ستران عەبدوڵڵا

مامۆستای هیوا

  2023-05-17 19:06      84 جار بینراوە        کۆمێنت

خەرامان 
-19- 
مامۆستا نییە،  بەڵام وانەی لێبوردەیی و  دەرسی خوێندەواری گوتۆتەوە. پێشمەرگەی خەباتی کوردایەتی و پێشمەرگەی خەباتی رۆشنایی و خوێندەوارییشە..زەینی گشت مناڵەکانی لەسەر حەرف و زانست و پێگەیاندن کردۆتەوە و کێوماڵی داهاتووی  گشت مناڵەکانی گوندەکەی کردووە و بۆ ئەمان و ئایندەش چەکی شەرەفی هەر پێ بووە. خەباتی پێشمەرگایەتی کاک  هیوا عەلی لە شارباژێری کوردایەتی بۆ ئەو رۆژەی رزگاری لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو بووە، بەڵام خەباتی تەختەی ڕەش و تەباشیری مەدرەسەی قاچاخی بۆ دوا رۆژی گەل بووە. 
داخۆ کام لەم خوێندکارە ژیکەڵانەی مامۆستا هیوا پێگەیین  و کێ بۆتە ئەندازیار و مامۆستا و پێشمەرگە و کامیان مامۆستاکەیان لە 
بیر ماوە؟
رەنگە مامۆستا خۆشی ناوی خوێندکارەکانی بیر نەمابێ و ئەدگاریشیان  نەناسێتەوە. بەڵام مەعلومە خوێندکارەکان خۆیان مامۆستا هیوایان لە بیر ماوە.
دەبێ یاداشتەکانی مامۆستا چی تێدا نووسرابێ و داخۆ  ئەلبومی وێنەکانی بەشی کورتە چیرۆک یان نۆڤلێتێکی سادەیان تێدا مابێ؟. 
لەم بەرواری یەکێتیی مامۆستایانی مەزندا شانازییە بڵێین ئەم شۆڕشە هەر تۆماری ڤیدیۆیی تەق و تۆقی  نەبەردی پێشمەرگانە نییە، وردیلە شتی گەورەی وای تێدایە کە تانک و تۆپی دوژمن دەرەقەتی نایە. بەدەست ناگیرێ و بە بە پەڕەشوتی سەربازی کێوماڵ ناکرێ. کێ دەتوانێ حەرف و دێر و دەفتەر ڕام بکا و کێ پێی دەکرێ پێشمەرگەیەک  ببەزێنێ کە لەپی ئایندە دەخوێنێتەوە؟
(هیوا) هەر ناو نییە،  هیوا ناوەڕۆکیشە، ئەو چەکە و ئەو قەڵەمیشە ، ئەو دوانەی خەباتی هاوژینە و منداڵەکانیش خەریتەی نیشتمانی رزگاریین
مامۆستای پێشمەرگە و پێشمەرگەی مامۆستا ، ئەی کاک هیوا عەلی ،.. شەوت خۆش ئەگەر لە شەوی و بەیانیت باش ئەگەر بەخەبەر دەبیت

وتاری زیاتر



رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      130 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      247 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      122 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      85 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      87 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      46 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      70 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      88 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      52 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      68 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      83 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      61 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      65 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      77 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      86 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      40 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      89 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      82 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      122 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      193 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      159 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      151 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو