
ستران عەبدوڵڵا
ئەیهێنێ
2023-05-01 00:25     122 جار بینراوە      کۆمێنت
خەرامان
-7-
لەم ئاوە سازگارەیان دەخواردەوە بۆیە خۆیان بۆ وڵات تەرخان کردبوو،
بێگومان وایە کە دەشتی رووتەنی بێ کانیاویش بێت نیشتمان هەر خۆشە و هەر تێجووی گیانفیداییە، بەڵام کوردستان زیاتر و زیاتری گەرەکە و ئەلهەقی شایانێتی .
مرۆڤ گەر دەمرێ هەر دەمرێ ، ئێ با خۆی بۆ یارێ بە کوشتدا بەهای خوێی نمەک و خوێنی جگەر بێت ، یارێ زۆر نەشمیل بێ و کەمێکیش وەفادار. لەسەر ئەمەیە ماملێ لە بەزمی تەرەبی کوردیدا وتویەتی هێشتا منەتە بە گیانم.
وایە کە بیاباننشینیش خاکی خۆی خۆشدەوێ و تەتاری چینیش ئەسبابی ئەوین و کەمەندکێشی فەنابوونی هەیە. بەڵام وڵاتێک بیهێنێ و کوردەکە هەر لە کاروانی رێی رزگاریدا بتوانیت رێبواری پشووی سەرکانی سازگاری بێت ، وەڵلا ئەو وڵاتە نازناوی بە خەسار نەچووە کە گەریدەکان پێیان فەرمووە )؛ (سویسرای شەرق).
خوا ئەمەی داوە بە کورد بۆیە بەندەکانی لەسەر زەوی بێ سڵەمینەوە شەری لەسەر دەکەن و شەڕی بۆ دەکەن. کە سەیری ماجەرای تاریخ و حیکایەتەکانی ناوی دەکەیت روونە هەر خۆمان موستەحەقی وین دەنا سەدان ساڵە بێگانە و ئەغیار نەپەرژاونەتە سەر رۆحی بەرهەڵداوی و گیانی بەرزی ئازادی و سەربەستی ویستی . هەر حەزیان لە دەستبەسەراگرتنە ئەگینا شەپقەی سەر دەبوون و بۆی دەچەمانەوە، رێبواری رێی دەبوون و وەک ئەم دوو پێشمەرگەی شۆرشی نوێیە دادەنوێننەوە و کانیاوییان تاقیدەکردەوە، وا ناکەن چونکە نرخی جوانییەکەی فام ناکەن.
ئاشناکەم بۆ ئەم وێنە جوانی نووسیووە ( لە ئاوی نیشتمان دەخۆینەوە ، بۆیە ئامادەی جەرگەی مەیدان بووین)
رێک وایە کە نرخی لەبن نایە ماملێ چیتری وتووە؟ وتویەتی:
بەسابڵاغێ پێک نایە
موکریانە قیمەتی