بڵێسە جەبار فەرمان

سەرکردەی ھەستانەوەو شکست پێھێنانی نسکۆ

  2023-08-09 17:21      50 جار بینراوە        کۆمێنت


‌بڵێسە جەبار فەرمان


سالیادی جەبار فەرمان
باوک و سەرکردە، ئەفسانەی سەردەمی خۆی
ساڵ ئەڕوات و تۆ هەر ناوە پڕ نەعرەتەکەی سەردەمی داکۆکیکردن لە رەنجدەران و هەژاران و خاک و خەڵکی کوردستانی.
ساڵ ئەڕواو جێگای تۆ بەکەس پڕ نابێتەوە.
ساڵ ئەڕواو بێوەفایی بەرامبەر بە مێژووی پاکی تۆو خاڵە شیهاب و ئارام و عەلی عەسکەری و شێخ حسێن بابا شێخ و د خالید شەهیدانی تر زیاتر دەبێت.
تا تۆ هەبووی بەدەگمەن کەس دەیوێرا گەندەڵی بکا.
بۆ مەبدەئی سزاو پاداشت تۆ راستگۆترین بوی.
زۆر لەوانەی تۆ لەسەر گەندەڵی و خیانەتی سیاسی و لادان لە یەکێتی و بنەماکانی سزات داون. دوای ئەوەندە ساڵە ئێستا وەک چەقەڵی پیرو لەکاروان بەجێماو بەلەرزۆکیەوە دەیانەوێ تانە لە سێبەرت بدەن.
کەتا خۆت هەبووی زاتیان نەدەکرد لەدوای هەنگاوەنیشتەوە هەنگاو بنێن.
لەساڵیادی کۆچی تۆدا، خەم دامدەگرێ کە لێرە نیت.
هەموو هەوڵی تۆ هێزی نیزامی و کۆلێژی سەربازی و هێزی نیشتمانی بوو، دەتویست ناوی پێشمەرگە بەخۆیەوە بێ پێشمەرگەی کوردستان بێت. ئێستا ناوی پێشمەرگە تەنیا دروشمە. رێز لەپێشمەرگەو ناوی پێشمەرگە ناگیرێت.
زۆرێک ئێستاکەیش ترسیان لەناوت هەیە بەبیستنی بچوکتر دەبنەوە.
دۆڕاوی سیاسی و موراهیقی سیاسی بەناوی گێڕانەوەی بیرەوەریەوە لەرزۆکانە گەرەکیانە تیری ئیرەیی بگرنە ناوبانگی تۆو یەکێتیەکەی تۆ.
تۆ سەرکردەی ناو زیندانی بەعسیەکان بوی، پارێزەری هاوڕێکانت بووی.
تۆ سەرکردەی داستانەکانی دژ بەبەعس و فاشیەکان بووی.
تۆ سەرکردەی راپەڕینی دووەمی کوردستان بووی. پارێزەری بەنداوەکان بوی.
تۆ هاوڕێی سروشت و گۆرانی و شیعرو هاوڕێی سەر ڕاست و بەوەفای هاوڕێکانت بوی.
دڵخۆش دەبم کە لە باڵەکایەتیەوە بۆ پشدەرو بتوێن بۆ دەشتی هەولێر بۆ شارباژێرو شارەزوور بۆ سلێمانی و گەرمیان هەر جێگایەک دەچم خەڵک دێنە لام و وەفادری خۆیان بۆ چاکەو هاوکاری تۆ باس دەکەن.
تۆ تەنیا فیلەتەنی شەڕ نەبووی. تۆ فیلەتەنی ئاشتی و حوکمڕانی پاک و بێگەندەڵی و خزمەتی خەڵک بووی.
نەریتی دەستبەردان لەپۆست لەکاتی نەخۆشیدا تۆ داهێنەری بوی.
لەئاشتیا کۆتری سپی بوی، لەشەڕی داگیرکەرانی کوردستان و بەعسیەکاندا رەشەبا بویت.
تۆ سەکردەی ھەستانەوەو شکست پێھێنانی نسکۆ بووی.
جەبار فەرمان
ناوێک بەئاوی ئاڵتون نووسراوە

وتاری زیاتر








راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      157 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      187 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      158 جار بینراوە















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو