بورهان رەمەزان

کەرکوکییەکان رۆحی مام شاد دەکەن

  2023-08-09 17:51      115 جار بینراوە        کۆمێنت
کەرکوک لای جەنابی مام جەلال و یەکێتی هەمیشە گرنگی تایبەتمەندیی خۆی هەبووە، بۆیە هەرگیزاو هەرگیز نە موساوەمەی لەسەر دەکرێت و نە بەتەنها جێدەهێڵرێت، ئەوانەی لە 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوک و کەرکوکیەکانیان جێهێشت، هێشتا دڵیان ئاوی نەخواردۆتەوە، چونکە پلانە گڵاوەکەیان سەرنەکەوت، ئێستاش بە موئامەرەیەکی تری گڵاو خەریکی ئەوەن کوردستانی بوونی کەرکوک بخەنە ژێر پرسیارەوە، ئەوان داخی گرانیان ئەوەیە کەرکوک وەک شەنگالی لێ نەهات لە هەمانکاتیشدا یەکێتی ئاخ بۆ کارەساتی شەنگال هەڵدەکێشێت خۆزگەی دەخواست شەنگال و شەنگالیەکان وەک کەرکوک و کەرکوکییەکان پارێزراو بونایە، بەڵام داخی گرانم ئەو هێزەی لە شەنگال بوو، بەبێ تەقە شەنگالیان چۆڵکرد و هەزاران کوردی ئێزیدیان تەسلیم بە قەدەرێکی ڕەشکرد، کارەساتێکی وەهای لێکەوتەوە لەمێژوودا وێنای کەمبووە، لە ئێستادا  کەسێک بەناوی کەمال کەرکوکی باس لە 16ی ئۆکتۆبەر دەکات، گوایە یەکێتی خیانەتی لەکەرکوک کردوە، بەڵام بەگەواهی یار و نەیار یەکێتی کەرکوک و کەرکوکیەکانی جێنەهێشت، ئەوەی خیانەتی لە کەرکوک و کەرکوکیەکانی کرد، ئەوە کەمال کەرکوکی بوو دەیویست کەرکوک و کەرکوکیەکان بدەنە دەست قەدەر، خیانەت هەر لە کەمال و حیزبەکەی چاوەڕێ دەکرێت نەک یەکێتی کە بۆ یەک ساتیش خیانەتی لە خاک و گەلەکەی نەکردووە چونکە ڕابەرەکەی جەنابی مام جەلال بووە لە ڕابردوو لە ئێستاشدا ڕابەرەکەی جەنابی سەرۆک بافڵە.
 کەرکوک لە ڕابردوو و ئێستا و لە ئایندەدا هەر قودس بووە و هەر بە قودسی کوردستانیش دەمێنێتەوە چونکە کەرکوک لای جەنابی مام جەلال قودسیەتی تایبەتی خۆی هەبوو، کەرکوکیەکانیش ئەم ڕاستیە باش دەزانن بۆیە لەکاتی هەڵبژاردندا رۆحی مام شاد دەکەن، کەمال کەرکوکیش لە شەرمەزاریی زیاتر هیچیتری بۆ نامێنێتەوە، ئەو داخەی لە دڵیشیدایە بەرامبەر بە کەرکوکی قودسی کوردستان هەر دەبێت بەو داخەوە سەر بنێتەوە، کەرکوکیش لە جاران سەوز پۆشتر دەبێت..
*نوسەرێكی دانیشتوی پشدەرە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو