خەرامان
-9-
خەرامانی ئەمجارە بەناو و نیشانەوەیە، ئەهێنێ ناوی بهێنم چوون ئەویش هەر لە نەسلی نەخێر بۆ بەعسی فاشستە و کوڕی شۆرشی ماف و دژی ستەمە، ئەگەرچی ناوی لە ئازار و شاکاری (شەرقی متەوەست) نەهاتووە، بەس ناوەرۆکی شانامەی رۆستەم و زاڵی کورد و عێراق دەرس و دەورە بۆ ئەوانەی تێدەفکرن .
ناوی نییە چونکە رۆمان هەر دەبێ رەمز و جەڤەنگ بێت ، ناوی نایە چونکە چیرۆکەکەی بۆ هەموو ئەزموونێکی مرۆڤانەیە ، بەڵام ئێ خۆ خۆراگری ناو زیندان و ئازایەتی بەرەنگاری هەر لە کوردی فەیلی و هەر لە شیوعی قەدیم دەوەشێتەوە.
باسی پاڵەوانەکەی رۆماننوس عەبدولرەحمان مونیف ، خاوەنی زنجیرە سێینەکانی شارەکانی خۆێ و خاکی رەشۆکی دەکەم کە لەتەواوی دونیای بزووتنەوەی ناسیونالیستی عەرەبدا، بەو ئیعتبارەی خۆی یەکێک بوو لە ئەندامەکانیان ، تاقیبی کردو زۆر گەڕا ، نە لە شار و نە لە دێ گیانبازێکی وای نەدۆزییەوە بیکاتە سپارتاکۆسی ئەدەبەکەی،.. حەیدەر کەڕارەکەی کورد نەبێت.
باسی حەیدەری کوردستانی و شێخی تێکۆشانی شیوعی و شێر عەلی دژی فاشستی بەعس و رەفتار بەعسییەکانی مانەندی دەکەم کە ئەمرۆ بەیانیی چەکی ململانێی دەرد و نەخۆشی خستە لاوە و بڕیاری کۆتایی دا کە بڕوا ، ئیمزای کرد کە بڕوا مادام لەگەڵ دونیای فانی هیچ فایدەی نییە، ئیتر پەیامی کۆتایی (حەمەدۆک)ی جاڕ دا پشتی ئەوەی لە چەند زۆرانبازی (زۆرخانە)ی ژیاندا بردییەوە و بەعس و بەڵای بەزاند.
لە بەغدا هەروا ئەلبومی کوردی فەیلی هەڵبدەیتەوە لە کوچە و کۆڵانەکانی گەنجینە و گەوهەر حەشار دراوە کە هەڵۆی سوورەکەی خۆشمان لەوانن.
وێنەکە: حەیدەر شێخ عەلی لە کوردستانی سەرەتای راپەڕین و درێژەی ئازاری نەخۆشی زیندان