سەروەر بەرزنجی

‎خەبات کۆنتڕۆڵ کەن سلێمانی ئارامە

  2023-04-07 23:46      91 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکێتیی وسلێمانی بەدرێژایی مێژووی باجی کوردایەتیان داوە، ئەوەی وتەبێژی گروپێکی ناو پارتی بەناوی حکومەتەوە بڵاویکردۆتەوە سوکایەتی کردنە بەھەموو داموو دەزگاکانی ھەرێم، قسەکانی جوتیار عادلی وتەبێژی گروپێکی ناو پارتی دەرخەری ئەوەیە کە ئەو گروپە چەندە ڕقیان لەخەڵکی پارێزگای سلێمانیە،
ئەگەر جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتە ئەگەر جوتیار عادل و گرووپەکەی لە خەمی سلێمانین با جورئەتیان کردبا ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیەیان کردبا کە کراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی.
با جوتیار عادل و گروپەکەی قەزای خەبات کۆنتڕۆڵ کەن کەچەن کیلۆ مەترێک لەماڵەکەی جوتیار عادلەوە دوورە، شەو نیە ھەفتە نیە بەدۆشکەو درۆن لە کۆڵانەکانی قەزاکە شەڕ نەبێت، سلێمانی زۆر ئارامە خاوەنی باشترین پارێزەرانی ئارامیشە، بەڵام ئەوە جوتیار عادل و گرووپەکەین کە ھەمیشە ئاواتەخوازن سلێمانی و خەڵکەکەی بکەونە نائارامی.
حکومەتێک نەتوانێت قەزایەک کۆنتڕۆڵ بکات، ھەقە ئەو کەسەی خۆی ناوناوە وتەبێژی ئەو حکومەتە ئیفلاسبوونی خۆی ڕابگەیەنێت لەبەردەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانداو دان بە ئیفلاس بونیاندا بنێن.
بەیاننامەکەی بەناو وتەبێژی حکومەت ڕاستیەک دەردەخات کەئەو جۆرە پەلامارە تیرۆرستیانە چاو ساخیان ھەیەو ڕێنوێنی کراون و دەکرێن، بۆ ئەوەی سلێمانی و جەماوەرەکەی لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناشیرین بکەن، بەڵام یەکێتیی و سلێمانی وەک ھەمیشە بەسەر ئەو پلانە ئاڕاستەکراوانەدا سەرکەوتوون و سەردەکەون.

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو