ستران عەبدوڵڵا

کوردخوێنی بۆ دیموکراسییەکەی کەرکوک داوە

  2023-07-28 15:30      159 جار بینراوە        کۆمێنت

لە وێستگەی ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٠٨یشدا  هەروا خوێنی داوەو بەکردار و هیممەت و گیانبازی  ئەم ویستە ئازادیخوازەی بۆ خۆشەویستی بێ مەسڵەحەت و بێ ئەندازەی کەرکوکی دووپات کردۆتەوە.
ئەم وێستگەیە بۆیە دەنگی دایەوە و رەنگی هەیە چونکە بەهۆی میدیای گەشەکردووی جیهان  و بە بەرچاوی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتییەوە،  یانی وەکو فلکلۆری کوردی دەیڵێ ( عالەم پێی زانی )، کۆشش و ئیرادە خۆی نمایان کرد . دەنا دەیان ساڵ بوو خوێن و خەبات ناونیشانی چیرۆکی کوردو کەرکوک بوو و گش لێی بێ خەبەر بوو .

مورافەعەکەی مام لە گۆڕەپانی مەجلسی حوکم کە خوێنی مەرەکەب و قەڵەم و نەبەردی خەریتە و بەڵگە و زمانی مێژووبوو، رێگایەکی ئاوەدانی بۆ تێکۆشانی مەدەنی و دیموکراسیی و سیاسەت و پێ سەلماندن و پێک سەلماندن کردەوە.لەقوڵایی رۆژگارانیشدا مورافەعەی خوێن و  خەم وپەژارە لە مێژە هەبوو ، لە شەهیدانی کرێکارانی گاورباغی ، لە شەهادەتی شەهید مارف بەرزنجی لەبەردەم ستەمی داگیرکەر و پیلانگێڕی کۆمپانیاکانی نەوت  و ئوێنی تەورانی و دڕندەیی حەرەس قەومی تا  وێستگەی شەهید مامە ریشە و هاورێ شەهیدەکانی لە نەبەردی حەمک ، بۆ زەماوەندی یانزە سوارەکەی قازان بە پێشڕەوی کاک ئەنوەر ، بۆ وێستگەی بڵێسەی گۆڕستان و جووت قاوە لە خۆپیشاندانی سالی ١٩٨٢ .بۆ  شەهادەتی سەرکردەکان عەلی عەسکەری و سیروان تاڵەبانی و حەمە غەفور ئاغجەلەری و ئینجا ئازاد هەورامی تا قەڵغانی خوێنینی راپەڕین لە جێپەنجەی  شەهیدی سەرکردە عەبدولرەزاق و  بۆ هەڵمەتی شەهید حاجی هەڵمەت. ئەمانە ناونیشانن بۆ پشوودرێژی کورد و کۆڵنەدانی لە داستانی کەرکوکدا.
لە گۆڕەپانی ٢٨ی تەمووزدا کورد رێگا بوژاوە راستەکەی هەڵبژارد ، رێگای نوێی ئاشتی و دەربڕین و بانگەوازی لافیتە و دروشمی مەدەنی بۆ داکۆکی لە هەقی دیموکراسیی و لە بنەمای دەستوور و لە نەخشەرێی ١٤٠ و لە پێویستی سپاردنی ئەرکی سیاسیی بە هەڵبژاردنێکی  بێگەردی بێ قاچووقوچ . ئەوانی تر رێگای فەرهەنگی خۆسەپاندن و ناعەدالەتی و نا دادییان هەڵبژارد کاریان راست نەبێ.
کورد لەم هەڵوێستانەدا بۆیە تا ئێستا کۆڵی نەداوە و ئیرادەی کول نابێ و ژەنگ هەڵناهێنێ چونکە لەسەر هەقە ، کورد بۆیە ئیرادەی هەیە و سەردەکەوێ چونکە ویستە ئازادیخوازەکەی لەگەڵ دیموکراسیی و راستی مێژوو و مافداریدا یەک دەگرێتەوە.
تەنانەت لە سەردەمی هەڵبژاردن و دیموکراسیشدا کە بە حیساب دەبێ سەردەمی پەنجەمۆر و دەنگدان و دەنگکردن بێت وا دەبینین خوێن دەدا ئەگەر ململانێ رەوا و دادپەروەرەکە  ئیجابی کرد. ئەگەر بۆ بەرەنگگاری داعش و فەراغی ئەمنیش بێت دیسان ئاڵای بڵندکراوی شەهیدان لیوا شێرکۆ و  لیوا حسێن مەنسووری هەس . کورد لە هاواری کپکراوی مێژووەوە خاوەندارێتی لەم دۆسێیە دەکا و لەسەری دێتە جواب، لێ نەیار هێزی دەوڵەت و عەسکەر و تەعریبی کۆن و نوێ  و کەینوبەینی کۆمپانیاکانی نەوت دەخاتەگەڕ و هەر رۆژەو بە لەونێ خۆی دەنوێنێ. فەقەت کورد دەیناسێتەوە و لەناو هەزار داو و تەپکەدا بە موکێشی راستی دەریدێنێ و پێی ئێژێ ،پێیان بڵێ : لێرە نارۆم. ئیشم ماوە و ئەرکم هەیە.

ئەم رۆژە رۆژێکە لە دەیان رۆژی بەرەنگاری ، رۆژی تریش ماون. لەکۆتایی ٢٠٢٣ یش جەولەیەکی ترمان هەیە.       
وهێشتا زووە مێژوو دوا قسەی خۆی بکات.

وتاری زیاتر



رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      129 جار بینراوە


قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      247 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      122 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      85 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      87 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      46 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      70 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      83 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      88 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      52 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      67 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      83 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      61 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      65 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      77 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      86 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      40 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      89 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      82 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      122 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      193 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      159 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      151 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو