ستران عەبدوڵڵا

پشووی جەنگاوەر

  2023-04-28 01:25      164 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێوارەیەک لەسەدان ئێوارەی پشووی پێشمەرگانە لەنێو سەنگەری بەرگریدا. 
پۆلێک پێشمەرگە یان دانیشتوون تا کۆدەبنەوە بۆ جەولەیەکی تری گەڕان لەناوچە ئازادکراوەکان، یان روویان لە کامیرای یادگاری فەورییە وەختێک بەشێک لەژیانی رۆژانەی پێشمەرگایەتی تۆمار دەکات. یا خۆیان لەبەر خۆری ئازادی و پشووی هەڤاڵانە هەڵخستووە پێش ئەوەی شەو دابێت و شەوی تەگبیر و کەمین بێت دژی جەیش و جاش کە زۆرن بەڵام دەستەبژێری ئازا وەگیری هێناون.
رەسم قسە ناکات و زمانی نوتقی نییە، دەنا شەرحی حاڵی خۆی دەکرد، بۆیە دەبێ نازی بکێشین و بیدوێنین. 
ئەم دەستووری جامانەو دیزاینی ئەم جلە کوردییە بۆ وا دڵنشین و جوانە؟  ئەم تاقمە مومتازە لەم کەشە بەهارییە بیر لەچی دەکەنەوە و بزەی کام داهاتووی خۆش و رەنگین گرتوونی؟
سەرەتای هەشتاکانی دوای جێگیری  مەقەڕ و بنکە و ئاوایی پێشمەرگەیە؟ رەسمی  رەنگاورەنگی (شاییە زەماوەندە)ی مژدەی راپەڕینە یان گرتەیەکی ئاشنایە و هەر کەریم خەمزە و (نازت بێکەی)نوقسانە و  هەر قاعەی خلدی بەغدایە بە شایی و لێلێ دەسماڵێ  وەک بڵێی مژدەی شۆڕشی داهاتووی کورد رادەگەیەنێ.
رەسم رەنگی هەیە بەس وەکو ڤیدێۆ دەنگی نییە، دەنا لەوانەیە دەنگ هەبێ و گوێ لە دەنگی گەلی کوردستان بگرن کە (بانگی هەق)ی رەوایی مەسەلەی نەتەوەی  لە جاسەنەوە بۆ سەرگەڵو و بەرگەڵو  گواستۆتەوە؟.
ئیتر پشووی پێشمەرگانەیە و چەند گریمانەی لێ بکەیت دوایی جۆبڵاوی لێ دەکەن و  هەر یەکەی دەچێتە شوێنی فەرمانێکی شۆرش. یان نەبەردی چالاکی یان نەبەزینی هاندانی خەڵک لە کۆبوونەوەی جەماوەریدا.
کێ لەم ئەدگارە جوانانە گەیشتۆتە شوێنی جاویدانی شەهادەت و کێیان  گەیشتوونە ئەمرۆ تا شایەتیمان لە سەر ناوەرۆکی دیمەنی گەشی وێنەکە بدەنێ؟
لە کۆمێنت بینوسن

وتاری زیاتر



رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      136 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      253 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      125 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      88 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      91 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      51 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      74 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      88 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      93 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      56 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      72 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      87 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      65 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      69 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      82 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      90 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      45 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      94 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      86 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      128 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      199 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      156 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو