ستران عەبدوڵڵا

جێگەی پەنجەی شەهیدان

  2023-04-28 22:38      200 جار بینراوە        کۆمێنت

خەرامان 
-6-
جێگەی پەنجەی شەهیدان 
ئەبوایە هیچی لەسەر نەنووسم، چونکە تابلۆی وا خۆی سروشی نووسینە نەک پێویستی بە نووسین بێت.
ساڵەکە، رۆژەکەی ، دەمکەلی بەیانی یان زەردەی ئێوارە؟ گەرمیان یان کوێستانی ئازادستانە؟
ئەم کسپەیە دیمەنی هەموو کات و شوێنێکە تا شۆرش ئەلبومی هەبێ و تا گیانفیدا یاداشت بنوسێتەوە.
ئەگەر بە خوێن و فرمێسک بێ دەبێ کورد سەرداری گشت عالەم بێت. ئەگەر بە تابلۆی شەهیدان بێت بیکاسۆ و دالی بە شاگردی وێنەکێشی کردگار  و سەنعەتی هونەرکاری کورد راناگیرێن.
دیمەنێک هێڵکاری نۆڤڵێتی کورد دەهۆنێتەوە. دیمەنێک هی کەسێکە لە پشتەوە ژیان و گیانی چەند کەسی پێوە پەیوەستە: 
لە کوێ بینێژین کە گوڵاڵەی سووری وڵاتی لەسەر بروێ؟
کاممان بۆ دایکی بگێرینەوە کە دوا قسەی رووی لە کێ بوو؟ چۆن نامە بۆ یاری بنووسین کە چیتر  چاوەڕێ نەبێ و لەسەر ئیزنی شەهید کراسی رەش بۆ حوزنی ئەبەدی نەپۆشێ، یان چۆن قەناعەت بە کورو کچی بکەین بچنەوە شار و لەسەر وەسێتی خۆی لە ماڵی باپیرە بسەکنێن تا خوێندن تەواو بکەن؟
 ئەی هاوسەنگەرەکانی  چۆن ئێوارە بێ ئەم بچنەوە ناو دێ ؟بێ سوعبەت و سوحبەتی ئەو چۆن هەڵبکەن؟
میوانی سەرشان کێیە وا سەری بۆ کامێرا دانەواندووە؟ ئەگەر شەهیدە کوردستانەکەی ئێستای لە چ حاڵ وبارێکە و ئەگەر زامداری شاهیدە لەسەر سەرگوزەشتەی شۆرشی خوێنین ئەمێستا لە کوێ وێستگەی خەباتی گیرساوەتەوە و  داخۆ رۆژ و  رۆژگارەکەی بیرماوە؟
تابلۆیەکی رەنگین خولیای نووسینی هەڵرشتووە و لە گوێشدا سۆزی حەمە جەزا سەدای هەیە؛
کوردستانەو کوردستانە
هەم گەرمیانە و هەم کوێستانە
دوژمنان دەستی لێمەدەن
جێگەی پەنجەی شەهیدانە

وتاری زیاتر



رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      136 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      253 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      125 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      88 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      91 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      51 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      74 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      88 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      93 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      56 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      72 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      87 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      65 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      69 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      82 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      91 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      45 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      94 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      86 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      128 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      164 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      156 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو