خەرامان
-8-
تەگبیری شۆڕشگێڕی سنووری بۆ نییە. خۆی چارە بۆ خۆی دەدۆزێتەوە. وایە کە داهێنان و پێویستی ئاوێتە دەبن و ئاتاجی شۆڕش پڕ دەکەنەوە . هەموو خاکی کوردستان مەیدانی شۆرش بوون وەختێک حەبلی مەتین و عەزمی بەتین بڕیاری جولە دەدات. بەعس هەیە و سوپاکەشی، نەیار هەیە و تەپەکەکەشی . بۆ گرێدانەوەی دەڤەری ئازادکراو دەبوایە بەسەر تەلبەندی دوژمن بپەڕێیتەوە و سیم و تەلبەندی سەرفرازی بەسەر دڕک و تەلبەندی دوژمندا زاڵ بێت. وەکو چۆن رێکخستنەکان هێشوویی پێکەوە گرێدرابوون و یەک بارە پاکێچی رێکخستنی نهێنی بوون، ئاواش ناوچە ئازادکراوەکان هێشوویەکی پێکەوەگێدراوی ئاگرین بوون. بەردەبازە رێ و تولە رێی رزگاری و باریکە شەوەزەنگ نەجاتی مسۆگەر بوون بۆ ئەوەی چالاکی سیاسیی وجولەی پێشمەرگە و فەرمانڕەوایی شۆڕش پێکەوە درامای ڕاستی بن. قاچاخ و ئازادی ، قەدەغە و دەستپێخەری و مەحاڵ پێکەوە تابلۆی سەرکەوتن بوون.
وێنەکە دوو وێنەیە یەک دیمەن دەگێڕێتەوە: رابەری شۆرش و پێشمەرگەی شۆڕش ئەرکی پێشمەرگانە ڕایی دەکەن کە تۆڕی توندوتۆڵی شۆڕش گرێچنی پێویستە