داهاتی نەوت ناشەفاف نابێت و ناچێتە گیرفانی تاکە حزب
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: راستە ئەمڕۆ دوێنی نیە چونکە دوێنێ نەوتەکەمان لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستاندا بوو بە پارەی خۆمان کوردستان بۆردمان دەکرا، شکور بۆ خوا ئەمرۆ نەوتەکە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان و تاڵانچیەکانی نەوت دەرهێنرا.
دەشڵێت بەیانیش ئەمڕۆ نابێت چونکە چیتر داهاتی نەوت ناشەفاف نابێت و ناچێتە گیرفانی تاکە حزب بۆ برسی کردنی جەماوەری کوردستان و پەڕاوێزخستن و ئابڵۆقەدانی نیوەی کوردستان
هیچ لایەنێک ئارەزووی نیە ببێتە بەشێک لە سیاسەتی شکستخواردوویی چەند ساڵی رابردوو، ئەم دەستکەوتەی خۆبەدەستەوەدانی لە ژێر فشارو بە ناچاری پیرۆزتان بێت.
گەڕانەوەی پارەی دزراوی نەوت و دەرهێنانی لەژێر دەسەڵاتی زوڵم و ستەمکاران پیرۆزبێت لە تەواوی هاوولاتیان