د.كامەران مەنتك

رێكەوتننامە یا ملكەچبوون نامە!؟

  2023-04-05 18:03      87 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەو دڵەڕاوكێیەی سەرۆكی حكومەت نیشانەی ئەو شكستە گەورەیە بوو، كە دووچاری هات، ئەو پەرداخە ژەهر بوو، كە لەژێر فشاری گرتنەوەی بۆرییە نەوتەكانی هەرێم بۆ توركیا خواردییەوە، بەئاسانی ئاماژەی سەركەوتن لە روخساری سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئاماژەی شكست و دڵەڕاوكێیەكی قوڵی لە روخساری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەخوێندرایەوە، تەنیا لە ماوەی دوو خولەك پەنجا چركەدا، سەرۆك وەزیرانی هەرێم هەشتجار سوپاسی ئەملاو ئەولای كرد، لەوانە سێ سوپاسیان بۆ جەنابی سەرۆك وەزیرانی عیراق بوو، چۆن شەڕكردن لەگەڵ بەغدایان بەكوردایەتی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردی پێناسە دەكرد، بەهەمان شێوە خۆهاویشتنەوە بۆ باوەشی بەغداش، بە قۆناغێكی تر لە سەركەوتنی نیشتمانی و سەرەتایەكی نوێ بۆ كوردایەتی لە قەڵەم دەدەن."
وەك هەموو جارێكیش هەمدیس ئەو شكستەیان بە سەركەوتن فرۆشتەوە خەڵكی كوردستان، ئەو هەنگاوە پڕ شەرمەزارییەی ئەو رێككەوتنامەیە، كە لەڕاستیدا رێككەوتنامە نەبوو ملكەچكردننامە بوو بۆ فشارەكانی بەغدا، وەك دەستكەوتێكی نیشتمانی و نەتەوەیی لەقەڵەم دا"، هەرێم لە دۆخێكدایە جگە لەتەنازولكردن هیچ رێگەیەكی تری لەبەردەمدا نەماوەتەوە" ، دەیانەوێت هەرێم ناچار بكەن تەنازولاتی گەورەتر پێشكەش بكات، بۆیە ئەو ملكەچكردنەی هەرێم، سەرەتای زنجیرە ملكەچكردنێكی ترە، كە هەموویشی لەسەر حیسابی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و بنەڕەتییەكانی كوردە."

*مامۆستای زانكۆ

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو