ستران عەبدوڵڵا

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە

  2023-02-21 18:04      98 جار بینراوە        کۆمێنت

نەتەوە سەردەستەكانی ناوچەكە سەدەی بیستەمیان لە ئاستی نەتەوەی كورددا بە خنەخن و پێچە بەدەورە بەرێكردو هیچ دیار نییە هەڵوەستەیەكی جددیان بۆ لەمەودواش هەبێت. سەدەیەك كە ئەگەر هی مافی نەتەوەكانیش نەبووبێت هیچ نەبێ زمانەكانی لە قەدەغەكردن و فەوتاندن پاراستبوو. 
ماوەكانی سەربەرزكردنەوەی كوردی لێ دەربچێت، لە هەموو ناوچەكە زمانی كوردی وەك پەتا و تاعون سەیر دەكرا و بە رەسمی قەدەغە بوو. تەنها لە كوردستانی باشوور نوزەی لێوەدەهات،  كە لێرەش لە جوامێری هاوبەشەكانمانەوە نەبوو، بەڵكو تا نیوەی ئەو سەدەی بیستەمە ئینگلیز شەریكە بەش بوو لە عیراق و ئەویش بۆ سووككردنی باری تاوانی بێبەشكردنی كوردستان لە قەوارەی نەتەوەیی، لەسەر شانی خۆی، رێی لە زمانی شەكوای كورد نەگرت.
لەیەكێتی سۆڤێتی جاران كورد زمانی خوێندنی هەبووە، بەڵام بەهۆی گۆڕینی لەسەر یەكی ئەلفابێتاوە بەرهەم و حاسڵمان، بۆ ئێستا، لە حوكمی نەبوودایە.
لەئێران زمانی كوردی زمانی محەلی قسەكردن و گۆرانی چڕین و شیعری چاپكراوی ناو رۆژنامە پچڕپچڕەكانە، بەڵام نەبۆتە زمانی خوێندن لە خوێندنگەكاندا، 
لە سوریا تا فەرەنسییەكان لەوێ بوون ماڵباتی بەدرخان (هاوار) و (هێڤی)یان بۆ (رۆژانۆ) بوو، كە رۆژی سەربەخۆیی سوریاش ماف بداتە كوردان، بەڵام سەربەخۆیی سوریا یەكسان كرا بە عروبەیەكی بەرچاوتەنگ تا ئەسەدی باوك هات ،بەچاونوقان، رێگەی بە بڵاوكراوەی كوردی دەدا بێ ئەوەی رێگای بە رەسمی ناسینی زمانەكە بدات. جا كورد كە رەگەزنامەی نەبێ لەكوێ مافی خوێندنی كوردی پێ ڕەوا دەبینرێت؟
لە كوردستانی دایك، باكوور، كورد خۆی نەبوو، ئیتر كێ زمانی كوردی بخوێنێت كە زمانی (توركە شاخاوییەكان)بوو؟ ئێستاش لەپاكێچی دیموكراتیدا بۆت هەیە زمانی كوردی بخوێنیت، وەك هەر فەرەنسییەك كە لەتوركیا بژێت. كاروانێكە بەڕێوەیە، بەڵام زۆری ماوە تا بە رەسمی جاڕبدات.
لەعیراقی ئێستا زمانی كوردی شان لەشانی زمانی عەرەبی دەداو بە رەسمی و بە دەستوور سەنگ و حەیسیەتی هەیە، ئەمما لە چیدا دەستوور حاكمە تا لەوێدا وابێت؟
بۆ كورد چیرۆكی تراژیدیای زمانی كوردی لەچیرۆكی نەتەوەكە خۆی دەچێت، چونكە لە مێژە ئەوە سەلماوە باعیسی مانەوەی نەتەوەی كورد، لەم رۆژهەڵاتە بێ رەحمەدا، قەوارەی زمانەكەیەتی. كە سەیری ئەم چیرۆكە غەمگینەی زمانی كوردی دەكەین هەقمانە بپرسین نەتەوە یەكگرتووەكان بە راستێتی رۆژی (19/2) وەك رۆژی زمانی دایك دیاری كردووە؟

22-2-2014

وتاری زیاتر





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      91 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      231 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      148 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      137 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      277 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      387 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو