیی و پارچە پارچە کردنی یەکێتی و بەگژا بردنی باکوور بەرانبەر باشوور نموونەی لەبەرچاون .!
سەردانی تاڵەبانی کوڕو کۆبوونەوەی لەگەڵ ژەنەڕاڵەکانی ڕۆژاواو سەرانی پەیەدەو ئامادە دەربڕینی خۆی بۆ کاری هاوبەش و پشتگیری کردنی پرۆسەی کورد لەڕۆژ ئاوا هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییە لەخەباتی شۆڕشگێڕانەو سیاسەتی نوێی کورددا، نرخاندی ئەم پێڤاژۆ نوێیە وەکوو بڕیارە مێژووییەکەی  پەرلەمانی کوردستانە لە فەرمی ناساندنی کانتۆنەکانی ڕۆژاواو ناردنی شاندی پەرلەمان بۆ ڕۆژئاواو بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەگەی کوردستان بۆ یارمەتی دانی ڕۆژوا، ئەمانە ئەو بڕیارە مێژووییانەن  کە لەخەباتی نویی گەلی کورددا پێویستە بە زێڕ نووسرێتەوە.  .
لەکاتێکدا دەوڵەتی تورك بەهەموو هێزو توانای سەربازیی و سیاسی و دبلۆماسییەوە هەڕەشەی داگیرکردنی ڕۆژاواو تەفرو توناکردنی کورد دەکات لەم کاتەدا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رۆژاوا مانایەکی گرنگی هەیەو نیشانەی گەڕانەوەی یەکێتیە بۆ دۆخی مام جەلال.      

 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو