ستران عەبدوڵڵا

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا

  2023-05-10 18:40      65 جار بینراوە        کۆمێنت

خەرامان
-13-
بەغدا گەرمە و تەختانییە، لە بەر فیدرالی ناڵێم بیابان نییە، دەنا خۆی وایە.بیابانی سەراب و سیحر و خەنجەری ژەهری قەبیلەكانە، بە تایبەتی بەغداکەی بەعس.
بەڵام ناو جەرگەی بەغدا بۆ هەڵۆی سوور دەبێتە شاخی سەركەشی كوردستان. لەهەر جێ ویستی ئازادی و ئازادیخوازی هەبێت كوردستانە، جا لە باخچە هەڵواسراوەكانی بابل ، یان سێدارە هەڵواسراوەكانی بەغدا بێت.
هەڵۆی سوور هەر ناوی دیوانی شیعری موقامەتی زمانی شیرینی كوردی نییە. لە بەغدا هەڵۆی سوور ناونیشانی درامای سیزیفی گەرمەسێرە.
 مولازم جوامێر و  هاوڕێكانی دواپەردەی خوێنینی تێكۆشانی گەرمەسێری و فەیلی نمایش دەكەن. 
پایتەخت زیندانە کە کلیلەکەی لای  جەلادە و سەری كۆڵانی سیاسەتی بەغداد گیراوە،  بەحاڵ و ئەستەم  جێی فەیلی  و دیموكراسی و دادی تێدا دەبێتەوە. نە بازاڕ ماوە ، نە شۆرجە. نە مەدرەسەی سانەوی فەیلی هەیە و نە لەیلا قاسم لەگەڵ وەسفیە بەنی وەیس دەچنە ئادابی بەغدا.
 هەیە و نییە گولەی تایفەگەری  و گوللەی تەسفیر و تەرحیل. فەسڵی (بێژەن و کەیخەسرەو و کامبیزە) ، گێڕانەوەی پەژارەیە و ئەلمەنسور دیسان لە ئەبو موسلیمی هەڵپێچاوە و گەرەكێتی عەهد و پەیمان پێشێل بكات. هەڵۆ سورەكان بۆ كورد و كوردستانێك ،كە یەك بست زەوی و یەك قروشیان تیا نییە، زنجیر دەپسێنن و لەسەر كوردستان و فەرهەنگەكەی دێنە جواب و دەسترێژ لە بەعسییەکی زمان لووس دەكەن کە رۆشنبیری کوردی گڵاو کردووە. 
ئەمە داستانی هەزار دەستانە و باقی شانامەی فیردۆسی سەدە، شمشێری عەلی و پەڵە خوێنی رۆستەم و زۆراب لەكەس شاراوە نییە و دەماودەم دەگێڕدرێتەوە.
ئەمە كورتەی هەڵۆی سوور و كورتەی نەفرەتی بەرامیكەیە كە یەخەی سیزیڤی كوردی بەرنەداوە.
ئەم چیرۆكە بەغدای قەرەباڵەغە كە تا ئێستاش لە كورد عاسێیە. ئەمە بەسەرهاتی هەڵۆ جوامێر و رەفیقە شەهیدەکانێتی کە لە ناو عمومی مەملەکەتا فازڵ بەراکیان هەراسان و مام جەلالیان سەربەرز کردبوو.

وتاری زیاتر



رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      129 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      246 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      122 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      85 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      87 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      46 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      70 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      83 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      87 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      51 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      67 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      82 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      60 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      77 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      86 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      39 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      89 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      82 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      122 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      193 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      159 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      151 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو